تایھیۆنگ:"ئەوە فەرمانە.."

نتالا:"گەر ئەوە فەرمان بێت ناتوانم ڕەتی کەمەوە.."
لە بەردەمیا دانیشت و پێکەوە قسەی جۆرا و جۆریان ئەکرد..


نتالا:"ڕقم لە کەشی ساردە، بەڵام حەزم لە دیمەنی بەفرە.. ئەی تۆ؟"

تایھیۆنگ:"ئای لەوە، نازانم... وەرز یەت و ئەڕوات من ھەر وەک خۆمم.. نایەڵن بڕۆمە دەرەوە تەنیا لە پرۆگرامە تایبەتەکان نەبێت..
ئێرە زیندانە زیاتر لەوەی کۆشک بێت.."


نتالا:"جیھانی دەرەوەش ھێندە خۆش نیە ئ -.."

خواردنەکە لە قوڕگی پەڕی و دەستی کرد بە کۆکین..

تای کێشای بە پشتیا..

نتالا:"ئای.. ئاوھا نا.. تۆ ئازارم ئەیەیت.."
بەردەوام بوو لە کۆکین..


تایھیۆنگیش پێ ئەکەنی بە ڕوخساری نتالا کە وەک تەماتە سوور ھەڵگەڕاوە...
نتالا:"ئەبێت ھەر بکۆکیت ھەتا ئەوەی پەڕیوەتە قورگت یەتەدەرەوە یان نامێنێت.."



لەو کاتەیا جین لەوێوە تێپەڕ بوو..
گوێی لە دەنگی پێکەنینی تایھیۆنگ بوو...



کاتێک تەواو بوون لە خواردن..
نتالا گەرم کەرەوەکەی داگیرساند تا دڵنیا بێتەوە تایھیۆنگ نەخۆش نەکەوێت..

نتالا:"شەوت شاد گەورەم.."

تایھیۆنگ:" بۆ تۆش.."






چووەدەرەوە...
تایھیۆنگ بیری لێ ئەکردەوە..
ئەوە یەکەم خزمەتکارە بەو شێوە قسەبکات لەگەڵی...
زەردەخەنەیکی کرد و خەوت....



نتالا چووە چێشتخانە، خاتوو شین لەوێ بە ماندوێتی دانیشتبوو..

نتالا:"بەڕێز تایھیۆنگ نانەکەی خوارد... بەڵام.. خاتوونم.. تۆ باشیت!!؟"

خ.شین:"ئا.. دەستت خۆشبێت.. بەڵێ باشم..
بەڵام بەڕێز ھۆسیوک داوای قاوەی کردوە لە ئۆفیسەکەی لە قاتی یەکەم..."

نتالا:"کێشە نیە، من بۆی ئەبەم.. تۆ بڕۆ پشوو بە.."

خ.شین:"باشە.. ھەروەھا ھەندێک خواردن ئامادەکە بۆ یونگی.. ئەو لەسەر خوانەکە ھیچی نەخوارد.."

نتالا:"فەرمانتە.. تۆ تەنیا پشوبە.."

خ.شین:"بەڵام ئاگاداربە بەڕێز یونگی نەتبینێت تا بیری ئەچێتەوە.."
ئەو ڕۆشت...








نتالا کارەکانی کرد..
لەسەر سینیەک قاوەکەی ھەڵگرت بۆ ئۆفیسەکەی بەڕێز ھۆسیوک لە کۆتای مەمەڕی قاتی یەکەم..
کاتێک لەبەردەم دەرگاکابوو، یونگی بینی کە ئەڕواتە چێشتخانە..
"ئەو یونگیە نەفرەتیە، مانەوەم لێرە بەوەوە بەندە.. بەس ڕاوەستە بزانە چیت لێ ئەکەم لە ڕۆژنامە.."

لە دەرگای یا بەڵام وەڵام نەبوو...




دەرگاکەی کەمێک کردەوە..
ھۆسیوکی بینی لەسەر کۆمپوتەرەکەی خەریکی کارە..



کاتێک زیاتر سەرنجی یا بۆی دەرکەوت بینەری یەکێک لە ماڵپەڕە جادویەکانە..

شۆک بوو"ئایە ئەو سەیری جادوو ئەکات !!"
چەندین بیرۆکە ھاتنە مێشکیەوە..

"لەوانیە ئەو ئەو کەسە بێت کە ناوی خۆی ناوە (ئەنتۆنیس) ئەو کەسەی کە زانیاری سەیر بڵاوئەکاتەوە.."

ھۆسیوک قسەی کرد بێ ئەوەی سەری بەزکاتەوە "قاوەکەم دانێ و بڕۆ دەرەوە"

نتالا بە دەنگێکی نزم وتی"فەرمانتە.."



ڕۆشتە دەرەوە و بیری ئەکردەوە..
زانیاری نوێی دەست کەوت بۆ ڕۆژنامەکەی..
لە پەنجەرە گەورەکانی کۆشکەوە یونگی بینی پیاسە ئەکات..
دواتر وەستا لە لای مەلەوانگەکەیا...
نتالا وای زانی یونگی خواردنەکانی بردۆتە دەروە بیخوات..



گەڕایەوە چێشتخانە...
بەڵام خواردنەکە وەک خۆی بوو..
بینی دەرگای دواوەی چێشتخانە کراوەتەوە..


گوێی لە دەنگێکی سەیر بوو..
وەک ئەوەی شتێک بکەوێتە ئاوەوە..
کاتێک بۆی دەرکەوت چیە، خێرا ڕای کرد..


یونگی بینی کە لە ناوەڕاستی مەلەوەنگەکایە..
نزیک بۆوە و ھاواری کرد...



"نوقم ئەبێت.. یونگی.. یارمەتی یونگی نوقم ئەبێت... یارمەتی... یوونگگییییی...."











----------------
ئەزانم لە شوێنێکی سەقەت پەڕانومە :-)
بەخێرچن......

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now