بەشی ٣٣

491 83 42
                                    

Julia pov


حاڵم وەک حاڵی کەسێک وایە کە برژانگ چووبێتە چاویەوە بەڵام نەتوانێ دەری بێنێ

جەنگکووک منی برد بۆ باخچەیەک بەتەواوی بێدەنگ بووین نەمن قسەم دەکرد نە ئەو ، بیرو هۆشم بە تەواوی لای ئەو دیمەنە مابوویەوە ، زۆر دانیشتین منیشو جەنگکووکیش لە دنیایەکی تر بووین ، بێ ئاگاداری خۆمان کات درەنگی کردبوو

:زۆر سوپاس

لەخەیاڵ کردن دەرمهێنا و ئاوڕی بۆ داماوە

جەنگکووک: هیوادارم کەمێک باش بوو بیت لێرە

باش بوون؟ من هەست هیچ بە باش بوون ناکەم بە هیچ شێوەیەک

:کات درەنگی کردوە دەبێت بڕۆمەوە

جەنگکووک: دێم لەگەڵت

: نا سوپاس پێویست ناکات خۆم بەتەنها باش دەبم ماڵەوە نزیکە ، خواتلەگەڵ

چاوەڕێی وەڵامی نەبووم هەنگاوم هەڵگرت بۆ ماڵەوە ، بێدەنگی فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە لە ئاسمانم ڕووانی بەیانی ماڵئاوای لە هاوین دەکەین و پێشوازی لە پایز دەکەین ، گەشتمەوە کۆڵانەکە دیمەنەکە هاتەوە پێش چاوم ، سەرم نزم کردەوەو بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم و بە کلیل کردمەوە ، گەشتمە ناو باخچەکە ، بەتەواوی سڕ بووم ، وەک بێهۆشێک هەنگاو دەنێم هەنگاوم بردە ژوورەوە گەشتمە ژووری دانیشتن تێهیۆنگ لە ژووری دانیشتنەکەبوو سەیری تەلەفیزیۆنی دەکرد، گڵۆپەکانی ماڵەکە کوژابوویەوە ، دڵم گەمژەکەم بازیدەدا ، توانای سەیر کردنی ئەوم نەبوو بەرەو پلیکانەکان ڕۆشتم بۆ سەرەوە

تێهیۆنگ : جولیا بوەستە
(بە هێمنی)

وەستام لە جێگەی خۆم لە نیوەی پلیکانەکاندا و بێ ئەوەی ئاوڕبدەمەوە بۆی

تێهیۆنگ: بەیانی بەیەکەوە دەچین بۆ کۆمپانیا

هیچم نەوتوو ڕۆشتمە سەرەوە بۆ ژوورەکەی خۆم و دەرگاکەم داخست و دەرگای باڵەکۆنەکەم کردەوە ، تەنها سەیری دەرەوەم دەکرد بە بێدەنگی گوێم لە دەنگی دەرگا بوو کاتژمێر دووی شەوە کێیە لە دەرگای من دەدات ، لیۆنەو خاتوون لیتا پێش کاتژمێر دوانزە دەڕۆنەوە

:وەرە ژوورەوە

دەرگاکەی کردەوە خاتوون لیتا بوو سەرم سوڕما ، ئەویش هات بۆ باڵەکۆنەکەم

: چۆن هەتا ئێستە لەم کۆشکە چۆڵە بەرگەت گرتووەو نەڕۆیشتوویتەتەوە؟

خاتوون لیتا بزەیەکی کردو  لێی ڕوانیم

لیتا: چاوەڕێی تۆ بووم ئازیزم

:من؟!

لیتا: بەڕێز جۆن هات بۆ ئێرە ، نەتۆ نە تێهیۆنگ لەماڵ نەبوون ، پەیوەندی کرد بە تۆوە ، بەڵام تۆ جوابت نەبوو ، پەیوەندی کرد بە تێهیۆنگەوە وەڵامی دایەوەو هەندێک قسەی بۆ کرد پاشان دایخستەوە ، منی بانگ کرد پێی وتم کە تۆ بەیانی لەگەڵ تێهیۆنگ دەچیت بۆ کۆمپانیاکەیان لەوێ دەست بە کار ئەبیت لە یەکەم ڕۆژەوە نا بەیانی تەنها شتەکان بەتۆ دەناسرێنرێت واتا شوێنەکانی ئەوێ ، بۆیە باشتر وایە جلێکی ڕەسمی جوان لەبەر بکەیت

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Kde žijí příběhy. Začni objevovat