Part-63

485 80 255
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:ئێستا تایهیۆنگ چی ئەکات؟؟

تسوویوو:لە ڕاهێنان کردنە.(لە ناو ئۆتۆمبێل بوون بۆ ئەوەی بچنە لای تایهیۆنگ)

(دوو ڕۆژ دوای ئەوکاتە تیکتی فڕۆکەیان کڕی و بە نهێنی چوونە ئەو وڵاتەی تایهیۆنگ بۆ سبەینەکەی کۆنسێرتی لێی هەیە)

(جۆنگکووک بەپەرۆشیەوە زەردەخەنەی کرد بەڵام دواتر بیرۆکەیەکی بۆ هات و سەیری تسوویووی کرد)

جۆنگکووک:نوونا بۆچی سبەینەکەی لە کۆنسێرتەکە نەیبینین؟؟

تسوویوو:بەدڵی تۆ حەز ئەکەیت سبەی ئەڕۆین.

جۆنگکووک:با سبەی بێت.(تسوویوو سەری لەقاند و بە شووفێرە تایبەتیەکەیان گووت کە بڕۆنەوە ئەو هۆتێلەی لێی ئەمانەوە)

تسوویوو:جل و بەرگی تەواوت پێیە بۆ سبەی؟

جۆنگکووک:بەڵێ.

تسوویوو:لە هی ئەو مارکەیە بپۆشە کە ڕیکلامت بۆ کردبوو.(جۆنگکووک سەری لەقاند)

تسوویوو:من لە تەنیشت ژوورەکەت ئەبم ،هەرچیەکت ویست پەیوەندی بکە.

جۆنگکووک:باشە.

تسوویوو:وە ئەگەر برسیت بوو یان هەر شتێک بە پەیوەندیەک بە هۆتێلەکە ئەتوانی داوای بکەیت،ئەگەر حەزت کرد لە دەرەوە بیخۆیت ،بە من بڵێ.

جۆنگکووک:نیگەران مەبە ،دەی خوات لەگەڵ.

تسوویوو:خوات لەگەڵ.(هەریەکە چوونە ژوورەکەی خۆیان)

(جۆنگکووک کە دەرگاکەی کردەوە و چووە ژوورەوە جانتاکەی لەلایەک دانا ،چوو خۆی شووشت کە هاتە دەرەوە لەناو جانتاکەی جلی دەرهێنا و لەبەری کرد)

(دواتر لەسەر جێگاکەی ڕاکشا و مۆبایلەکەی دەرهێنا کە کردیەوە تایهیۆنگ یەک دوونیا نامەی بۆ ناردبوو،نامەی رۆمانسی و نیگەرانی تێکەڵ ببوو ،چوونکە جۆنگکووک لەمێژ بوو وەڵامی نەدابۆوە)

(نامەکانی یەک یەک خوێندەوە ،ئینجا هەر کە وەڵامی دانەیەکی دایەوە ،گووتی لەوانەیە کە تایهیۆنگ ئێستا لە تاقیکردنەوە بێت بەڵام یەکسەر پەیوەندی بۆهات لەلایەن ئەوەوە)

تایهیۆنگ:هاوسەرە گیانەم ئەوە لە کوێ بوویت؟؟؟ بۆوا درەنگ وەڵامت دایەوە ؟ باشیت خۆ؟؟

جۆنگکووک:باشم گیانی من بەڵام ئەمرۆ خشتەکەم پڕ ببوو بۆیە نەمتوانی وەڵامت بدەمەوە.

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now