Part-50

526 85 250
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:ئێ نازانم کوا با سەیری بکەم.(جۆنگکووک ملی بۆی خوار کردەوە)

تایهیۆنگ:سووربۆتەوە دیارە شتێک پێوەی داوە.

جۆنگکووک:بەڕاست .(جۆنگکووک هەستایەوە و چووە بەر ئەو ئاوێنەیەی کە هەڵیان واسی بوو ،تایهیۆنگ نەفرەتێکی کرد و بەدزیەوە ڕایکرد)

(جۆنگکووک سەیری خۆی کرد لە ئاوێنەکەوە و سەیری کرد وەک ئەوەی تایهیۆنگ گووتبووی سوور ببۆوە ،بەڵام شوێن ددانەکانی تایهیۆنگیش دیاربوو،جۆنگکووک بە تووڕەیەوە ڕووی سووڕاند بۆ تایهیۆنگ،دیتی رۆشتووە)

جۆنگکووک:تایهیۆنگ.(بە هاوارەوە ،چووە لای ژوورەکەیان و ویستی دەرگاکە بکاتەوە بەڵام داخرا بوو ،زانی تایهیۆنگ لەوێیە)

جۆنگکووک:ئەم دەرگایە بکەوە گەمژە .(بە قاچەکانی لە دەرگاکەی دا)

تایهیۆنگ:سەیرکە هاوسەرە گیانەکەم ئەزانی چی بوو خۆت ڕێگەت پێدام سووێند ئەخۆم.(جۆنگکووک بیری لە دوێنێ شەو کردەوە ،زۆری بیر نەمابوو ،بەڵام ئەیزانی سەرخۆش بووە بۆیە ڕێگەی داوە بەڵام تایهیۆنگ سوودی لەو وەرگرتبوو کاتێک سەرخۆش بووە)

جۆنگکووک:هەی دۆڕاوی فێڵباز سوودت لە سەرخۆشی من وەرگرت .(بە تووڕەیەوە دیسان بە قاچی لە دەرگاکەی دا)

(تایهیۆنگ کە گوێی لەوە بوو چاوی زەق بۆوە ،هەر بەڕاستی وابوو وەک فێڵبازێک وایکردبوو ،بەڵام ئەو بیری لەوە نەکردبۆوە ئەو کاتە تەنها گازەکە نەبێت،یەکسەر دەرگاکەی کردەوە)

تایهیۆنگ:یا کەروێشک من وانیم ،تەنها بیرم لەوە نەکردبۆوە.(جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی لاری کرد)

جۆنگکووک:خۆت هەڵبخەڵەتێنە فێڵباز.(کە قۆڵی لە یەک ئاڵاندبوو و گەڕایەوە چێشتخانەکە ،هێشتا زەردەخەنە لارەکەی مابوو ،دەتوانێت بەو قسەیە گاڵتەی پێبکات)

تایهیۆنگ:دە کووکیا من وانیم ،خەتای تۆیە بەو جۆرە ژیکەڵە بووی و لە مێشکم هەر ئەگووترا گاز گاز گاز .(لە دوای جۆنگکووک ئەرۆیشت و تەنها قسەی ئەکرد،جۆنگکووک گرینگی پێنەدا و دەستی کرد بە خواردن)

-

تایهیۆنگ:بۆچی ناتوانم منیش بێم؟؟(لەلای جۆنگکووک وەستابوو کە خۆی ئامادە دەکرد)

جۆنگکووک:لەبەر ئەوەی فێڵبازەکان نابەین.(تایهیۆنگ هاوارێکی لێدەرچوو لە بێزاریا و چوو لەسەر سیسەمەکە ڕاکشا)

(تەواوی ئەمرۆ کە تایهیۆنگ قسەیەکی ئەکرد ،جۆنگکووک پێی دەگووت فێڵباز یان دۆڕاو،جۆنگکووک بە شاراوەیی پێکەنی )

I wanted to be an idol_TaekookDonde viven las historias. Descúbrelo ahora