Part-37

455 75 217
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(دوای ئەو ماچە جوانە ،خەڵکەکە هەمووی چەپڵەیان لێدا و هاواریان کرد ،دیمەنێکی تەواو دڵ گەرمکەر بوو،لەو شوێنە دڵ کەرەوەیەش،ئەو هاوسەرگیریە بەتەواوی نایاب بوو)

(شوێنەکە باخچەیەکی گەورە بوو ،کوورسی سپی لەناوی دانرابوو بۆ میوانەکان،هەموو چواردەوری شوێنەکە کرابوویە گووڵی ڕەنگا و ڕەنگ و بۆن خۆش)

(ئەو شوێنەشی کە تایکووکی لێ بوو دەست لەناو دەست ،بە شێوەیەکی بازنەیی پڕ بە بەژنی ئەوان گووڵ دانرابوو)

لیا:ئای نازانم کامە گووڵەکانن؟؟ تایهیۆنگ و جۆنگکووکی کوڕم یان ئەوانەی پشتیان؟؟؟(بە گریانی ساختەوە گووتی ،جیا پێکەنی)

کیا:یا داپیرە بەو جۆرەش جوان نین.

لیا:بێدەنگ بە کچێ دەزانی چەند جوانن؟ لە چاومەوە تەنها دوو فریشتە ئەبینم کە لە تەنیشتی یەکن.(بە زەردەخەنەوە گووتی)

کیا:بەڵێ بەڵێ ،بێگوومان وان.

جیمین:یۆنگی با برۆینە لایان و پیرۆزباییان لێبکەین.(بە پەرۆشیەوە گووتی)

یۆنگی:باشە.(کە هەستانەوە ،جیمین بەخێرای دەستی ئەوی ڕاکێشا و بۆ لای ئەوان رۆشتن)

جیمین:جۆنگکووکی پیرۆزە.(بە زەردەخەنەوە گووتی و باوەشی لە جۆنگکووک دا ،جۆنگکووکیش باوەشی لێدایەوە و پێکەنی)

یۆنگی:یۆ براکەم پیرۆزە .(تۆقەی لەگەڵ تایهیۆنگ کرد)

تایهیۆنگ:سووپاس نەخشە لەتۆش .(سەیری جیمینی کرد بە زەردەخەنەی لارەوە،یۆنگیش تۆزێک سەیری جیمینی کرد دواتر تایهیۆنگ ،ئینجا چاوێکی بۆ نووقاند،تایهیۆنگ لەگەڵ ئەوە پێکەنی)

یۆنگی:پیرۆزتان بێت جۆنگکووک.

جۆنگکووک:سووپاس هیۆنگ.(دووانەکە دوای تۆزێکی تر لە قسەکردن ئیتر رۆیشتن،دوای ئەوە خەڵک کەم کەم دەهاتن و هەموویان پیرۆزبایان لە دوو هاوسەرە نوێیەکە دەکرد،دوای ئەوە لە کۆتایدا بەتەنها مانەوە و پێکەوە دانیشتن)

جۆنگکووک:تایهیۆنگ؟

تایهیۆنگ:بەڵێ هاوسەرە گیانەکەم؟

جۆنگکووک:ئایا دەتوانین ئێمە خواردنەکان بخۆین؟ یانی بێگوومان دەتوانین ئەوە هاوسەرگیری ئێمە نییە؟

تایهیۆنگ:بێگوومان دەیخۆین،لێرەوە کە سەیر دەکەم دەمم ئاو دەکات.(ئەوەش وابوو مێزێکی لاکێشە دانرابوو ،پڕبوو کە خواردن و خواردنەوەی جیاواز)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now