Part-6

427 79 226
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جیا:باشە باش دەی وەرە .(بەرەو ژوورەکەی جیا رۆیشتن،دوای ئەوەی جۆنگکووک تەواوی رۆژەکەی بۆ داپیرەی باسکرد ئەویش بە جوانی گوێی لێدەگرت ،بەو جۆرە گێڕانەوەیە بێت جۆنگکووک بەدڵنیایەوە خۆشی بینیبوو،دواتر زۆری نەبرد جۆنگکووک خەوی لێکەوت)

(سبەی جیا کە هەستایەوە سەیری جۆنگکووکی کرد وەک
کەروێشکێک لە باوەشیدا خۆی بچووک کردبوویەوە و لێویشی کەمێک کردبوویەوە و بەهێواشی هەناسەی دەدا،جیا بزەیەکی کردوو و ماچی ڕوومەتی جۆنگکووکی کردوو و هەستیاوە بەرەو دەستشۆرەکە رۆیشت)

(دوای ئەوەی رووخساری شۆری و هاتە
دەرەوە ،سەیری جۆنگکووکی کردەوە دواتر بڕیاری دا تۆزێک درەنگتر هەڵی بستێنێت بەپێی ئەوەی دوێنێ شەو باسی کرد زۆر ماندوو ببوو)

(رۆیشتە دەرەوە لە ژوورەکە و دواتر چوویە خوارەوە لە
چێشتخانەکە گوێی لە هەندێک دەنگ بوو بۆیە چووە ئەوێ دیتی سیلا خەریکی خواردن بوو و هێلکەی سوور دەکردەوە و مەسەر مێزەکەش  پانکەیکی لێبوو)

جیا:بەیانی باش.(سیلا بە زەردەخەنەوە سەیری جیای کرد)

سیلا:باشتر.

جیا:لە کەیەوە بەخەبەریت؟

سیلا:ماوەیەکی زۆر نابێت.

جیا:ئەو هەموو خواردنەت ئامادە کردووە و ماوەیەکی زۆر نابێت؟(سیلا سەری لەقاند)

سیلا:بێگوومان ئیتر خۆت دەزانیت من لە کاری چێشتخانە دەستم زۆر خێرایە.

جیا:بەڵێ وایە.(دوایی ئەویش دەستی کرد بە یارمەتی دانی سیلا ،ماوەیەک رۆیشت نامجوون بە جل و بەرگێکی فەرمی هاتە خوارەوە ،وادیارە خۆی ئامادە کردبوو بۆ سەر کارەکەی)

نامجوون:بەیانی باش.(سیلا و جیا هەردووکیان بەیانی باشیان لێکرد) خواردنەکە ئامادەیە؟

سیلا:دانیشە ئامادەیە دەچم سینوو و جۆنگکووک لە خەو هەڵدەستێنم.

نامجوون:باشە.(سیلا چووە سەرەوە یەکەمجار بۆ ژوورەکەی جۆنگکووک رۆیشت بەس دیتی کەسی لێنیە لای سەیر بوو گەڕایەوە خوارەوە)

سیلا:جۆنگکووک لە ژوورەکەی نییە لە کوێیە؟

جیا:ئەو دوێنێ شەو لای من خەوت.

سیلا:بەڕاستی؟؟

جیا:بەڵێ .(سیلا سەری لەقاند و چووە سەرەوە ئەمجارە ژوورەکەی جیا ،دیتی جۆنگکووک خەوتبوو زۆر بە ژیکەڵەیی،تۆزێک نزیکی کەوتەوە)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now