Part-20

394 73 173
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

~~:کەواتە سڵاو من پرۆفیسۆر کیم تایهیۆنگ.(بە دەنگێکی ئارام گووتی،هەموو سەرنجیان لەسەر ئەو بوو ،ساتی دواتر زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد)

تایهیۆنگ:من بیست و هەشت ساڵم لە دایگۆ لە دایک بووم و ئێستاش لێرەم ،حەزم بە گۆرانی گووتنە ،هەروەها ژەنینی ئامێرەکانی مۆسیقا ،کە هەموو شتەکان لێرە فێر دەکرێن،وە سەما کردنیش حەزم پێیە بەس زۆر ماندووکەرە.(قووتابیەکان پێکەنین)

تایهیۆنگ:ئینجا هیوادارم ببینە مامۆستا و قووتابی باش بۆ یەکتر و یارمەتیدەری یەکتر بین.(چاوی دەگێڕا لە ناو قووتابیەکان)

تایهیۆنگ:ئەمرۆش یەکەم ڕۆژە ،وەک هەموو کاتێک یەکەم رۆژەکان خۆش نییە بۆ خوێندن وایە؟(کەمێک پێکەنی ،قووتابیەکانیش لەگەڵ ئەو پێکەنین و گووتیان وایە)

تایهیۆنگ:ئێستا من چۆن خۆم ناساند ئێوەش هەمووتان بەو جۆرە بیکەن تاکوو زیاتر یەک بناسین.(دەستی خستە گیرفانی و چووە لای یەکەم قووتابی کە
لە دەستە راست بوو لای دەرگاکە)

تایهیۆنگ:دەتوانیت خۆت بناسێنیت؟(بە ئارامی گووتی و زەردەخەنەکەی هەر لەسەر لێو بوو،ئەو کووڕەی کە تای قسەی لەگەڵ کرد چووە ئەو شوێنەی کە تای سەرەتا خۆی لێ ناساند،بەوجۆرە یەک یەک هەمان شتەکانیان دەگووت ،تا ئەوەی تایهیۆنگ گەیشتە لای جۆنگکووک)

(تای کەمێک سەیری جۆنگکووکی کرد کە داڵغەی لێدابوو،کووک هەستی بە دەستێک کرد لە پێش چاوەکانی کە دێت و دەچێت وایکرد لە ناو داڵغەکەی بێتە دەرەوە و سەیری ئەو کەسە بکات کە وای کرد ئەویش تایهیۆنگ بوو)

تایهیۆنگ:سڵاو.

جۆنگکووک:ئێ سڵاو ببوورە .(خێرا هەستایەوە بۆ خۆ ناساندن،تای هەندێک بەو جووڵە لەناکاوەی سەرسام بوو ،هەرچۆنێک بێت تۆزێک دوور وەستا و دەستی لە یەک ئاڵاند و سەیری جۆنگکووکی کرد)

جۆنگکووک:سڵاو من جیۆن جۆنگکووک هەژدە ساڵم،من لە گووندێکەوە هاتبووم بۆ ئێرە ،خوولیای گۆرانی گووتنم هەیە و لە داهاتوو دەمەوێت ببم بە گۆرانی بێژ.(هەرزوو دانیشتەوە)

تایهیۆنگ:خۆشحاڵ بووین بە ناسینت جۆنگکووک.

جۆنگکووک:سوپاس منیش .(تەواوی دەرسەکە کە تایهیۆنگ خەریکبوو قسەی لەگەڵ قووتابیەکان دەکرد ،لەلایەکی تر جۆنگکووک گوێی لە پستە پستی ئەوانی تر بوو سەبارەت بە تایهیۆنگ)

(جۆنگکووک دانی پێدا دەنا کە تایهیۆنگ ،واتە مامۆستا تایهیۆنگ زۆر جوان و قۆز و پیاوانەیە ،هەروەها زۆریش ڕووخۆش و کراوەیە ،وات لێدەکات ئاسوودە رەفتار بکەیت و هەست بە دڵەڕاوکێی نەکەیی)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now