Part-13

352 73 133
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(نووسرابوو کە دوای دوو حەفتەی تر تاقیکردنەوەکە دەکرێت ،جۆنگکووک خێرا رەسمی شاشەکەی گرت و بۆ داپیرەی ناردی ،بەس دیتی کاتەکە درەنگە بۆیە دڵنیابوو کە داپیری خەوتووە ،ئەویش ئیتر مۆبایلەکەی دانا و خەوت)

-

(کات دەرۆیشت ،جۆنگکووک بە رۆژەکان خەریکی گەڕان بە دوای کار بوو یاخوود پرۆڤەی دەکرد لەسەر گۆرانی گووتنی ،هەموو رۆژێکیش بێ قسەکردن لەگەڵ داپیرەی نەدەرۆیشت،دواتر کە شەو دادەهات خۆی ئامادە دەکرد و دەچووە شوێنە هەمیشەیەکەی و گۆرانی دەگووت)

(ئەمرۆ ئەو رۆژەیە کە لە زانکۆکە تاقیکردنەوەکە دەکرێت سەعات یەکی نیوەڕۆ ،سەعات نۆ لە خەو هەستا و نانی خوارد و بەبەرخۆیەوە گۆرانیەکەی دەگووت،دوای ئەوە ماڵەکەی تۆزێک پاک کردەوە و دەستی کرد بە خۆئامادەکردن)

(فانیلەیەکی پرتەقاڵی پۆشی بوو لەسەریەوە چاکەتێکی سپی لەبەر بوو ،لەگەڵ پانتۆڵێکی گەورەی شین و پێڵاوێکی سپی ،قژە درێژەکەشی داهێنا و تۆزێک دەستکاری کردوو تاکوو بەدڵی بوو ،کۆتا شت ملوانکەیەکی زیوی بچووکی لە مل کرد لەگەڵ یەک تاک گوارە لە گوێی،ئینجا بۆنی لەخۆیدا و بەتەواوی ئامادەبوو تا ئەو کاتە سەیری کرد سەعات دوازدە و چارێگ بوو)

(کەل و پەلەکانی هەڵگرت وەک جزدان و مۆبایلەکەی و ئیتفۆنەکەی لە ماڵەکە چووە دەرەوە ،لەو دوو حەفتەیە زۆر شارەزای شوێنەکان ببوو ،بەرەو لای شوێنی پاسەکان رۆیشت کە بەرەو زانکۆکەی دەرۆیشت )

(هەر ئەو کاتەی چوو لە بەختی خۆی پاسەکە هات ،چوو سوار بوو و کارتی پارەی پاسەکەی لەسەر ئامێرەکە دانا و دەنگێکی لێهات بە مانای ئەوەی کە پارەکە وەرگیرا دوای ئەوە چووە جێگایەک دانیشت)

(مۆبایەلەکەی کردەوە و ئیتفۆنەکەی بە مۆبایلەکەوە خست و پەیوەندی بە داپیرەی کرد ،زۆری نەبرد هەر دوای دوو سێ زەنگ داپیرەی هەڵی گرت)

جۆنگکووک:داپیرە.

جیا:کەروێشک ئایا خۆت ئامادە کرد بۆ تاقیکردنەوەکە؟؟

جۆنگکووک:بەڵێ لە ناو پاسم دەرۆم بۆ ئەوێ.

جیا:زۆرباشە نانت خواردووە وایە؟؟

جۆنگکووک:بەڵێ داپیرە گیان نیگەران مەبە خواردوومە.

جیا:ئەوە نەوە ئاقڵەکەی منە.(جۆنگکووک پێکەنی)

جۆنگکووک:ئەیچۆن.(لەو کاتەدا دیتی باوکی لە دواوەی داپیریەتی بزەکەی لاچوو ،باوکی نزیکی ئەوان دەبوویەوە )

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now