بەشی ٣٩

550 87 372
                                    

دوای تەواو کردنی کارەکەم ، ئەمڕۆ کە کارێکی وەها زۆرم نەبوو گەڕامەوه بۆ ماڵەوە ، بەهۆی باران بارینەوە ، کەسانێکی زۆر کەم لەدەرەوە بوون ، هەرکە هاتمە خوارەوە لە سەیارەکەم بۆ کردنەوەی دەرگاکە بەتەواوی خوسام ، پاشان گەڕامەوە و سەیارەکەم بردە گەراجەکەوە ، چوومە سەرەوە ، خۆم گۆڕی و قژم وشک کردەوە بیر لەوە دەکەمەوە بەیانی سکۆت ڕازی دەبێ؟
ئەو دکتۆرە دڵنیام لە من باشتر دەزانێ کە ئێمە نازناوی دکتۆری ئەو بەکاردەهێنین ، بەڵام ئەوەشمان دەبێ لە بیر بێ کۆمپانیای باندابام بەناوبانگە ، بەڵام لەناو دەوڵەمەنداندا ، سەرم بە بێزاری ڕاوەشاند ، بەیانی بەدەنگی موبایلەکەم خەبەرم بوویەوە ، وەکوو هەموو جارێک ڕۆتینی ڕۆژانەم کرد و هاتمە دەرەوە لە گەرماو ، کراسێکی سپی ئاوریشمیم پۆشی و و پانتۆڵێکی ڕەشی سادەی کار ، چاکەتە گەرمەکەم لەبەر کرد کە هەتا لای قاچەکانم درێژ بوو ، ئەساسێکی زۆرم بەکار هێنا و مەسکارە بۆ بڕژەنگەکانم و قژم بە توندی لە پشتەوە بەست ، هەناسەیەکییی قوڵم هەڵمژی و چوومه خوارەوە کە تاریک بوو بەهۆی باران بارینەوە ، کاتێکە خاتوون لیتا منی بینی گڵۆپەکانی داگیرساند ، مێزێکی ڕازاوەم بینی ، کە ئیشتیهای خواردنت بۆ درووست دەبوو بە بینینی ، دەستم کرد بە نان خواردن ، پاش تەواو بوونم ڕۆشتمە بەردەم دەرگاکە بیرم کەوتەوە پێڵاوم لە پێدا نییە ، ئەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆ زۆر قەلەقی کردووم ، بەخێرای ڕۆشتمە سەرەوە کالەیەکی ڕەشم لەپێ کرد کە هەمان ڕەنگی چاکەتە گەرمەکەم بوو ، بیرم کەوتەوە دوێنێ چەترەکەم لە کۆمپانیا لێ جێماوە ، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی چوومە خوارەوە ، بەلای چێشتخانەکەدا ڕۆشتم ئاوڕم دایەوە تێهیۆنگ نان دەخوات ، کەمێک سەرم سوڕما ئەو چۆن ئێستە بەخەبەرە ، بەخێرای بەرەو دەرەوە ڕۆشتم ئەگەر بێتە کۆمپانیا گەرم نییە ، وەکوو هەموو جارێک توڕەبوونەکانی ئامادەن ، بۆیە بە خێرایی لێم لەخوڕی بۆ ئەوێ ، سەیارەکەم لە پاڕکینگ ڕاگرت بە ڕاکردن دەڕۆشتمە ناو کۆمپانیاوە بۆ ئەوەی تەڕ نەبم و زووش ژوورەکە گەرم بکەم ، ڕۆشتمە ناو بەرزکەرەوەکەو گەشتمە نهۆمی پەنجاو نۆ ، سپلیتی ژوورەکەی تێهیۆنگم داگیرساند ، پاشان ئەو ژوورەی کە خۆمی لێم ، دانیشتم بەبێ بیرکردنەوە تەواوی مێشکم لەسەر ئەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆیە ، دەستم لەسەر مێزەکە دانابوو ، یاریم بە پەنجەکانم دەکرد ، دەنگی بەرز کەرەوەکە هات ، بۆچی ئەمڕۆ هێندە زوو هات؟ هێشتا هیچ ژوورێکیان هێندە گەرم نەبووە ، بڕوا بە خۆم ناکەم بە دەستی بەتاڵەوە هاتووە بۆ کۆمپانیا ، هەمیشە موبایلو جانتاکەی پێبوو بەڵام ئێستە هیچی پێ نییە ، مێشکی تەواو مەشغوڵ دیارە

: تێهیۆنگ

سەری هەڵبڕیو سەیری کردم ، لەسەر قەنەفە ڕەساسیەکە دانیشت ، چیەتی بۆچی بەو شێوەیە ڕەفتار دەکات ، ئایا ئەویش وەک من وایە؟ نەخێر گەمژە ئەو هەزاران کۆبوونەوەو ڕێکەوتنی لەمە گەورەترو گرنگ تر کردوە ، ڕۆشتم بۆ پاڵی دانیشتم ، کە لە عەرزەکە دەڕوانێ

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now