بەشی ١٩

458 76 34
                                    

سەرەتا جەماعەت خەجاڵەتم درەنگ پۆستم کرد🙂
ئینجا فکرەیەکم بۆ هات بۆ بەشی نۆزدەیەم ئیتر سەر لەنوێ هەڵموەشاندەوەو دەستکاریم کرد😗 با دەست پێبکەین

***************************************
Julia pov

ڕووناکی کامێراکان زیاتر و زیاتر دەبوون هەستم بە توندی لێدانی دڵم دەکرد ، دڵخۆش بووم ، چونکە بە خێزانی کیم تێهیۆنگ بەتەواوی دونیا ناسێنرام ، سەیری کردم خەندەیەکی شیرین لەسەر ڕووخساری بوو ئاماژەی پێدام بۆ ڕۆشتن بەرەو مایکەکە ، ڕۆشتین بەرەو ئەوێ

تێهیۆنگ: ئەمساڵ کەمتەرخەمیم زۆر کرد ، دڵنیابن بۆ ساڵی داهاتوو ، دەچمەوە پلەی سەرکەوتووترینەکان ، بە ئاستێکی سەرکەوتووە دەگەڕێمەوە وەک ساڵی پار

وەستا لە قسەکردن و سەیری منی کرد

: من دڵنیام تێهیۆنگ دەچێتە ئاستێکی زۆر بەرزەوە ساڵی داهاتوو ، ئەو گڕوو تینە کەلەچاویدا دیارە ، ئەوە دڵنیای تەواوم پێدەدا کە دەیکاتە پلە سەرکەوتووترینەکان

ڕووم لە تێهیۆنگ کردەوە کە بزەیەک لەسەر ڕووخساریەتی و لێمدەڕوانێ و کەمێکیش چواردەوری چاوەکانی سووربوونەتەوە

هاتینە دواوەوە باپیرە هاتبوویە سەر ستەیج ڕۆشتین بۆ لای من لە ناوەڕاست بووم تێهیۆگ دەستێکی هێنایەوە بۆ پشتم و جۆنیش دەستێکی هێنابوویەوە منیش هەردوو دەستم لە نزیک کەمەری ئەوان دانا و ڕوومان لە کامێراکان کردو ڕەسمەکان زیاترو زیاتر دەبوون و پاشان ڕۆشتینە خوارەوە لەسەر ستەیج و لەسەر مێزیک دانیشتین کە و سەیری نامجوونمان دەکرد کە خەڵات وەردەگرێ

جۆن : لەگەڵ ئەوەی یەکەمجارت بوو بەڵام زۆر بەباشی ئەنجامتدا
سەیری ئەوم کردو بزەیەک گرتمی

:سپاس

تێهیۆنگ: بمبوورە باپیرە

تێهیۆنگ هەستایە سەر پێو سەری دانەواند بۆ باپیرە

جۆن: بە سەلماندن دەمەوێ داوای لێبووردن بکەی ، ساڵێکی تر دەبێ لێرە بۆم بسەلمێنی
(بەساردی)

جۆن هەستایە سەر پێو ڕۆشت و تێهیۆنگ دانیشتەوە لەسەر کورسیەکە بە نیگەرانی و سەیری سەر ستەیجی ئەکرد ، چاوەکانی وا دەری دەخست پڕبوون لە ئاوی سوێر ، هەتا ساڵێکی تر بیرم کردەوە زانیم باپیرە بەمەرجێک لێی خۆش دەبێ ساڵێکی تر دەبێ لەپلەی سەرکەوتووترینەکانەوە بێت، دەنگی یۆنهوا لە خەیاڵ دەریکردم

یۆنهوا: تێهیۆنگ وەرە با بڕۆین

شۆک بووم ، ئایا ئەو کچە کوێرە یان چی؟ خۆ دەبینێ هاوسەرەکەی لەبەردەستی دایە ، تێهیۆنگیش هەستایەوەو ڕۆشت لەگەڵی ، دووبارە تەنها کەوتمەوە لەم قەرەباڵغیەدا، چاوەکانم داوای فرمێسکیان دەکرد ، گڵۆپەکان ڕەنگەکانیان گۆڕاوە و دووبارە میوزیک لێدرا ، تێهیۆنگ و یۆنهوا لە مێزێکی دوور لە خەڵکی دانیشتبوونو قسەیان دەکرد ، هەستی غیرەکردنم زیاد لە حەد ڕۆشت سەرم بە نەرێنی جوڵاند منو تێهیۆنگ جیا دەبینەوە چی پێوویست دەکات غیرەی لێبکەم ، داوای خواردنەوەیەکم کرد بۆیان هێنام لەسەر مێزەکە داینا
جەنگکووک لەسەر کورسی بەرامبەرم دانیشت

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦जहाँ कहानियाँ रहती हैं। अभी खोजें