Part-64

386 68 152
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:بەدڵتە؟(تایهیۆنگ نزیکی جۆنگکووک کەوتەوە و چەناگەی گرت بێ ئەوەی گرینگی بەوە بدات کە ئێستا زیاتر لە هەزار کامێرایان لەسەرە یەکسەر تووند ماچی لێوی کرد)

(تەنها تووند لێویان بەیەکەوە نووساندبوو ،جۆنگکووک کە تایستیکەکەی لەدەستەکانی بوو تووند گریتبووی ،خەڵکەکەش هاواریان ئەوەندە بەرز بوو ئەتوانی لە ناخەوە هەستی پێبکەی)

(لە کۆتایدا تایهیۆنگ دوور کەوتەوە لێی،سەیری چاوی جۆنگکووکی ئەکرد ،جۆنگکووک بە چاوە ڕەشە گەورەکانی سەیری تایهیۆنگی ئەکرد)

(تایهیۆنگ دەستی کرد بەوەی گۆرانیەکەی خۆیان بڵێت ،لە کاتێکیشدا دەستی جۆنگکووکی گرت و بە وردی سەیری ئەکرد)

(جۆنگکووک زەردەخەنەی کردوو و کە بەشەکەی ئەو هات گووتی ،خەڵکەکەی ئەوێش ئەیانگووتەوە،جۆنگکووک هەر بە زەردەخەنەوە سەیری قەرەباڵغیەکەی ئەکرد)

(تایهیۆنگ ئەیتوانی بڵێ لە تەواوی تەمەنی کە کۆنسێرتی دانابوو ئەمە بەرزترین و باشترین دانەی بووە ،لە هیچ کامیان قەرەباڵغیەکە بەوجۆرە هاواریان نەکردووە و بەوجۆرە نەجووڵاون)

(ئێستاش کە گۆرانیەکە دەڵێنەوە وشە بە وشە زۆر شانازی ئەکرد،ئەو شەوە بۆ هەر هەموویان لەبیر نەکراو بوو،لەم کۆنسێرتە حەفتا هەزار کەسی لێبوو ،هەر هەموویان بەبێ گرینگیدان بە هیچ شتێک بازیان ئەدا)

(لە دواوەش ستافەکان نیگەرانی شوێنەکە بوون کە لەوانەیە لە هەر کاتێکدا بێت بڕووخێت،هەموویان دەستیان بە شتەکان گرتبوو و تەنها دووعایان ئەکرد زوو تەواو بێت)

(تایهیۆنگ و جۆنگکووک لەگەڵ ئەم گۆرانیە تەواوبوون،جۆنگکووک دوای ئەمەی کۆتا جار لەلایەن تایهیۆنگەوە ماچکرا ڕۆیشتە خوارەوە لەسەر ستەیجەکە بە زەردەخەنەوە)

(دیتی هەموو ستافەکە بەتسوویووشەوە شوێنەکەیان گرتبوو ،بە تێنەگەشتنەوە لە شتەکانی ئەڕوانی تا دوای ساتێک شوێنەکە جووڵا ئینجا زانی چ باسە)

(شۆک بوو بەڕاستی ...زۆر نایاب بوو ،تایهیۆنگ زۆر نایاب بوو ،خەریکە شوێنێک ئەڕووخێنێت،بوەستە جۆنگکووک ئێستا کاتی ئەوەنییە بیر لە نایابی هاوسەرەکەت بکەیەوە.)

(تەنها لەوێ وەستابوو و نەیئەزانی چی بکات ماوەیەکی باش بەمجۆرە ڕۆیشت لە کۆتایدا گوێبیستی تایهیۆنگ بوو کە ماڵئاوایی لە هەوادارەکانی ئەکرد و لەسەر ستەیجەکە دێتە خوارەوە)

(تایهیۆنگ هەرکە هاتە خوارەوە ڕایکرد بۆ لای جۆنگکووک و تووند لە باوەشی کرد،تایهیۆنگیش تووند جەستە ئارەقاویەکەی تایهیۆنگی لە باوەش کرد)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now