Part-23

435 80 168
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(جۆنگکووک لەسەر مۆبایلەکەی لە گۆگڵ گەڕانی بۆ ناوی کیم تایهیۆنگ کردووە ،دەستی لەسەر سەری خۆی دانابوو کە بەناو ئەو هەموو شتانەدا دەگەڕا ،جۆنگکووک لە خۆی دەپرسی تا ئێستا لە کوێ خەوتبوو؟)

(ویستی بچێتە سەر یەکێک لە گۆرانیەکانی بەس لەو کاتەدا وانەکەیان دەستی پێکردوو و تایهیۆنگ هاتە ژوورەوە ،مۆبایلەکەی دانا)

(کە سەری بەرز کردەوە خۆشی ئاگادار نەبوو کە دەمی کرابوویەوە لە شۆکدا و قژیشی تێکچووبوو ئەوەندەی دەستی لێبدات)

(ئێستاش کە تایهیۆنگی دیت ،هەر زیاتر حاڵی تێکچوو ئاخر بۆچی دەبێت ئەوەندە سەرنج ڕاکێش و جوان و پیاوانە بێت بەو هوودیە ڕەشەی کە قۆلەکانی هەڵکردبوو مەچەکی بەدەرخستبوو ،لەگەڵ پانتۆڵێکی قووماشی ڕەساسی پۆشی بووی،ئەو دیتەیڵە جوانانەشی هیچ)

جۆنگکووک:واهــــ...(لە سەرووی هەمووشەوە ئەو چاویلکەیەی چاوی نەفرەت،جۆنگکووک تەنها گازێکی دەویست لەسەر ئەو ڕوومەتەی تایهیۆنگ هیچی تر نا کە لەگەڵ ئەو چاویلکەیە ڕەشە زۆر دەهات)

تایهیۆنگ:جۆنگکووک..(جۆنگکووک ڕاچڵەکی)

جۆنگکووک:ب...بەڵێ؟؟(تفی زاری قووت دا)

تایهیۆنگ:نەخۆشیت کووڕی باش؟(هەر لەوەمان کەم بوو ،ئاخر مامۆستا تایهیۆنگ گیان جۆنگکووک خۆی زۆر لاوازە بۆتۆ ئینجا تۆش بەوجۆرە بۆی دەدوێی بەتەمای نەخۆش نەبێت؟ نەخۆشی تۆیە بەدڵنیایەوە)

جۆنگکووک:نا باشم مامۆستا .

تایهیۆنگ:زۆر چاکە کەواتە هەستە و ئەو بابەتانەی دوێنێ دووبارە بکەرەوە.(زەردەخەنەیەکی کرد وەک کوورێکی ئاقڵ بۆ جۆنگکووک،ئێستا جۆنگکووک نەیدەزانی قسەی پێ بڵێت لەسەر ئەوەی کە هەڵی ستاندووە لەو هەموو کەسە ،یانیش بەو جوانیەی تایهیۆنگ هەڵبدات)

جۆنگکووک:بێگوومان.(هەستایەوە و چووە ناوەڕاستی پۆلەکە وەستا،تایهیۆنگیش چووە شوێنەکەی ئەو دانیشت و وەک قووتابی سەیری دەکرد)

(جۆنگکووک دەستی کرد بە شیکردنەوە و دووبارە کردنەوەی شتەکان ،قووتابیەکان هەندێکیان گوێیان گرتبوو و هەندێکیشیان خۆیان بە شتی تر سەرقاڵ کردبوو تایهیۆنگیش بە سەرنجێکی باشەوە گوێی لە جۆنگکووک دەگرت)

(جۆنگکووک خۆی کێشەی نییە و نەبووە لە قسە کردن بۆ خەڵک یاخوود شیکردنەوەی بابەتەکان ئێستاکە نازانێت بۆچی بەوجۆرە لێوەکانی دەلەرزێت لەگەل دەستەکانی )

(خۆ ئەو قووتابیانە هیچی لێناکەن یاخوود زیاتر تایهیۆگیش هیچی لێناکات،ئێستا بۆچی وایە؟ خۆشی پێی سەیرە بۆچی وایە؟،هەر بەڕاستی تایهیۆنگە؟!،هەر بەڕاستی ئەو ئەوەندە کاریگەری لەسەری هەیە؟؟؟)

I wanted to be an idol_TaekookOnde histórias criam vida. Descubra agora