Part-14

403 70 230
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

~~:راست دەکەیت من ناوم بۆگوومە.(جۆنگکووک سەری لەقاند)

جۆنگکووک:کەوایە بۆچی منت بانگی ئێرە کردووە بۆگووم؟

بۆگووم:داواکاریەکم لێت هەیە .

جۆنگکووک:داواکاری؟ داواکاری چی؟؟

بۆگووم:سەرەتا یانی ...(سەری نەوی کرد و دواتر بەرزی کردەوە) دەمەوێ لە زانکۆ بکشێیتەوە .(جۆنگکووک بە سەرلێشێواوی سەیری کرد)

جۆنگکووک:هاهـ؟ بۆچی ئەوە بکەم؟؟

بۆگووم:ئەگەر ئەوە بکەیت من دەردەچم.

جۆنگکووک:جا من ناچار نیم ئەوە بکەم.(بە دەنگێکی ئارام
گووتی)

بۆگووم:تکایە من پێویستمە.

جۆنگکووک:ببوورە بەس منیش ئەوەم پێویستە.(بۆگووم دەستی کووکی تووند گرت کە لەسەر مێزەکەی دانابوو)

بۆگووم:سەیرکە تکایە تۆ زۆر باشیت جارێکی تریش بە ئاسانی دەتوانی ئەوە بکەیت بەس من وانیم بەختم هەبوو کە ئەمجارە لە دوای تۆ بووم ئەگەر بکشێیتەوە ئەوا من بە ئاسانی وەردەگرن.(جۆنگکووک هەوڵی دەدا دەستی ڕزگار بکات)

جۆنگکووک:تکایە دەستم بەردە.(بۆگووم چاوی زەق کردبۆوە و دەستی کووکیشی تووند گرتبوو زۆر بە ترسناکی سەیری جۆنگکووکی دەکرد)

بۆگووم:ئەوەم بۆ بکە سەیرکە من پارەت پێدەدەم.

جۆنگکووک:من پارە و شتم ناوێت دەستم بەردە.(بۆگووم وەک ئەوەی کەڕ بووبێت و گوێبیستی ئەوە نەبێت کە کووک پێی دەڵێت دەستی بەربدات،بە عەکسیشەوە تووندتری دەکرد )

(تا ئەوەی کووک لە جێی خۆی هەستایەوە و دەستیشی بە تووندی ڕاکێشا ،لە ئەنجامدا پێستی بە نینۆکی بۆگووم خشا و هەمووی بوویە برین)

جۆنگکووک:گووتم کە ئەو کارە ناکەم.(جزدانەکەی دەرهێنا و پارەی خواردنەوەکەی دانا و ویستی بڕوات و پشتی لەو کرد بەس وەستا بە دەنگی بۆگووم کە گووتی...)

بۆگووم:پەشیمان دەبیتەوە.(جۆنگکووک بێ ئەوەی چرکەیەکی تر لەدەست بدات رۆیشت،کە گەیشتە دەرەوەی کافێکە تۆزێک رۆیشت و دواتر پشتی بە دیوارێک دادا و تووند دەستی لەسەر دڵی دانا ،نەفرەتیانە لێی دەدا لە ئەنجامی ترس)

(دواتر سەری نزم کردەوە و دەستیشی لەسەر دڵی لادا و هەردووکی لە پێش چاوی دانا کە دەلەرزین،هەمووشی ببوویە خوێن،لەو کاتەدا پەیوەندیەکی بۆهات دووبارە ڕاچڵەکی ،مۆبایلەکەی دەرهێنا دیتی داپیرەی بوو ،تفی زاری قووت دا و هەڵی گرت و خستیە بن گوێی)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now