Part-1-

770 90 295
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(لە گووندێکی بچووکی ئاوەدان،کە پڕی بوو لە گووڵ و گووڵزار و دەنگی چۆلەکەکان و میاوە میاوی پشیلەکانیش ئەوێیان ئاوەدان کردبوویەوە)

(بەیانیەکی زووبوو کەسە بەتەمەنەکان لە پێش دەرگاکانیان دانیشتبوون و رۆژنامەیان دەخوێندەوە،لەوسەر بۆ ئەوسەر جارووبار قسەیان دەکرد و گاڵتەیان پێک دەکرد و بە گاڵتەکانیشیان پێدەکەنین)

(پیاوەکانیش دوای ئەوەی نانی بەیانیان دەخوارد بەڕێ دەکەوتن بۆ کارەکەیان کە بریتی بوو لە جووتیاری وە دکتۆری،مامۆستایی ...هتد)

(جووتیارەکان دەرۆشتنە ئەو کێڵگە فراوان و بەپیتانەیان ،دکتۆرەکان کە رێژەیان کەم بوو زۆریان لە شاری گەورە و گران سۆلەوە هاتبوون بۆ ئەوەی کار بکەن لە نەخۆشخانە بچووک و خنجیلانەکەی ئەوێ)

(مامۆستاکانیش دەرۆشتنە قووتابخانە کە لەو گووندەی هەبوو سێ قووتابخانە بوو،دانەیەکیان لە یەکی سەرەتای تاکوو شەشی سەرەتای بوو ،دانەیەکیشیان لە حەوتی بنەڕەتی تاکوو نۆی بنەڕەتی بوو ،ئەوەی کۆتایش دەی ئامادەیی تاکوو دوازدەی ئامادەیی بوو)

(وە ئەمرۆ کۆتا رۆژی قووتابخانە بوو بۆ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤،قووتابیەکان هەندێکیان دڵتەنگ بوون ،هەندێکیان دڵخۆش،دڵتەنگیەکە لەبەر ئەوە نەبوو کە هاوڕێکانیان نابینەوە یان شتێک چوونکە ئەوانەی ئەوێ هەموویان لە چواردەوری یەک دەژیان)

(تەنها ئەوە بوو کە زیرەکی پۆل بوون و حەزیان بە قوتابخانە بووە .ئەوانەی دڵخۆشیشن تەنها لەبەر ئەوەیە کە چیتر ناخوێنن تا چەند مانگێکی تر ئیتر تەمبەڵن لە دەرسەکان)

(ئەمرۆ ئاهەنگ بوو لە هەرسێک قوتابخانەکە ، کچەکان هەموویان هاوڕێ نزیکەکان لە ماڵی یەکتر بوون و خۆیان ئامادە دەکرد ،کوڕەکانیش هاوڕێ نزیکەکان)

(ئەوەی حەزیشی نەدەکرد دەیتوانی نەچێت لە ماڵەوە بخەوێت ،لێرەش کوڕێکی هەژدە ساڵانمان هەیە ،کە کۆتا ساڵی قوتابخانەی بوو بە سەرکەوتووی تەواوی کرد بە دەرەجێکی زۆر باشیش جیۆن جۆنگکووک خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ باوکی بڕوات بۆ کاری جووتیاری)

(جۆنگکووک لەگەڵ دایک و باوکی و داپیری دەژیا،باوکی ناوی هیۆکووک بوو دایکیشی ناوی هێجی بوو ،داپیرەشی ناوی جیا بوو،ئەوان لەو گووندە بە خێزانێکی رێک و پێک و کەسایەتی بەرز ناسرابوون)

(وە بۆ هەر کارێک با دەچوونە لای هیۆکووک و هەروەها کێشەی گووندەکە ئەو چارەسەری دەکرد وەک پیاوی گەورەی گووندەکە وابوو،چەندین کاریشی لە ژێر دەستبوو وەک دابەشکردنی جووتیار بەسەر کێڵگەکان گەیاندنی دەنگ و کێشەی کەسەکان بە مووختار بۆ ئەوەی بۆیان چارەسەر بکات)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now