بەشی ٥٩

565 88 65
                                    

Julia's pov


بەخێرای بە ناو نەخۆشخانەدا ڕادەکەم ، ماری پێش کاتی لەدایک بوون ئازاری بۆ درووست بووە ، وە ئێستەش لە نەخۆشخانەیە ، بەخێرای ڕامدەکرد بۆ دۆزینەوەی ژووری ژمارەی سەدو سیانزە و لەکۆتایدا دۆزیمەوە ، هەناسەم توند بووبوو خۆم بە قەرەغی دەرگاکەوە گرتبوویەوە ، چوومە ژوورەوە بینینم ماری سەیری دەرەوە دەکات لە پەنجەرەکەوە نزیکتر بوومەوە دوو جێگەی منداڵی لێیە، خەندەیەک گرتمی کاتێک بینیم هەمووان سەلامەتن ، ماری ئاوڕی دایەوە ڕوومەتەکانی تەڕن و چاوەکانی سورو ئاوساون دەستەکەی دیکەی کالۆنای پێوەیەو ئاوی بۆ هەڵواسراوە

:سڵاو ماری ، بۆچی دەگری؟

ماری چاوەکانی دووبارە فرمێسکەکانی نوێ بوونەوە

ماری: منداڵەکەم یەکێکیان مرد

لەدوای تەواوبوونی قسەکەی فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە نزیک جێگەی منداڵەکان بوومەوە ، یەکێکیان منداڵەکەی تێدایەو ئەوی دیکەیان بەتاڵە ، چاوەکانم فرمێسک تێیدا قەتیز بوون ، من چاوەڕێ بووم پێش لەدایک بوونی منداڵەکان هەدێی پێبدەم (جەماعەت ئەها دایکو باوک ڕەگەزی مناڵەکەیان نازانن ئەچن باڵۆنێک یان شتێکی تر ئەهێنن ، دوای باڵۆنەکه ئەتەقێنن ئیتر بۆیان دەرەکەوێ ڕەگەزەکەی کچە یان کوڕە وە لەو ڕۆژەشا خەڵک بانگ ئەکەن و خەڵکەکەش دیاری پێئەدەن ، جا لای خۆمان دوای لەدایک بوونی مناڵەکەیە بەس لەوێ پێش لەدایک بوونیەتی)

ماری: هەردووکیان کچ بوون بەڵام یەکێیان خوشکەکەی بە تەنها جێهێشت لەم جیهانەدا

دەستی ماریم گرت ، ئەو زۆر ماندوو دیارە سەڕەڕای ماندوو بوونیشی هێشتا دەگریەت بۆ منداڵە مردووە تازە لەدایک بووەکەی

                     ***                ***              ***

پەیوەندیم بە یوجین کرد

:سڵاو یوجین

یوجین: سڵاو خاتوون جولیا

: پارەکەت ڕۆشتە سەر حساب بانکیەکەت؟

یوجین: بەڵێ ، زۆر سوپاس بۆ پارەکە

:شایەنی بوویت ، ئەو باڕەنەی دیکە کە ماون ، هەموویان بڕووخێنن گوێ بەوە مەدەن چەنێک زیانی مادیی لێدەکەوێ ، هیچ کەلووپەلێکی لێدەر مەهێنن تەنها خەڵکەکەی ناوی ئاگادار بکەنەوە

یوجین: باشە

:هەرچی زووتربێت درەنگ ترە ، چونکە دەمەوی هیچ یەکێک لەوانە نەمێنێ تەنها زەویەکان بمێنی دواتر تێهیۆنگ دەیان کات بەچی با بیان کات ،ماڵئاوا

یوجین: باشە ، ماڵئاوا

پەیوەندیەکەم داخستەوە پاشان بە کلیکی ماڵەکەم ، دەرگاکەم کردەوەو چوومە ژوورەوە ، بەیانی کاتێک هەستام لەخەو تێهیۆنگ خەوتبوو ، دوای ئەوەی چوومە خوارەوە پەیوەندیم بۆ هات وتیان ماری منداڵەکانی بووە دوێنێ شەو حاڵی خراپ بووە ، بۆیە خێرا جلێکم پۆشیو چووم بۆ ئەو نەخۆشخانەی کە ناونیشانەکەیان پێدابووم ، دواتر کە هاتمە پەیوەندیم بە یوجین کرد ، ئێستە کاتژمێر یانزەیەی نیوەڕۆیە زۆرم برسیە ، وە دەمەوێ بزانم تێهیۆنگ دەیەوێ چیم پێ بڵێت ، چوومە ژوورەوە ، بینیم لەسەر کورسی نان خواردنەکە دانیشتووە ، کاتێکە منی بینی هەستایەوەو بەرەو ڕووم هات ، خەندەیەکی کرد ، هەست بە شتێکی سەیر دەکەم ، دەیەوێت چیم پێ بڵێ؟ داوای جیابوونەوە دەکا؟ نەخێر من نامەوێ جیاببمەوە لێی ، دەترسم

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now