بەشی ٢٧

473 75 35
                                    

Julia pov



تێهیۆنگ: ئامادەی

سەرم بە بەڵێ جوڵاند بۆی ئاهێکی بێزاری هەڵکێشاو بە هەردوو دەستی دەرگاکەی کردەوە ، لەبینینی ژوورەوە شۆک بووم ، قەرەباڵغیەک ، بە منداڵو گەنجەوە ، هەر وەک تێهیۆنگ وتی بە خێرایی قسەکانی هاتنە دی ، هەنێک بە خەندەوە دەیان ڕووانی لەمن هەندێکی تریشیان بە مۆنیەوە لێیان دەڕوانیم وەک بڵێی من باوکی ئەوانم کوشتبێ تاکە شت کە لێرە بە تەواوی سەرنجی ڕاکێشام ڕووخساری هەموو کچەکان جوانن، بوەستەە ... واتە. ....

گەڕانەوە بۆ دواوەوە

تێیهۆنگ: چونکە باپیرم لەناو ئەو هەموو کچەدا تۆیەکی گەمژەی بەدڵ بوو ، بڕیار وابوو دایکت هەڵبژێرێ بۆ یەکێک لە خێزانەکەمان بەڵام دایکت لە پەیوەندی خۆشەویستی بوو لەگەڵ پیاوێکدا ، بۆیە تۆی هەڵبژارد لەجێی دایکت ، باپیرم تەنها بە ڕووخسارت هەڵغەڵەتاوە ، نازانێ تۆ بێجگەلە گەمژەیەک هیچی تر نییت ، ئەگەر تۆ بەشداری ئەو وانە فەڕەنسیەت نەدەکرد هەرگیز باپیرم تۆی نەدەبینی لەوێ

گەڕانەوە بۆ ئێستا

واتە....باپیری تەنها جوانەکان هەڵدەبژێرێ هۆکاری هەڵبژاردنی من بۆ تێهیۆنگ جوانیەکەمبووە ، لەسەر قەنەفەیەکی نەرمی چەرمدار دانیشتین هۆڵێکی گەورە بوو ، پایەکانی شوشە بوونو چوارچێوەی ئاڵتوونی بۆ کرابوو تەواوی دیوارەکان سپیو ڕەنگی ئاڵتوونی بوو و مێزێکی گەورەی سپی  لە ناوەڕاستا بوو کە پەڕۆیەکی سووری درێژ لەم سەر بۆ ئەو سەر ڕاخرابوو جۆرەها خواردنی ناوەزەی لەسەر بوو ،سەرنجم چوونەوە سەر خەڵکەکە ،یان باشتر بڵێم خێزانەکانمان چونکە هیچ پاسەوانێک لێرەنەبوون هەمووان لێرە خزمن لەکاتێکدا وەک بێگانەیەک هەڵسووکەوت دەکەن ، زۆربەی زۆری ژنەکانی ئەوێ لە وڵاتێکی جیاوازەوە هاتوون ، دێڵییەم دۆزیەوە لە قەرەباڵغیەکی زۆردا عەزیەکی سووری لەبەردابوو کە فەتحەیەکی لە ڕانەکانی تێدابوو هەتا خوارەوە و لە کەمەریەوە هەتا سەرەوە تەسک بوو قۆڵێکی پێوە بوو قۆڵەکەی تر پێوەی نەبوو ، پێڵاوێکی پاژنەبەرزی سوور ، قژە ناوازەکەی پەخشان کردبوو بەسەر شانەکانیدا ، ئەکرێ بڵێم زۆرینەی کەسەکانی ئەوێ سەیریان دەکرد لەکاتێکدا ئەو خۆی بێئاگا لەوەی بەو شێوەیە سەیری دەکەن ، مەغژوڵ بوو بە قسەکردن لەگەڵ کەسەکانی چواردەوریدا ، ئاوڕم دایەوە بۆ تێهیۆنگ بەتەواوی خەواڵوو بوو بوو ، بەڵام بە زۆر ڕێگری لە خۆی دەکرد نەخەوێ ، هەستامەوە ڕۆشتم بەرەو مێزەکە بۆ هەڵگرتنی خواردنەوەیەک بۆ تێهیۆنگ بۆ ئەوەی خەوەکەی بزڕێ (نەمێنێ) گەشتمە بەردەم مێزەکە ، ژنێک وەکوو لەزگە لچکا پێمەوە ، ئەکرێ بڵێم کەسایەتی ئەم ژنە لە مۆندارەکان بوو

؟؟؟؟؟: هەرگیز بەتەمای دەستکەوتنی بیناکان نەبن خۆتوو هاوسەرە بێکەڵکەکەت ، بەهۆی باوکیەوە ئەو هەموو پشکەی هەیە ، ئەینا هیچی لە هاوسەرو کوڕەکەم زۆر تر نییە بەڵکو کەمترە ، ئەو گەمژەیەکی بێکە....

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now