Part-18

409 67 84
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:بەیانی باش.(بە زەردەخەنە گەورە بەردەوامەکەیەوە گووتی)

بووجی:بەیانی باش کووکی .(هەمان شێوەی جۆنگکووک)

جۆنگکووک:چیمی؟

بووجی:لە ماڵەوە خەوتووە ،بەڵێنی دا کە ئیتر بەیانیان دێت و کارمان لەگەڵ دەکات بەس کورێکی لاساری درۆزنە.(جۆنگکووک پێکەنی)

جۆنگکووک:دەتەوێت بچم لە خەو هەڵی بستێنم؟

بووجی:بێگوومان.(کلیلی ماڵەکەی خۆیانی بە جۆنگکووکدا ،جۆنگکووک وەری گرت و بەرەو ماڵەکەی بووجی و جیمین بەڕێ کەوت ، دە خوولەک دووربوو لە چێشتخانەکە)

(نزیکی سێ مانگ تێپەڕیوە لەو کاتەی جۆنگکووک لە چێشتخانەکە کار دەکات،جیمین و جۆنگکووک بەتەواوی لێک نزیک بوونە ،بووجیش هەر وەک کووڕی خۆی ڕەفتار لەگەڵ جۆنگکووک دەکات)

(جیاش بە جیمین و بووجی دەزانێت زۆر خۆشحاڵ بووە کە کەسانی ئاوای دۆزیوەتەوە ،وە جیمین و جیا زۆر جاریش قسەیان پێکەوە کردووە ،زۆریش باش لەگەڵ یەک رێکەوتووم هەمان تەبیعاتیان هەیە)

(جۆنگکووک لەو ماوەیەشدا کاری لەسەر گۆرانیەکی تر کردبوو بۆ ئەوەی بیڵێت لە تاقیکردنەوەکە ،ژیانی باش دەروات بەو پارەی کە لە چێشتخانەکە وەری دەگرێت بەشی هەموو شتەکانی دەکات لە کۆریا مەسرەف کردن پارەی کەمی دەویست خۆشبەختانە)

(کووکی کە گەیشتە ماڵی جیمین و ئەوان دەرگاکەی کردەوە یەکسەر بەرەو ژوورەکەی جیمین بەڕێ کەوت ،ئەو زۆر دەهاتە ماڵەکەی جیمین و بووجی بەس هەموو کاتێک شەوەکان دەرۆیشتە ماڵەوە ئەو بەڕاستی تەنها ئاسوودەیە لە ماڵەکەی خۆی)

(باوکی جیمینیش بەهۆی کاری بارزگانی کەل و پەلی خواردن بە وڵاتاندا زۆر کەم لە ماڵ بوو بەس کێشەیەکی زۆر نەبوو چوونکە کووڕ و دایکەکە پێکەوە باشبوون)

(جۆنگکووک گەیشتە ژوورەکەی جیمین کە لە دیوارێکی زەردی کاڵ و سپی پێکهاتبوو لەگەڵ دۆڵابە سپی و سەر سیسەمە سپیەکەی ،بۆ حەزەکانی جیمین زۆر باشبوو  )

(وە بێگوومان وەک هەموو کات ژوورەکەی کاول کردبوو لە هەموو شوێنێک جلک کەوتبوو و سەر مێزی خوێندنیشی پڕ بوو لە پەڕە و کاغەز کە هەریەکە کەوتبوویە لایەک)

(دایکی زۆر ژوورەکەی بۆ پاک دەکردەوە بەس هەموو کات وەک خۆی لێدەهاتەوە بۆیە وازی هێنا ئیتر لەو کاتەوە ئەو ژوورە دوو مانگ جارێک پاک دەکرێتەوە)

(بەس جیمین بەختی هەیە کە کووک حەزی بە پاک کردنەوەیە ،زۆرجار کە دەهاتە ماڵی جیمین بۆی پآک دەکردەوە ژوورەکەی ،بووجی دایکی جیمینیش زۆر پێی خۆشبوو ئەو کاتانەی جۆنگکووک دەهات چوونکە لەگەڵی هەڵدەسووڕا و وەک منداڵێک بوو لە چواردەوری بوو بەس یارمەتیدەر بوو،وە ئاوەدانیش بوو جۆنگکووکی)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now