Part-60

362 66 228
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(جۆنگکووک لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی ئەکرد،ئەو خۆی ئامادە کردبوو ،بەڵام ماوەیەکە سەیری خۆی ئەکات ژێر چاوەکانی ڕەش ببوو،ئێستا بەم جۆرە لەگەڵ تایهیۆنگ بڕوات؟ دڵنیایە هەموو بە کەمی سەیری ئەکەن)

(خێرا هەندێک میکیاجی دەرهێنا کە لەمێژبوو هەیبوو بەڵام کەم بەکاری ئەهێنا ،بن چاوی ڕەشاتیەکەی شاردەوە و دواتر هەندێک سەر ڕوومەتی لێدا و لەگەڵ سووراوێک)

(هەستی بە تاوانباری ئەکرد دووبارە بۆ تایهیۆنگ ،لەوانەیە تایهیۆنگ زۆر هەستی بە ناخۆشی کردبێت کاتێک جۆنگکووکی بەم چاوانە بینیبێت ،بەڵێن ئەدات کە هەوڵ ئەدات باشتر بێت بۆ تایهیۆنگ)

(لە دەستشۆرەکە رۆیشتە دەرەوە ،دیتی تایهیۆنگ ڕاکشاوە و چاوی داخستووە ،ئەی هاوار تایهیۆنگ خەوی لێکەوتووە؟ ،بەڵام بوەستە ئەو ئەم ماوەیە زۆر باشببوو هەر بە یەکجار بانگ کردن لەخەو هەڵئەستا)

(تایهیۆنگ ئەم ماوەیەش زۆر زوو هەڵئەستا تاکوو جۆنگکووک زۆر ئەزیەت نەدات سەڕەڕای باش نەبوونی خۆی ،بۆیە هەرکە جۆنگکووک بانگی ئەکرد خەبەری ئەبۆوە)

جۆنگکووک:تایهیۆنگ؟(دەستی بە ڕوومەتیەوە دا ئەهێنا و ماچی ڕوومەتی کرد ،تایهیۆنگ بە کەمی چاوەکانی کردەوە ،جۆنگکووک زەردەخەنەی بۆ کرد،تایهیۆنگیش زەردەخەنەی کرد بە ماندووی)

تایهیۆنگ:ئامادەی؟

جۆنگکووک:بەڵێ.(تایهیۆنگ هەستایەوە بە ماندووی ،ئەو ئەیویست ئێستاکە تەنها لە باوەشی جۆنگکووک بخەوێت )

(بەڵام دوای ئەم هەموو کاتە جۆنگکووک گووتی بابرۆینە ئەم ئاهەنگە کە ئەمەش شتێکی زۆر باش ئەبێت بۆی ،ئەویش ناتوانێت ئەم هەلە لەدەست بدات)

(جۆنگکووک تۆزێک سەیری تایهیۆنگی کرد ،تایهیۆنگ لە پێش ئاوێنەکەوە خۆی چاکردوو و گەڕایەوە لای جۆنگکووک بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە)

جۆنگکووک:زۆر ماندوو دیاریت.(قۆڵی لێک ئاڵاند و تایهیۆنگیش دەستی لەسەر کەمەری جۆنگکووک دانا و نزیکی کردەوە)

تایهیۆنگ:هیچ نییە تەنها بەهۆی ئەوە بوو کە ئێستا تۆزێک چاوم داخست.

جۆنگکووک:ئەگەر ئەتەوێت ناچین.

تایهیۆنگ:ناا ئەچین.(تۆزێک دەنگی بەرز کرد،جۆنگکووک بە سەر لێشێواوی سەیری کرد)

تایهیۆنگ:زۆر جوان بوویتە کەر...هاوسەرە گیانەکەم.(جۆنگکووک زەردەخەنەی کرد و دەستی خستە سەر ملی تایهیۆنگ و ماچێکی خێرای دەمی کرد)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now