بەشی ٢٥

485 69 41
                                    

Julia pov

پێکهاپ: باشە ، ئاییشش هیلاک بووم
بەخێرای هەستایە سەر پێ و سەری دانەواند، سەیری ئەو شوێنەم کرد کە سەری بۆ دانەواند ، جەنگکووک بوو گەڕایەوە

پێکهاپ:بمبوورە جەنگکووک بۆ ئەوکارەی کە دوێنێ کردم

جەنگکووک بەسەرسووڕماویەوە سەیری دەکرد ، پاشان قوڕگی پاک کردەوە

جەنگکووک: چۆن بزانم لە دڵەوە ئەو قسەیەت کردوە؟

پێکهاپ لەمنی ڕوانی وەک ئەوەی خەتای منبێ ئەو قسەیەی کرد

جین: هێی جەنگکووک ئەو داوای لێبووردنی کرد کەواتە دەی تۆش

جەنگکووک: چی من؟

جین: داوای لێبوردن بۆ هەنێک کاری بەمەبەست

جەنگکووک: باشە لێتخۆش بووم

جەنگکووک لەسر کورسیەکە دانیشت ، جین بە مۆنیەوە لێی ڕوانی

جەنگکووک: چییە؟ چیم کردوە؟

جین: داوای لێبوردنی لێبکە

جەنگکووک: ئۆهــ ، بمبوورە

جین: سەیری من مەکە سەیری پێکهاپ بکەو وای پێ بڵێ

پێکهاپ: پێویست ناکات ، گرنگ ئەوەیە هیچ کێشەیەکمان نەما لەگەڵ یەک

بزەیەک گرتمی بۆ پێکهاپ ، ئەو باشترین دڵی هەیە بەڵام قوبڵی ناکات سوکایەتی پێ بکرێ ، هەموو کەس وەک من گەمژە و ترسنۆک نییە نەتوانێ قوبڵی بکات سوکایەتی پێبکرێ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ، دەنگێک منی لە خەیاڵ دەرهێنا

جەنگکووک: جولیا بگەڕێوە بۆ سەر زەوی

:ها!؟

جین: بڕۆینە دەرەوە بۆ یاریەک؟

                     ***       ***        ***
ئێوارەیە و جەنگکووک منی گەیاندەوە ماڵەوە ، چوومە باخچەکەوە سەرمسوڕما ، کاتێک دەڕابی گەراجەکە هەڵدرابوویەوه سەیارەیەک ئۆپتیما لە گەراجی ماڵەکەمدایە بەرەو گەراجەکە ڕۆشتم ، سەیارەکە بەتەواوی نوێ بوو ، تەنانەت قوشنو سکانی سەیارەکا دەڵقەکەی لێنەکرابوونەوە ، ڕێم کرد بۆ چوونە ژوورەوە ، ڕاستەوخۆ بۆ چێشتخانە بۆ پرسیارکردن لە لیتاو لیۆنە

: خاتوون لیتا ئەو سەیارەیە لە گەراجەکەیە خاوەنەکەی کێیە؟

لیتا:بینیت؟ ئۆهــ تێهیۆنگ بۆ تۆی کڕی ، بەدڵتە ؟

نیوە شۆک گرتمی ڕاستە سەیارەکە هێندە گران نییە بەڵام ئەوە دیاریەکە لەلایەن تێهیۆنگەوە ، بەتەواوی دڵخۆش بووم ، لیتا سویچی سەیارەکەی بۆ هێنام بەخێرای ڕۆشتمەوە بۆ گەراجەکە و سەیارەکەم داگیرساند وەک بڵێی سەیارەکە نەڕەیەک بکات ، وەک گەمژەیەک لەبەر خۆمەوە پێدەکەنم دەڕابی گەراجەکەم بەرز کردەوە بە کۆنتڕۆڵەکەی و ڕۆشتمە دەرەوە ، پەیوەندیم بە جەنگکووکەوە کرد ، پێم ڕاگەیاند لە شوێنێک بوەستێت سەیارە لەگەڵ خۆی نەهێنێت ، ناونیشانی شوێنێکی پێدام بە خێرای گەشتمە ئەوێ گەشتمە ئەو شوێنە ، پێم وابێ نەیبینم ، سەیری موبایلەکەی دەکرد ، پەیوەندیم بۆ هات ، سەیرم کرد جەنگکووکە ، هەڵم گرت

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now