Part-30

396 74 208
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:من ڕازیم باوکە.

هیۆکووک:بەڕاستی؟؟؟

جۆنگکووک:بەڵێ.(هیۆکووک زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد)

هیۆکووک:سووپاس کووڕم.(جۆنگکووک بەس ئەو کاتانە دەبێتە کوڕی ئەوان کە ئەو شتە بکات ئەوان دەیڵێن ،جۆنگکووک لە ناخەوە بە وشکی پێکەنی)

-

هیۆکووک:دایکە ئامادە بن سبەی دەرۆین بۆ ئەو گووندەی کە جۆنگکووک تێیدا هاوسەرەکەی لەوێ دەبێت،هەم بۆ گەڕانێک هەم بۆ زیاتر تێکەڵ بوونی خێزانەکان.

جیا:باشە.(بە نادڵی گووتی و گەڕایەوە ژوورەکەی کە جۆنگکووک لەوێ بوو دیتی چاوی داخستووە و گوێی لە گۆرانی دەگرت ،نزیکی کەوتەوە و لە تەنیشتی دانیشت)

جۆنگکووک:داپیرە.(زەردەخەنەی بۆ داپیرەی کرد،جیا هەروا سەیری دەکرد) چیتە باشیت؟ نەخۆشیت؟

جیا:تۆ باشیت؟ تۆ ئەوەت دەوێت؟ بەڕاستی دەیکەیت؟؟(جۆنگکااک هەناسەیەکی قووڵی دا)

جۆنگکووک:دەمەوێت داپیرە وە هەروەها نیگەران مەبە من زۆر باشم.(خۆی هەڵدایە باوەشی جیا و سەری لەسەر قاچی جیا دانا،جیاش دەستی خستە ناو قژی جۆنگکووک و دەستی لێدەدا)

جیا:ئەوە چییە؟؟(جۆنگکووک دڵی لەسەر هەزار لێیدا)

جۆنگکووک:چی؟؟

جیا:ئەوە.(دەستی بە شوێنەکەدا خشاند ،تۆزێک قژەکەی هاتبۆوە بەڵام زۆر نەبوو،هەروەها کە دەستت لەسەری دادەنا هەستت دەکرد دووراوەتەوە)

جۆنگکووک:ها ئەوە هیچ نییە داپیرە ،چیرۆکێکی سەیرە،سەرم بە دەرگای کەوەنتەر کەوت کە هەستامەوە ،بۆیە تەقی و دەبایە بیدوورمەوە،بەڵام شتێکی وانەبوو.

جیا:ئەوە باسی کەی دەکەیت؟؟؟(شۆک ببوو)

جۆنگکووک:لەبیرم نییە لەمێژەیە .(جیا بە وردی سەیری قژی جۆنگکووکی کرد ،دواتر هەوڵی دەدا شوێن برینەکە ببینێت)

جیا:خۆ ئازاری نییە کە دەستی لێدەدەم؟!

جۆنگکووک:نا داپیرە گیان ئازاری نییە.(جیا سەیری جۆنگکووکی کرد ،جۆنگکووکیش بە تێنەگەشتنەوە برۆی بەرز کرد) چی؟؟

جیا:هەی کەروێشکی گەمژە بۆچی بە منت نەگووت؟؟؟(شەقێکی هێواشی لە شانی کووکدا)

جۆنگکووک:ئایش داپیرە بۆچی لێمدەدەی!؟؟؟،هەم تەنها سێ رۆژی ویست چاکبۆوە.(دەستی بە شانی دەخشاند)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now