بەشی ٤١

490 85 117
                                    

Julia's pov

تەنها سەیرم کرد ، ئەگەر وەڵامی بدەمەوە زیاتر تووڕە دەبێ ، بۆیە تەنها وتم داوای لێبوردن ئەکەم پاشان دەستم کرد بە کار کردن ، ئەویش تەنها لەسەر قەنەفە ڕەساسیەکە دانیشتبوو لێی دەڕوانیم ، سەرم هەڵبڕی و لە ڕووخساریم ڕوانی بە واتایی ئەوەی بۆچی سەیرم دەکەی

تێهیۆنگ: بۆچی حسابی بانکیەکەت نزیک سفر دەبێتەوە؟
(بە ئارامی)

وشک بووم ، ئەو چۆن دەزانێ؟ ئایی لە گەمژەیی من ، ئەو خۆی خاوەنی کارتەکەیە ، بە کڕینی ئاوێکیش ئەزانێ کەمی کردوە چونکە پەیامێکی پێدەگات ڵە ڕێگەی موبایلەکەیەوە
(جەماعەت کارتی بانکیەکەی جولیا لەسەر ڕەقەمی تێهیۆنگە بووە پێشتر ، ئێستەش لەسەری هی تێهیۆنگە ، بۆیە لەگەڵ کڕینی هەر شتێک نامەیەک بۆ تێهیۆنگ دێ ، تێهیۆنگیش ، بەکارەوە مەشغوڵ بووە ، تازە نامەکانی بینیوە )

تێهیۆنگ: سەیرە بەلامەوە ، هەموو جلێکی تۆ هی باندابامە وە ڕۆژانە لێرەیی ، بەدەگمەن ببینم لەماڵەوە ئاهەنگ بگێڕی یان شتێک کەواتە ئەو هەموو پارەیە هی چییە؟!

نەمدەزانی چی وەڵامی تێهیۆنگ بدەمەوە ، پێی بڵێم کەسێک سیخوڕیم بەسەرەوە دەکات و ڕەسمم بڵاو دەکاتەوە ، بڕوا ناکات وادەزانێ خۆم دەدزمەوە ، سەیری ڕووخسارم دەکاو چاوەڕێی وەڵامە ، پاشان خۆی دەستی کردەوە بە قسە کردن

تێهیۆنگ: یان ئەو پارەیە بۆ جەنگکووکی سەرف دەکەی
(بە شێوەیەکی ئاسایی)

ئاهێکی توندم هەڵێکشا چۆن دەتوانێ قسەیەکی وابکات بەرامبەر جەنگکووک ، ئەو هێشتا باشترین کارتی بانکی خۆی بەمن داوەکەچی ئەم دەڵێ جەنگکووک پارەی من سەرف دەکا؟ ویستم جوابی بدەمەوە ،بەڵام زەنگ بۆ تەلەفوونی کۆمپانیا هات ، وەڵامم دایەوە

:سڵاو بەڵێ کۆمپانیای باندابامە سەر بە لقی تێهیۆنگە

سکرتێر: سڵاو کۆمپانیای سکۆتە بەڕێوبەرەکەم دەیەوێ لەگەڵ بەڕێوبەرەکەت قسە بکات

:باشە کەمێک بوەستە

دەنگی خۆم قەپات کرد لە تەلەفوونەکەداو ڕووم لە تێهیۆنگ کرد

:دکتۆر سکۆت دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات ،  زەنگەکە دەینێرم بۆ ژوورە....

تێهیۆنگ: خۆم لێرە قسەی لەگەڵ دەکەم مەینێرە

هات بەرەو ڕووم بێ ویستی خۆم دڵم کەوتە لەرزین ، تەنانەت بە هەنگاونانی بەرەو ڕووی من دڵم وەک دەهۆڵ لێدەدا و دەستم دەلەرزێ ،دەنگی تەلەفوونەکەم کردەوە

: ئێستە قسەی لەگەڵ دەکا

سکۆت: سڵاو

تەلەفوونەکەم بۆ تێهیۆنگ ڕاگرت و ئەویش لێی وەرگرتمەوە ، خۆی نزیک کردەوە ئاستی من چونکە وایەری تەلەفوونەکە هەتا باڵای ئەو ناڕوات ، سەیری مێزەکەی دەکردوو قسەی لەگەڵ دەکرد ، لە قژە ڕەشەکەیم دەڕوانی ، سەرنجی بچووک ترین بەشی ڕووخساریم دەدا ، نیشانەکانی ڕووخساری ، سەری بەرز کردەوە لەپڕ خێرا ڕووم سوڕاند وا خۆم دەردەخست مەشغوڵی شتێکم ، بەڵام ئەو چاوی لەسەرم لانەدەدا ، دڵم لەجاران زیاتر پەلە لێدەدا ، تەلەفونەکەی دانایەوە و ڕووم لەو کردەوە ، ئەویش لە ڕووخساری دەڕوانیم ، هەردوو دەستی خستە سەر مێزەکە

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now