Part-29

481 86 198
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:تەنها بۆ ماوەیەکە وایە؟

جۆنگکووک:نازانم.(بە زۆری خۆی گرتبوو نەگریەت،تایهیۆنگ تەنها پرسیاری ئەوە دەکات "دەگەڕێیتەوە وایە؟" وەک منداڵێک کە بە دایکی دەگووت)

(چەند رۆژێک رۆیشتبوو بەو کاتەی دایکی جۆنگکووک پەیوەندی کردبوو ،جۆنگکووک بێگوومان دوای ئەو هەموو شتەک دایک و باوک و گووندەکەی هەڵبژارد،خۆی هەر هیوای نەمابوو ببێت بە گۆرانی بێژ چیتر)

تایهیۆنگ:ئایا گووندەکەت خۆشە؟ چۆنە منیش بێم لەگەڵت دواتر پێکەوە بگەڕێینەوە ؟(بە پەرۆشیەوە گووتی)

جۆنگکووک:تایهیۆنگ بەسە تکایە.(بە تۆزێک ساردیەوە گووتی،تایهیۆنگ بێدەنگ بوو)

(جۆنگکووک تەنها مابوو خۆی کۆبکاتەوە ،ماڵئاوایی لە هەموو کەسەکان کردبوو ،بەڵام تایهیۆنگ لەلای جۆنگکووک بوو و وازی لێنەدەهێنا)

تایهیۆنگ:بڕیار نییە بگەڕێیەوە؟(بە نزمی گووتی،جۆنگکووک سەیری تایهیۆنگی کرد)

تایهیۆنگ:بۆچی هەروا دەرۆیت و ئێرە جێدەهێڵیت؟ دەتوانی قسەم بۆ بکەیت دڵنیابە جۆنگکووکی..(نزیکی جۆنگکووک کەوتەوە و دەستی گرت،جۆنگکووک سەری بەرز کردەوە و سەیری تایهیۆنگی کرد)

جۆنگکووک:دایکم گووتی وەرەوە دەبێت بگەڕێمەوە بۆ گووندەکەم.(دوای ئەوەی هەناسەیەکی قووڵی دا گووتی)

تایهیۆنگ:ئێ یانی بۆ ماوەیەکی کاتی دەرۆیت؟(جۆنگکووک سەری نزم کرد و بە نەخێر لەقاندی)

جۆنگکووک:لە ڕاستیدا دڵنیا نیم چی ڕوودەدات.(تایهیۆنگ نەیدەزانی هیچی نەدەزانی ،جۆنگکووک دەروات)

تایهیۆنگ:بە چی دەرۆیت؟

جۆنگکووک:بە پاس.

تایهیۆنگ:باشە ئەگەر تەواو بوویت من دەتگەیەنمە وێستگە.(دەستی جۆنگکووکی بەردا و زەردەخەنەیەکی بۆ کردوو و چووە دەرەوە لە ژوورەکەی جۆنگکووک،جۆنگکووک تۆزێک وەستا لە ژوورەکەی دواتر هەناسەیەکی قووڵی دا و دەستی کردەوە بە کۆکردنەوەی شتەکانی)

جۆنگکووک:تایهیۆنگ من ئامادەم.(کە بە جانتا گەورەکەی لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە گووتی،تایهیۆنگ تەنها سەری لەقاند و لە جۆنگکووک نزیک بۆوە و جانتاکەی لێ وەرگرت و رۆیشت تاکوو بیخاتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی)

(جۆنگکووکیش سەیری ماڵەکەی کرد،چوو هەموو بەشەکانی ماڵەکەی گەڕا و سەیری کرد بزانێت پلاک و شتەکانی هەموو کووژاندۆتەوە )

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now