Julia's povئاوڕم دایەوە بۆ دوو هاوسەر پێدەکەنین و دڵخۆش بوون ، پێم وابێ چاوەڕێی سێ کەس بن چونکە لە مێزێک دانیشتبوون پێنج کورسی لێبوو زۆر نەبرد گوێم لە دەنگی تێهیۆنگ بوو دڵم کەوتە پەلە لێدان و شڵەژان ئاوڕم دایەوە گوێم لەدەنگی شکانی دڵم بوو سەر ئێشەکەم هێندەی تر زیادی کرد لەگەڵ کچێکدایە و دەستی لەناو دەستیدایە بەرەو مێزی ئەو دوو هاوسەرە ڕۆشتن ، چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون ویستم هەستمەوەو بڕۆمەوە بۆ ماڵەوە
تێهیۆنگ: جولیا
وشک وەستام لە جێی خۆم و ئاوڕم دایەوە خۆم ڕێک کردەوەو بەرەو ئەوان ڕۆشتم بەڵام هێندە دەزانم هیچ باشیەکی بۆمن نابێت ئەم ئێوارە خوانە
:سڵاو
؟؟؟؟؟: من کیم نامجوون ئامۆزای تێهیۆنگم و ئەمەش هاوسەرەکەم دێڵییە
:منیش جولیا
دەستم بۆ تەوقە کردن برد بۆ هەردووکیان تەوقەیان لەگەڵ کردمەوە
دێڵییە: من زیاتر ، زۆر لەوە جوانتر بووی کە بیرم لێدەکردەوە
ئاوڕم دایەوە بۆ بینینی ڕووخساری ئەو کچە دەموو چاوی هاتەوە یادم ئەوە هەمان ئەو کچەیە لە ڕۆژی هاوسەرگیریەکە تێهیۆنگ سەیری دەکرد
نامجوون: ئەویش یۆنهوا
سەرم بە شێوازی بەڵێ لەقاند بۆی هەرگیز حەز بە ناسینی یۆنهوا ناکەم هەرگیزاو هەرگیز
دانیشتم لەسەر کورسیەکه بەرامبەر دێڵییەو پاڵی نامجوونو تێهیۆنگ دێڵییە
دێڵییە: ئێمە واتە منوو نامجوونو تێهیۆنگ هاوڕێی منداڵی یەکین
یۆنهوا: پێم وابێ کەسێکت بیرچووە
نامجوون: تۆ هەمیشە لەگەڵ ئێمە نەبوویت
تێهیۆنگ: زۆربەی جارەکان لەماڵی ئێوە بوو وەک ئەوە وایە هەمیشە بەیەکەوە بووبین
هەستی غیرەکردنم زیادی کرد و وەرە هۆش خۆت جولیا گەمژە منو تێهیۆنگ جیا دەبینەوە و هەرکاتێک بێت ، وەک خۆی دەڵێ هەتا باپیرە مووڵکەکان دەکات بە ناوی ئەوەوە
دێڵییە: نامجوونو یۆنهوا خزمن لە ڕێگەی دایکیانەوە
دێڵییە بە منی دەوت ، دێڵییە کچێکی شیرینە بەڵام ئەوەنەی من بزانم زۆر دڵیان بە یۆنهوا ناکرێتەوە بەتایبەتی نامجوون ئەو زۆر بە بێزاریەوە لە یۆنهوای دەڕوانی
دوای قسەکردنێکی زۆر بەڕاستی دێڵییە و نامجوون کەسانێکی زۆر تایبەتن دێڵییە کچێکی دەم بەخەندەی کراوەیە ، بەشێوازێک قسەت لەگەڵ دەکات هەست بە نامووڕتاحی ناکەیت جیات ناکاتەوە بڵێ ئەم لە چینی هەژارە بووە ، ڕاستە ماڵەکەی منوو دایکم چینێکی مامناوەندە بەڵام ئەوەندەی لێرەبووم تەواو شارەزای ڕەفتاری دەوڵەمەندەکان بووم ، چینی مامناوەندیش بە هەژار دەبینن ، خواردنەکانیان هێنا و دەستمان کرد بە نان خواردن ، یۆنهوا دەستی خستە ناو دەستی تێهیۆنگ و بزەیەکی بۆ تێهیۆنگ کرد تێهیۆنگیش بۆی کردەوە ، ئیشتیهای نان خواردنم نەما
أنت تقرأ
ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔
عاطفيةهەر شتێک لە توانامدا بوایە ئەنجام دەدا بۆت بەڵام تۆ وەک کوێرێک ڕەفتارت دەکرد ، تەنانەت باش دەتزانی من تۆم زیاتر له دووری نێوان هەسارەکان خۆش دەوێت کیم تێهیۆنگ♡ ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە...