Part-44

448 71 222
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:هەر بەڕاستی؟(زەردەخەنەیەکی یەکجار گەورەی کردبوو،تایهیۆنگیش بە خۆشەویستیەوە سەری لەقاند)

تایهیۆنگ:بەڵێ بەڕاستی.(جۆنگکووک ناتوانێت پێناسەی ئەو دڵخۆشیەی ناخی بکات)

(ئەو وایزانی ئیتر ئەو خەونەی کە دەیویست لەناوچووە ،ئەو خەونەی کە هەیبوو بەدی نایەی ،بەڵام وا هاوسەرە گیانەکەی پێی ئەڵێت کە ئەتوانێت ببێت بە گۆرانی بێژ)

(جۆنگکووک دەری نەدەخست بەڵام سەبارەت بەو بابەتە زۆر زۆر دڵتەنگ بوو،سووپاس بۆ تایهیۆنگ کە وایدەکرد زوو زوو ئەو بابەتە لەبیر بکات و خۆشی لە کاتەکانی وەرگرێت)

(وە دووبارە سووپاس بۆ تایهیۆنگ کە ئێستاکە خەونەکەی زیندوو کردەوە و هیوایەکانی جۆنگکووکی بەرز کردەوە)

جۆنگکووک:کەی تاقیکردنەوەکەیە؟

تایهیۆنگ:پازدە رۆژی ترە بەتەواوی.(جۆنگکووک نیگەران نەبوو تەنها دڵخۆش بوو ،ئەو لەگەل تایهیۆنگ پێش ڕووداوەکە هەموو ڕاهێنانێکی کردبوو و گۆرانیەکەشی ئامادەیە)

جۆنگکووک:هەر بەراستیش گرینگ نییە ئەگەر سەما نەکەم؟

تایهیۆنگ:بێگوومان گیانی من پێویست ناکات.(جۆنگکووک سەری لەقاند و تایهیۆنگی خستەوە باوەشی)

(تایهیۆنگ بەلاش نیگەرانی ئەوە ببوو کە جۆنگکووک لەوانەیە ڕازی نەبێت،هەرچۆنێک بێت ،ژیانێکی نوێش چاوەڕێی جۆنگکووکی دەکات)

جۆنگکووک:تایهیۆنگی هەستە لە سەرەوە بخەوە ،نانی ئێوارە ئامادە دەکەم و هەڵت دەستێنم بۆ ئەم کاتە.

تایهیۆنگ:جۆنگکووکی لێرە دەخەوم.(بە خەواڵووی و دەنگی نزمەوە گووتی،جۆنگکووک بێدەنگ بوو و خۆشی ڕاکشا)

(ئێستاکە تایهیۆنگ بەتەواوی لەسەر جەستەی جۆنگکووک بوو و جۆنگکووکیش بە هێمنیەوە دەستی لە پشتی تایهیۆنگ دەخشاند،تایهیۆنگ لەمێژبوو خەوی لێکەوتبوو)

(ئیتر جۆنگکووک بە هێواشی هەستایەوە و چاکەتەکەی لەبەر تایهیۆنگ داکەند،وە دواتر کراسەکەی بەریشی ،چوو لە ژوورەکەی خۆیاندا بیجامەیەکی بۆ تایهیۆنگ هێنا و لەبەری کرد)

(ئینجا لێفەیەکی پێدادا ،وە جل و بەرگەکانی کە تایهیۆنگ پۆشی بووی خستیە ناو جلک شۆرەکە ،دواتر گڵۆپەکانی ژووری دانیشتنەکەشی کووژاندەوە و چووە چێشتخانەکە)

(دەرگای چێشتخانەکەشی داخست تاکوو دەنگی قاپ و شت تایهیۆنگ خەبەر نەکاتەوە،دەستی کرد بە ئامادەکردنی ژەمێکی سووک ،وە ئەو خواردنانەی تایهیۆنگیش کڕی بووی هەمووی خستە ناو ساردکەرەوەکە)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now