بەشی ٢

641 104 2
                                    

Julia's pov


دیسانەوه دەڕۆشتم بۆ مارکێت سەیری ئەو ماڵەم دەکرد کە دراوسێیە تازەکەمانی لێیە ئەو ماڵە زۆر کەس دێنە ناوی و دەڕۆن چونکه وەک کرێچیەک لەوێن جاری واش هەیە هەنێکی مانگێک یان دوو مانگ ساڵێک دووساڵ زیاتر لێرە دەبن بەڵام هەتا ئێسته هیچ دراوسێیەک وەک ئەمان نەبوون کە هەرگیز نەیان بینین ئەوانی دیکە دەهاتنە دەرەوە تێکەڵ دەبوون لەگەڵ هەمووان بەڵام پێدەچێت تەنها دووکەس لەوماڵەدا بژین ڕۆشتمە ناو مارێکێتەکە پێکهاپ لەوێ بوو
زۆربەی جارەکان دوای نیوەڕوان لە مارکێت دەتەقینەوە بەیەکدا پێکەنینێک گرتمی کاتێک وشک وەستابوو سەیری ڕەفەکەی پێش خۆی دەکرد پێم وابێ لە خەیاڵێکی زۆر قوڵدایە ڕۆشتمە پاڵی دەسم لەسەر شانی دانا خێرا ئاوڕی دایەوە بۆ سەیر کردنی من

پێکهاپ: شۆک نابم بە بینینیت لێرە وەک هەموو جارێک لێرە دەتبینم

: خواردنەکانی ئەم ڕەفەیە هێندە خۆشن کە بەو شێوەیە وشک بوەستی و خەیاڵ لێتبدا بۆ ماوەیەکی درێژ

پێکهاپ: ئاهـ

: ئەکتەری سەرەکی درامایەکی تر مردوە

بە بێزاریەوە سەیری دەکردم

پێکهاپ: چی دەسێنی ؟

: لیستێکی دووروو درێژە پێوویست سەرەتا عەرەبانەکە بێنم (ئەو عەرەبانانە دەڵێم کە لە مارکێتەکان هەیە بۆ ئەو شتانەی لەوێ دەیکڕیتو دەیکەیتە ناوی)

پێکهاپیش بەو عەرەبانەی که پێی بوو لەگەڵ من هات و دەستمان کرد بە قسە کردن

پێکهاپ: پێویسته سووپی مریشک ئاماده بکەین بۆ بەخشینەوە

: سوپی مریشک ؟ شتێکی خراپ نییە باش دیارە هیوادارم زوو بێتەوه ماڵەوە دایکم

*** *** ***
بەیانیە لە دەورەکه دانیشتووم هیچ کەس لێرە نییە هێندە زوو هاتووم گوێم لە دەنگی پێبوو سەرم بەرز کردەوە کوڕێکی باڵابەرزی زۆر جوان لای دەرگاکە وەستاوە

؟؟؟؟؟: سڵاو لێرە وانەی فەڕەنسی دەخوێندرێت؟

:بەڵێ

هەنگاوی نا بەرەو لای من و لەسەر کورسیەک دانیشتو و منو ئەو کورسیەکمان لە نێوان بوو

؟؟؟؟؟: ئەو کتێبەی دەستت تایبەتە بە وانەی فەڕەنسی؟

:بەڵێ لەکاتی ناونووسین دەبێ بیکڕی

؟؟؟؟؟: دەبێت ناویش بنووسی؟

: تۆ یەکەم ڕۆژتە لێرە؟

؟؟؟؟؟: بەڵێ

: تۆ سێ وانە دوا کەوتووی پیتەکان و چەنەها شتی تر لە هەموو گرنگتر ناوت نەنووسیوە وەرە بابچین ناوت بۆ بنووسین و کتێب وەرگری

من پێش ئەو هەستامەوەو ئەویش بەدوامە هەستایەوە و بەرەو ژووری بەڕێوبەر ڕۆشتین لەدەرگای ژووری بەڕێوبەرمدا

بەڕێوبەر: وەرن

:ئەم تەلەبەیە تازە هاتووە بۆ ئێرە دەیەوێ لە دەورەی فەڕەنسی بەشداری بکات

بەڕێوبەر: ناوی؟

ئای لە گەمژەی من ئەو هەموو قسەیەمان کرد پرسیاری ناویم نەکرد خۆی جوابی دایەوە

؟؟؟؟؟: کیم سۆکجین

بەڕێوبەر چەند پرسیارێکی دیکەی لێکرد پاشان کتێبی وەرگرتوو بەیەکەوە ڕۆشتینە پۆلی وانەی فەڕەنسی و بینیم کوڕە جوانەکە هاتووە و دانیشتووە بەساردی سەیرم دەکات منو جین لەسەر کورسیەکان دانیشتین لەپاڵ یەکتر

:من جولیا

جین: ناوێکی جوانە ، جولیا دەتوانی یارمەتیم بدەی لەو وانانەی کە نەمخوێندوە ؟

:بێگوومان

سەرنجی کوڕە جوانەکهم دایەوە دیقەتی قاچیم دا ئەو لەفافەی کە دوێنێ بە قاچیەوە بوو لێیکردوەتەوە هەستایەوەو بەرەو دەرەوە ڕۆشت بەڵام کەمێک دەشەلێ و بەساردیەوە سەیری دەکردم و کتێبەکانی لەسەر کورسیەکە دانابوو بەڵام بۆچی بەوشێوەیە سەیرم دەکات

جین: باشە تەیسیۆن باشترە یان چوونسوو

: من زۆر بەباشی لە تەیسیۆن تێدەگەم تەلەبەی زۆر لێرە بەشداری کردوە کەمێکیتر دێنو دەیان بینی من لام سەیر بوو کەسێکی زۆر لێرە بەشداریان کردوە لەوانەیە من و چەند قوتابیەک تەمەنمان بچووک بێت لەوکەسانەی ئێرە

جین: زۆربەی کەسەکان کە لێرە بەشداری دەکەن ڕەنگە بیانەوێ گەشت بکەن بۆ فەڕەنسا یان تاقیکردنەوەیەک بکەن بە زمانی فەڕەنسی یان بیانەوێ لە فەرەنسا بخوێنن یان بازرگانی بکەن زۆر شتی تر هەیە

لەکاتی گفتووگۆکانی منو جین قوتابیەکان بەرە بەرە دەهاتن و ڕیزی پێشەوە بەتەواوی گیرا

: تۆ بۆ کام یەک لەمانە لێرەی؟

جین ویستی جواب بداتەوە بەڵام کوڕێک قسەکەی پێ بڕی

؟؟؟؟؟: گەمژە بۆچی شوێنت بۆ من نەگرتوە؟
(بەتوڕەییەوە)

***************************************

دەزانم کەم بوو بەس بۆ پارتی داهاتوو اینشاالڵە قەرەبووی ئەکەمەوە وەک هاوکاریەک بۆمن ڤۆت بکە و بینێرە بۆ هاوڕێکانت بۆ ئەوەی چێژی لێببینن💗

ئینجا بەڕەئی تۆ ئەوە کێیە لە جین تووڕە ئەبێ ؟ هەڵی بێنن😂🥲 زۆر ئاسانیشە

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now