بەشی ٥٧

491 87 31
                                    

Julia's pov



لەسەر کورسی چاوەڕوانی دانیشتووم ، زەنگەکە لێیدا ، چووینە ژوورەوە بە ڕیز ، باوکمم بینی ، ئەویش هەرکە منی بینی خەندەیەکی گەورە هاتە سەر لێوەکانی ، ڕۆشتمە نێو باوەشی ، هەستم بە بەختەوەریەکی گەورە ئەکرد لە باوەشیدا ، وەک بڵێی هەموو بەختەوەریەکانی ژیان لە نێو باوەشی باوکمدا کۆبووبێتەوە ، لەسەر کورسیەکە دانیشتین

باوکم: ساڵی نوێت پیرۆز
(بەخەندەیەکی شیرینەوە)

: لەتۆش
(بەخەندەوە)

سەیری دەستە چەپی منی کرد ، هەستەکەم لە خەیاڵدا بێت ، دەستم ڕاوەشاند لەبەرامبەر چاویدا

:بگەڕێوە سەر زەوی

خەندەیەکی کرد و پاشان کەمێک خۆی جدی کرد ، پێم وابێ دەیەوێ بابەتێکی گرنگ باس بکات

باوکم: جولیا لەگەڵ ئیۆندۆ قسەم کرد ، هەموو شتێکی پێ وتم لەسەر خێزانی کیم ، پرسیارێکت لێ دەکەم بەڕاستی جوابم دەدەیتەوە

دڵنیا نەبووم لە جواب دانەوەی پرسیارەکە ، بەڵام سەرم وەک بەڵێ جوڵاند بۆی

:باشە

باوکم: ژیانت لەگەڵ تێهیۆنگ چۆن دەڕوات؟

باوکم یەکەم کەسە ئەم پرسیارەم لێبکات ، کە سەرەتا پێشنیاری کرد به ڕاستگۆیانە جواب دەمەوە ، هەستم کرد فرمێسک قەتیز بووە لە چاوەکانمدا ، وەک بڵێی هەتا ئێستە کەس گرنگی پێنەداوم ، بەڵام وایە ، لەدوای هاوسەرگیری کردن لەگەڵ تێهیۆنگ کەس گرنگی پێنەدام لەکاتە ناخۆشەکاندا ، بەڵام جەنگکووک هەمیشە دڵخۆشی دەکردم ، چۆن ئەو نەهات بە مێشکمدا

باوکم جوابم دەوە

قسەکەی باوکم لە خەیاڵ دەرهێنام و سەیری ڕووخساریم کرد ، قوڕگم پاک کردەوە ، کاتی ئەوە نییە ڕاستیەکان ئاشکرا بکەم

:هیچ باش نییە
(بەغەمباریەوە)

سەرم شۆڕ کردەوە

باوکم: هەموو شتێکم پێ بڵێ ، باوکت لە پشتە
(بەگرنگی پێدانەوە)

: ژیانی منو تێهیۆنگ هەر لەسەرەتاوە هەڵە بوو ، ڕاستی زیاتر بڵێین هەڵەی ئەو نییە ، هەڵەی منە کە خۆم هەڵواسیوە بەژیانی تێهیۆنگدا ، ئەو کچێکی تری خۆشدەوێ بەڵام باپیری منوو تێهیۆنگی کرد بە هاوسەری یەک

باوکم: هیچ پێشنیارێکی بۆ تێهیۆنگ کرد؟

سەرم خێرا هەڵبڕی چۆن دەزانێ؟ ، یان لەوانەیە بۆ هەموو نەوەیەکی ئەو پێشنیارە بکات بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کچەدا بکات کە جۆن دەیڵێ ، ئەوەش دڵنیام ئیۆندۆ بۆ باوکمی باس کردووە

:پێشنیاری بیناکان

باوکم: پێیدا ؟

:نەخێر ، تێهیۆنگ وتی هەتا ساڵێکی دیکە نابێتە خاوەنی ئەو بینایانە ، دوای پێدانی بیناکان منوو تێهیۆنگ جیا دەبینەوە

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Место, где живут истории. Откройте их для себя