Part-10

485 96 218
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جیا:کەروێشکەکەم دەرۆیتە سۆل و لەوێ خەونەکەت بەدی دەهێنی.(جۆنگکووک شۆک بوو)

جۆنگکووک:مەبەستت چییە دەرۆم؟ چی دەربارەی تۆ؟؟

جیا:من لێرە دەمێنمەوە.

جۆنگکووک:من ناتوانم بەبێ تۆ برۆم ناتوانم بێ تۆ.

جیا:سەیرکە هەموو کاتێک قسە دەکەین لە رێگای مۆبایلەکەت ،باشە من لەلاتم هەموو کاتێک لێرەتەوە.(دەستی لە سەر دڵی جۆنگکووک دانا)

جیا:کەواتە پێبکەنە ،لە کۆتایدا خەونەکەت بەدی دەهێنیت.(بە بزەوە)

شوفێر:خانمەکەم گەیشتین .(جیا سەیری ئەوێی کرد دواتر دابەزین لەگەڵ جۆنگکووک و بەرەو ئەو پاسانە رۆیشتن کە دەرۆن بۆ سۆل.)

جیا:ئاگاداری خۆتبە ،زوو متمانە بە کەس مەکە خۆڕاگر بە باشە؟؟ دەمەوێ بتبینم لە تەلەڤزیۆن کە گۆرانی دەڵێیت بەڵێنم پێبدە کە ئەوە دەکەیت.(جۆنگکووک سەری لەقاند و گووتی...)

جۆنگکووک:بەڵێن دەدەم.

جیا:زۆرم خۆشدەوێیت کەروێشکەکەم لەسەر هەموو بڕیارێک کە دات متمانەت بەخۆت بێت باشە ؟(تووند جۆنگکووکی لە باوەش کردوو و ماچی ڕوومەتی کرد)

جۆنگکووک:زۆر بیرت دەکەم داپیرە.(بە دڵپڕیەوە،جیاش زۆر دڵی پڕببوو بەس نەیدەویست لە پێش چاوەکانی جۆنگکووک بگریەت ،دەبێ کۆتا ساتەکانی کە لەگەڵیەتی تەنها بزە لەسەر دەمی بێت،نابێت بزانێت کە دڵتەنگە)

جیا:منیش ،بەڵام دەتوانین یەک ببینین نیگەران مەبە تا ماوەیەک لەوێ بەتەواوی نیشتەجێ دەبی ئینجا سەردانت دەکەم.

جۆنگکووک:بەڵێن دەدەیت؟(جیا شەقێکی سەبری لەسەری کووکدا)

جیا:بێگوومان کەروێشکی لاسار.(جۆنگکووک لە کۆتایدا پێکەنی)

شوفێر:خانمەکەم ئێمە دەرۆین.

جیا:باشە بەڕێزم،دەی جۆنگکووک برۆ ،ئاگاداری خۆتبە لەوێ نانەکانت بخۆیت و تێیان نەپەڕێنیت باشە؟

جۆنگکووک:باشە.(جۆنگکووک چووە ناو پاسەکە و جانتاکەی دانا ،سەیری داپیرەی کردەوە ،بەخێرای هاتە دەرەوە و دووبارە باوەشی لە داپیرەی دا )

جۆنگکووک:سوپاس داپیرە.(جیا زەردەخەنەیەکی کرد)

جیا:بێگوومان ئازیزم بەس تۆم هەیە لەو دوونیایە .(جۆنگکووک لە کۆتایدا چووە ناو پاسەکە ،پاسەکەش بەڕێ کەوت بۆ سۆل،لە پەنجەرەکەوە ماڵئاوای لە داپیری دەکرد بە دەستەکانی)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now