Part-45

406 65 226
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

کیا:وا دەیژمێرم.(یاری چاوشارکێ دەکەن و هەموویان چوون تاکوو خۆیان بشارنەوە)

(هەریەکە و بۆ شوێنێک چوون ،جۆنگکووک سویچی ئۆتۆمبێلەکەی تایهیۆنگی هێنابوو و بڕیاری دابوو لە ناو ئۆتۆمبێلەکە خۆی بشارێتەوە)

(کە بەدزیەوە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە و ویستی دایبخات بەڵام دەستێکی دیت کە دەیگرێت ،لە شوێنی خۆی ڕاچڵەکی و هاواری کرد)

تایهیۆنگ:هێمن بەوە کەروێشک .(دەستی جۆنگکووکی گرت ،جۆنگکووک بە مۆڕەوە سەیری کرد)

جۆنگکووک:لێم بوویتە خێویش؟

تایهیۆنگ:ئەگەر بتەوێت بێگوومان ،وەرە خوارەوە .

جۆنگکووک:بۆچی؟ من لێرە ئەبم.

تایهیۆنگ:با برۆینە دواوەی ئۆتۆمبێلەکە باشترە .

جۆنگکووک:من نایەم تۆ برۆ.

تایهیۆنگ:کیا لێرە ئەتبینێت .(جۆنگکووک تۆزێک بێدەنگ بوو،ئەو یەکتۆزیش متمانە بە تایهیۆنگ ناکات ،یانی دڵنیا نییە سەلامەت دەردەچێت لە بن دەستی یان نا،بەڵام هەرچۆنێک بوو ڕازی بوو)

جۆنگکووک:باشە.(ئەو دەستەی تایهیۆنگی گرتبوو و کە بۆی ڕاگرتبوو و چوونە دواوەی ئۆتۆمبێلەکە دانیشت و سەرەکەشیان پێوەدا)

(بە بێدەنگی دانیشتبوون و جۆنگکووک سەیری تایهیۆنگی نەدەکرد ،بەڵام هەستی بەو چاوانە دەکرد کە لەسەری بوو ،زۆر بە برسیەتی سەیری جۆنگکووکی ئەکرد)

جۆنگکووک:دە هاوسەرە گیانەکەم بەوجۆرە سەیرم مەکە.(بە فەقیری گووتی و نزیکی تای کەوتەوە و دەستی گرت،تایهیۆنگ خۆی ئاسایی کردەوە)

تایهیۆنگ:باشە.

جۆنگکووک:ئای ئافەرین لە پیاوەکەی من.(ماچێکی تووندی لێوی کرد،تایهیۆنگ پێکەنی،جۆنگکووک خۆی سووڕاند و چووە باوەشی تایهیۆنگ قاچیشی درێژ کرد)

تایهیۆنگ:کەروێشک ،من بە کۆمپانیاکەم گووت کە هاوسەرگیریم کرد.

جۆنگکووک:ئێ چیان گووت؟

تایهیۆنگ:هیچ تەنها گووتیان بڵاوی بکەوە کە هاوسەرگیریت کردووە ،ئینجا بە وێنەیەک ،گووتیان ئەبێت پێش بڵاوبوونەوەی ئەلبوومی داهاتووم دوونیا ئارام بووبێتەوە.

جۆنگکووک:ڕووخساریشم دەردەخەیت؟

تایهیۆنگ:ئەگەر بتەوێت بێگوومان.(جۆنگکووک لەسەر زگ ڕاکشا و سەری لەسەر ڕانی تایهیۆنگ دانا)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now