Part-27

421 86 175
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(جیمین کە نزیکی جەستەی جۆنگکووک بۆوە ،لەسەر عەرزەکە دانیشت و سەری جۆنگکووکی خستە سەر ڕانی دانا ،کە دەستی لابرد هەمووی ببووە خوێن)

(جۆنگکووک جەستەی پیس لە ناو خوێن نقووم ببوو ،سەیری هەر شوێنێکیت کردبایە خوێنی لێدەهات)

جیمین:پەیوەندی بە فریاکەوتن بکەن.(جیمین بە گریان و هاوارەوە دەیگووت ،وە جەستە بریندارەکەی جۆنگکووکیشی دەجووڵاند بە هێواشی و بانگی دەکرد تا هەستێتەوە)

(تایهیۆنگ لەوێدا لە نزیک جۆنگکووک وەستابوو ،هەستێکی نامۆی هەبوو هەستێکی نوێ بوو،لە دواوە گوێی لە کەسێک بوو کە بانگی ئەو دەکات،ڕووی سووڕاند)

تایهیۆنگ:یۆنگی هیۆنگ؟(تایهیۆنگ هەستی نەکردبوو تا ئەوکاتەی بە قسە هات ئەو دەگریا)

یۆنگی:تایهیۆنگ چی دەکەی لێرە؟؟؟

تایهیۆنگ:هیۆنگ ،لێرە ئەوە جۆنگکووک...جۆنگکووک..تووشی ڕووداو بووە.(وەک منداڵێکی وون بوو وابوو،دەستی بۆ جۆنگکووک درێژ کردبوو)

(یۆنگی خێرا دەستی تایهیۆنگی گرت،دوای ئەوە مۆبایلەکەی دەرهێنا و پەیوەندی بە ئەمبووڵانس کرد تاکوو بێن،کە پەیوەندیەکەی داخست)

(جەستە لەرزیوەکەی تایهیۆنگی لە باوەش کرد،یۆنگی نەیدەزانی تایهیۆنگ بۆچی ئەوەندە لاواز بووە لە کاتێکی لەوجۆرە ،لە ڕاستیدا تایهیۆنگ خۆشی نەیدەزانی چی بەسەر هاتووە)

(زۆری پێنەچوو ئەمبووڵانس هات،شوفێری پاسەکە لەگەڵ پۆلیسەکان رۆیشت ،جیمین و تایهیۆنگیش لەگەڵ ئەمبووڵانسەکە چوون،یۆنگیش بە ئۆتۆمبێلەکەی بەدوای ئەواندا چوون)

(لە ناو ئەمبووڵانسەکە جیمین تەنها دەگریا و کەم کەم بە پەرستارەکەی دەگووت کە جۆنگکووک چۆنە ،تایهیۆنگیش تەنها لەوێ دانیشتبوو و دەستی لەسەر قاچی جۆنگکووک دانابوو و لە رووخساری جۆنگکووکی دەڕوانی)

(کە ئۆکسجینی لەسەر دەم بوو و خوێنیش لەسەر سیسمەکەی کە ڕاکشابوو لەسەری دەهاتە خوارەوە ،پەرستارەکە بە شڵەژاویەوە هەوڵی دەدا خوێن بوەستێنێت)

(لەفافی لەسەر سەری دانابوو تاکوو خوێنی ئەوێ بوەستێنێ ،بە دەستەکەی تریشی دانەیەکی لەسەر دەمی )

پەرستار:ببوورە بەرێزم دەتوانیت ئەوە بگریت؟؟(بە جیمینی گووت بەس ئەو ئاگای لە خۆی نەبوو،دواتر سەیری تایهیۆنگی کرد) تکایە بەرێزم دەتوانی ئەوە بگریت بەپەلەیە.(مەبەستی لەفافەکەی دەمی کووک بوو)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now