بەشی ٧٤

639 106 178
                                    

لە پاڕتی پێشوو بیرم چوو جلەکەی جولیا دابنێم کەلەبەری کردووه کاتێک چوو بۆ بینینی بیناکان

Julia's pov

پەیوەندیەکەی داخستەوە ، لە بیناکانم ڕوانیەوە بۆ کۆتا جار کە چەندەها ئەندازیار ، دیزاین بۆ دەرەوەی بیناکە دەکەن بەو شێوەیه بێت کەمی ماوە بۆ ئەوەی بەتەواوی دابمەزرێنت ، ئەگەر بەو شێوەیە بێ ، هەموو ساڵێک خەڵاتی زێڕین دەبەنەوە

وەستام لە بیر کردنەوە ، ڕەنگە ئاهەنگێک ڕێکبخرێت بۆ ئەوەی بیناکان بکرێن بە ناوی تێهیۆنگەوە ، بۆیە پێویستە بازاڕێک بکەم لێرە ، لە مۆڵەکانی ئێرەی دانبادا

دوای ماوەیەکی زۆر گەشتمەوە شارۆچکەکە ، کات زۆر درەنگی کردبوو چونکە لە سیئۆل جلەکانم هەڵبژارد پاشان خواردنی ئێوارەم لەوێ خوارد ، کاتژمێر نۆیە ، سەیارەکەم بردە گەراجی ماڵەوە ، ئەو شتانەی کە کڕیبووم هەڵمگرت ، پاشان چوومە ژوورەوە ، ماڵەوە ڕۆشن بوو ، تێهیۆنگم بینی بەرەو ڕووم هات به دڵخۆشی و باوەشی لێدام

تێهیۆنگ: باپیرە بەیانی بیناکان دەکات بەناومەوە
(بەدڵخۆشی)

زەرفەکانم لەسەر زەویەکەدانا ، دەستەکانم وەک مشت لێکرد حەز ناکەم باوەشم لێبدا ، ئێمه هاوڕێین پێویست بە باوەش ناکات ، ئاهـــ هاوڕێکان باوەش لەیەک دەدەن ، دەستم برد بۆ پشتی بە هێواشی کێشام بە پشتیدا

:پیرۆزه

زۆرم لەخۆم کرد بۆ دەربڕینی ئەو وشەیە ،باوەشەکەی پچڕاند ، لە خۆشیدا نەیدەزانی چیبکات ، ڕۆشت بۆ سەر قەنەفەکە دانیشت ، کەمێک وەستاو ڕووی لەمن کرد

تێهیۆنگ: ئەمڕۆ لەکوێ بوویت؟

:سیئۆل

ویستم بڕۆم بۆ سەرەوە ، پەشیمان بوومەوە ئەگەر ئەو کارە بکەم وەک بڵێی من حەز نەکەم ببێتە خاوەنی بیناکان و دواتر لەیەک جیاببینەوه ، خۆشی لە چی دەبینی کە کاری ئەمساڵت من کردم؟ ، لەبەرامبەری دانیشتم

تێهیۆنگ: بۆچی چوویت بۆ سیئۆل؟

:کارم هەبوو

ویستی قسەیەک بکات بەڵام پەشیمان بوویەوە لە ڕووخسارمی ڕووانی ، بۆچی دڵم لێنادات ؟ هەرکاتێک نیگایەکی بکردایە هەستم بە لێدانی دڵم دەکرد بەڵام ئێستە بەو شێوەیە نییە

تێهیۆنگ: نانت خواردووە؟

:بەڵێ....من دەچمە ژوورەکەم ماندووم


تێهیۆنگ:باشه بڕۆ
(بەخەندەوە)

بە ماندووی بە سەر قادرمەکاندا ڕۆشتمە سەرەوە ، زۆر ماندووم دەمەوێ بخەوم بەڵام کاری زۆرم هەیە بیکەم ،ئاهــ لەبیرم کرد پرسیار لە تێهیۆنگ بکەم گەڕامەوە خوارەوە

: ئایا ئاهەنگ دەگێڕن؟

تێهیۆنگ: بەڵێ ویستم بەیانی پێت بڵێم ئێستە ماندوو بوویت ، کاتژمێر هەشتی شەو ئاهەنگەکەیە

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Where stories live. Discover now