بەشی ٥

557 84 4
                                    


Julia's pov

من ئاشقی ئەو کوڕە بووم لەوانە فەڕەنسیەکەمانە کە پێم دەوت کوڕه جوانەکە ناوی جیمینە ئەو جیمینەی کە باسم دەکرد ئەو کوڕەبوو کە دەرگاکەی بۆ کردینەوە

پێکهاپ: چیی؟ یانی ئەو کوڕەی کە دەرگاکەی کردەوە ئەو کوڕەبوو کە تامەزرۆی ناسینی ناوی بوویت؟ واییی چەند سەرسوڕ هێنەرە ، وە قۆزیشە

*** *** ***
وەرزی بەهار ڕۆژێک باران بەلێزمە دەبارێت وە ڕۆژێک دوای ئەو خۆراتەوێکی گەرمە ئەمڕۆ هەور تەواوی ئاسمانی داپۆشیوە دوێنێ کەشناسی ڕایگەیاند ئەگەری زۆرە کە باران دەبارێت وە منیش چەترەکەم هێناوە لەگەڵ خۆم ، دوێنێ شەو ڕاپۆرتێکی باش هاتە مێشکمەوە هەموو شتێکم بۆ ڕاپۆرتەکەم ئامادە کردوە تەنها هەر ئەوەی ماوە پێشکەشی بکەم ڕۆشتمە ژووری وانەکەوە تێیهۆنگ دانیشتوە لەسەر کورسیەک تەنها ئەوی لێبوو سەری بردبووە دواوەوەی کورسیەکەو چاوکانی داخستبوو منیش ڕۆشتمە پاڵی دانیشتم لەسەر کورسیەکەی تەنیشتی

تێیهۆنگ: دوێنێ لەگەڵ جین لە ئەو قاوە خانەیەی کە دیاریمان کردبوو زۆر دانیشتین
(هەموو ئەوانەی بە چاو داخرانەوە وت)

نەفرەتتت لە گەمژەی من نەفرەت لە مێشکە گەمژەکەم دوێنێ بەڵێنم پێدا ئێستە بیرم دەکەوێتەوە ئەو قسەیشی نەکردایە قەت بیرم نەدەکەوتەوە نەفرەتم لێبێ

:تێیهۆنگ بمبوورە ئێستە بیرم کەوتەوە تۆ نەتووتایا ئێستەش بەبیرم نەدەهاتەوا تکایە بمبوورە

هیچ نەجوڵایەوە تەنانەت چاوەکانیشی نەکردەوە زۆر هەست بە دڵتەنگی دەکەم بەڕاستی من گەمژەم ئەو ڕووداوانەی دوێنێ ڕوویاندا زۆر سەرسووڕماوی کردبووم

:تێیهۆنگ

چاوەکانی کردەوە و ڕووی سوڕاند بەرەو من و بە چاوە ڕەشەکانی سەیریان دەکردم چاوەکانی ئۆقیانووسێکە لە تاریکی بێشەرمانە سەیری چاویم دەکرد نەفرەتم لێبێ

: بمبووره ، بەڕاستی لە دڵەوە داوای لێبووردن ئەکەم دەزانم ئەو کارەی من کردم کارێکی ناشرین بوو بەڵام سوێندت بۆ دەخۆم بیرم نەمابوو

تێیهۆنگ: باشە
(بزەیەکی شیرینی کرد)

ڕووی سوڕاند بۆ سەقفەکەو و چاوەکانی وەک جاری پێشوو داخستەوە

جین: جولیاا بەڕاستی تۆ دوێنێ منت کرد بە پەیکەر لە قاوە خانەکه

جین لەگەڵ هات بۆ وانەکە لای دەرگاکەوە دەستی کرد بە قسەکردن لە کورسی تەنیشت منەوە دانیشت

:تکایە بمبوورن ، بەڕاستی لە دڵەوە داوای لێبووردن دەکەم من دوێنێ بیرم نەمابوو کە بڕیار بوو لەدەرەوە بین زۆر داوای لێبووردن دەکەم

جین: باشە ، پێویست بەوە ناکات بڕوا دەکەم
تێیهۆنگ بۆ کوێ دەڕۆی؟

تێیهۆنگ بەرەو دەرگاکە دەچوو و جیمینیش دەهاتە ژوورەوە دڵم دەستی کرد بە خێرا لێدان بەڵام بۆچی ڕووخساری بەو شێوەیە بێزار دیارە

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now