Part-15

474 72 138
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(جۆنگکووک دوای ئەوە بوورایەوە قژی بە ڕووخساری نووسابوو بەهۆی ئەوەی بە خوێن ببوو ،ڕووخساری هەمووی برین بوو و لووتیشی خوێنی لێدەهات،لاچاوێکیشی شین ببۆوە)

(بەیانی بوو و جۆنگکووک هەر لە شوێنی خۆی بوو و لەسەر ئەرزە ساردەکە کەوتبوو، دەمی بە کەمی کرابۆوە و هەناسەی بە قوورسی دەدا ،وە بەهۆی ساردیەکەش دەتوانی ئەو هەوایە ببینی کە لە دەمی دەهاتە دەرەوە)

(خوێن بە جەستەیەوە نووسابوو ،برینەکانیشی هیچی تر خوێنی لێنەدەهات،جەستەشی بەهۆی ساردی کەش و هەواکە هەڵدەلەرزی)

(وە زۆریشی پێنەچوو بارانیش باران باری،جەستەی لە ژێر بارانەکە تەڕ دەبوو ،خوێنی ڕووخسار و دەستیشی وردە وردە نەدەما و لەگەڵ بارانەکە تێکەڵ بوو)

(ماوەیەکی باش تێپەڕی بەوجۆرە ،بەس لە کۆتایدا باشبوو کەسێک بەوێدا رایدەکرد کە دیاربوو بۆ ماڵەکەی بوو ،کەسەکە ئافرەتێکی گەنج بوو کە جۆنگکووکی دیت قیژەیەکی لە دەم دەرچوو )

(جەستەیەکی بێهۆش هەموو ڕووخساری پڕی برین بوو ،پەنجەکانیشی کە دیاربوو هەمان جۆر برین بوو ،ئەو کچە هەر بە بینی جۆنگکووک دڵی پڕ بوو ،ئاخر چ جۆرە مرۆڤێک بەوجۆرە لە مرۆڤێکی تر دەدات؟ زیاتر لەو منداڵە ،جۆنگکووک تەنها منداڵێکی بچووکە،زۆر بچووکە بۆ ئەو هەموو لێدانە)

~~:سڵاو ئاگات لێمە؟؟(چووە لای جۆنگکووک و لەسەر چۆک دانیشت ،بە نەرمی دەستی لە رووخساری جۆنگکووک دەدا و دەیجووڵاند ،هەر بەو شینبوون و سوور بوونەوە دەیزانی ئازاری یەک دوونیای هەیە)

(ئەو کچە ،لە جانتاکەی شتێکی دەرهێنا کە پێی کرد لایتێکی بچووکی پزیشکی بوو ،وادیارە ئەو دکتۆرە یان پەرستار ،ئیتر هەرچی بێت ئەوەی گرینگە ئێستا جۆنگکووکی ئێمە ڕزگار بکات)

(دەستی لەسەر چاوی ڕاستی کووک دانا و کردیەوە ،دواتر لایتەکەی خستە سەر چاوی و جووڵاندی بۆ نزیک و دوور تاکوو بزانێت بیلبیلەی چاوی هیچ کاردانەوەی دەبێت )

(پاشان چووە لای چاوی چەپی ،ئەو چاوەی کە شین ببۆوە ،هەناسەیەکی قووڵی دا و بە نەرمی چاوی کردەوە و لایتەکەی بۆی بەکار هێنا)

(لە هەردووکی بیلبیلەی چاوی جۆنگکووک کاردانەوەی هەبوو و لەگەڵ لایەتەکە ،ئەوەش بە شتێکی باش دانرا ،دواتر خێرا مۆبایلەکەی هێنا و پەیوەندی بە ئەمبووڵانس کرد )

(دوای ئەوەش چەند شتێکی تریشی پشکنی وەک زگی دەستی لێدا جۆنگکووک لەگەڵ ئەوە کەمێک ڕووخساری گرژ بوو ،زانی کە ئەوێشی شتێکی لێهاتووە ،کە فانیلەکەی لادا ،دیتی هەموو زگیشی شین ببۆوە)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now