بەشی ١١

473 81 17
                                    

ڤۆت بکە چاو جوان👁️👄👁️

Julia pov

ئەمڕۆ ڕۆژی ئاهەنگەکەمانە لەلایەن هەندێک کچەوە ڕازێندرامەوە و قژێکی بەردراوه کە خوارەکەی ڤێر کرابوو و دوو تاڵیان بردبوویەوە دواوەو تەوقەیەکی سپی بچووکی لێدرابوو پاشان تاراکەم لە هەمان شوێنی ئەوتەوقەیە درابوو لە پێشەوە دوو تاڵی باریکی قژم هێندرابوویە دەرەوە و جلی بووکێنیەکەیان کردە بەرم و لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆمم دەکرد بە بێدەنگی ئەو کچانەی کە لەو ژوورە بوون ڕۆشتنە دەرەوە و بێدەنگیەکەش تەواوی ژوورەکەی گرتەوە هەستم بە شتێکی بەتاڵ دەکرد ، لەو ڕۆژەوەی کە نەچوومەتەوە بۆ وانە فەڕەنسیەکه تێهیۆنگم نەبینیوە سەیری ئەو گوڵەم دەکرد لە ئاوێنەکەوە کەلەسەر مێزەکەدانرابوو هەستامە سەر پێ دەنگی قونەرەکانم دەنگی دەدایەوە بە ژوورەکەدا گوڵەکەم هەڵگرت بۆنم کرد و ئارامی کردمەوە بۆنەکەی، زۆری پێنەچوو سونجینو دایکم هاتنەوە، بۆ ئەوە ڕۆشتبوونە خوارەوە کە پێشوازی لە میوانەکان بکەن

سونجین: دەبینی جوانتر بوو لەناو جلە بووکێنیەکانی

سەیری دایکمی کردو قسەی دەکرد ، دایکم بەرەو ڕووم هات بە خەندەیەکی شیرینەوە سەری گرتمو ماچی نێو چاوانی کردم

دایکم: بێ ئەوەی بزانم گەورە بوویت ئازیزم

ئەمجارە هەر بەڕاستی دڵم پڕ بوو باوەشم پێیدا کرد ئەو ماڵەی که لەگەڵ دایکم لێیدەژیام لە منداڵیەوە بەجێی دەهێڵم و ئەو دایکەی چاوم کردەوە هەتا ئێستە کە باوەشم پێیدا کردوە بەتەواوی لەگەڵ ئەو ماڵە بەجێی دێڵم

دایکم: مەگری مەسکەرەکەی چاوت دێتە خوارەوە

پێکەنینێک گرتمی

سونجین: جین گەشت

:جین؟

سونجین: بڕیار وایە ئەو تۆ ببات بۆ لای تێهیۆنگ

:ئەوە دڵخۆشم دەکات

لە دەرگاکە درا و کردیەوە جین بوو

جین: سڵاو ، واو جوولیا زۆر جوان بووی

سەرەتا سڵاوی کرد پاشان کە چاوی کەوتە سەر من ڕاستەو خۆ ئەو قسەیەی کرد ڕوومەتەکانم گەرم داهاتن

جین: وەرە بابڕۆین

سونجین: بڕۆن تێهیۆنگ با زۆر لە چاوەڕوانی نەمێنێتەوە

قۆڵم خسته نێو قۆڵی جینەوە بەرەو دەرگاکە ڕۆشتین دڵم زۆر پەلە پەل لێدەدا زۆر شڵەژاوم هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دامەوە

:دەرگاکە بکەرەوە

جین سەری بە بەڵێ جوڵاند و لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە ڕووناکیەک هەڵکرا سەر من و تەواوی هۆڵەکە تاریک کرا و چەپڵەیان لێدەدا تێهیۆنگ لە دووریەوە وەستابوو ئەویش بە هەمان شێوە ڕووناکیەکەی لەسەربوو نزیک بووینەوە سەرنجی جلەکەیم دا کە ئەوانە نین کە من هەڵمبژاردبوو بۆی ئەوەخەمباری کردم بەڵام نەمهێشت دەرکەوێت بەتەواوی وا خۆم دەردەخست کە دڵخۆشبم گەشتینە لای تێهیۆنگ بزەیەکی شیرین لەسەر لێوی بوو و جین دەستی منی خستە ناو دەستی ئەوەو بەرەو لای قەشەکە ڕۆشتین دڵم زۆر بە توندی لێدەدا نازانم هۆکار چییە

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Onde histórias criam vida. Descubra agora