Part-22

385 75 206
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(جۆنگکووک بەڕێگایەوە بەرەو ماڵەوە ئەو پارەکەی وەرگرت ،پلانی دانابوو هەر ئەو کاتە بچێت ئەو ئامێرانە بکڕێ کە گووتبووی ،بەس زۆر ماندوو بوو)

(بەڕاستی زانکۆ و کار لە یەک کاتدا زۆر ماندووکەرە زۆر،گەیشتەوە ماڵەوە خێرا کەل و پەلەکانی دانا و بە خەواڵووی چووە ژوورەکەی )

(جل و بەرگی خەوی لەبەر کرد تا ماوەیەکی زۆر وانەی خوێند پاشان چووە سەر جێگاکەی بێ ئەوەی خواردنێک یان شتێک بخوات خەوت)

-

جۆنگکووک:تای..(زەردەخەنەیەکی کرد کاتێک خۆشەویستەکەی دیت کە لە دەرگای ماڵەکەی دابوو)

تایهیۆنگ:چاو ڕەش گیان.(خێرا دەستی خستە سەر کەمەری کووک و تووند ئەوی خستە باوەشی ،جۆنگکووکیش پێکەنی و دەستی لەسەر سەری تای دانا کە سەری خۆی خستبۆ ملی کووک)

جۆنگکووک:بۆچی بەو شەوە درەنگە هاتووی؟ دەزانیت کە سبەی ئاهەنگی دەرچوونی قووتابیانە لە زانکۆ دەبێ زوو برۆین بۆ ئەوێ.(تایهیۆنگ خۆی مرچ و مۆن کردوو و دوور کەوتەوە لە باوەشەکە)

تایهیۆنگ:یانی ناتوانم بێم و بتبینم؟ بریارم دابوو برۆین و پیاسەیەکی شەوانە بکەین بە ئۆتۆمبێلەکەم بەڵام تازە...(جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی کرد و ڕوومەتی تای خستە ناو لەپی دەستی)

جۆنگکووک:ئێ چونکە زۆر دڵخۆش بووم بە بینینی تایهیۆنگی خۆم بۆیە وام گووت گیانی من.(تای بە لاچاوێک سەیری کردوو و دواتر خۆی بەدەستەوە دا و سەری لەقاند)

تایهیۆنگ:دەی کەواتە برۆین؟؟!(جۆنگکووک بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە گووتی...)

جۆنگکووک:بەڵێ دەی.(کلیلی ماڵەکەی هێنا و دەستی تای گرت و چوونە گەراجەکە بۆ لای ئۆتۆمبێلەکەی تایهیۆنگ)

تایهیۆنگ:ئەمجارە کامە گۆرانی؟(جۆنگکووک مۆبایلەکەی لە تایهیۆنگ وەرگرت و خستیە سەر دانەیەک ،کە پێکرا هەردووکیان بە زەردەخەنەوە سەیری یەکیان کرد ،تایهیۆنگ ئۆتۆمبێلەکەی پێکرد و بەڕێ کەوت بۆ هەر شوێنێک کە جادەکان ئیتر دەیان بەن )

جۆنگکووک:تایهیۆنگ بۆچی سەرەکەی ناکەیتەوە؟(تایهیۆنگ دووگمەیەکی داگرت و سەری ئۆتۆمبێلەکەی بۆوە)

(ئینجا جۆنگکووک دەنگی گۆرانیەکەی زۆر کرد و هەستایەوە و لەگەڵ گۆرانیەکە گووتیەوە بە دەنگی بەرز ،تایهیۆنگیش بە زەردەخەنەوە دەیگووتەوە و جار جارەش سەیری جۆنگکووکی دەکرد،کە بە هەموو هێزیەوە دەیگووتەوە)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now