Part-4

425 80 174
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جیا:نیگەران مەبە دەی خواتان لەگەڵ.(دوای ماڵئاوای سەرکەوتنە سەر ئەو ئۆتۆمبێلەی کە پێی دەرۆشتن)

(دوای ئەوە بەڕێ کەوتن ،لە ڕێگاکە سەوزایی و دیمەنی سەرسوڕهێنەری لێبوو ،جۆنگکووک و داپیرەی پێکەوە سەیریان دەکرد و پێکەوە وەسفیان دەکرد ،لە ڕێگاکەش چەند جارێک وەستان تاکوو ورگی کووک تێربکەن کە زووزوو برسی دەبوو)

(دوای نزیکەی پێنج کاتژمێر گەیشتنە نزیک گووندەکە ،داپیرەی جۆنگکووکی لە خەو هەستاند کە ماوەیەکی کوورت بوو خەوی لێکەوتبوو)

جۆنگکووک:داپیرە ئێرە زۆر زۆر جوانە.(لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی دەکرد بە چاوە گەورەکانی)

جیا:بەڵێ زۆر جوانە چەند جارێک هاتووم ،شوێنی ناوازە و خۆشی لێیە دەتوانی لەگەڵ کووڕی سیلا ببنە هاوڕێ تا ئەوکاتەی لێرەین و بۆخۆت تێر بگەڕێیت.

جۆنگکووک:بێگوومان دابمە هاوڕێی.(جۆنگکووک کەمێک بێدەنگ بوو و سەیری داپیرەی کرد)

جیا:دووبارە؟؟؟(بە شۆکیەوە گووتی،کووک بە فەقیری سەری لەقاند)

جۆنگکووک:ئێ چی بکەم تەنها زۆر زوو برسیم دەبێت.(جیا هەناسەیەکی قووڵی دا و دواتر زەردەخەنەیەکی کرد)

جیا:کە گەیشتینە ماڵی سیلا خواردن دەخۆین دڵنیام ئامادەی کردووە پێم گووتبوو کە دەچین.

جۆنگکووک:هیوادارم خواردنەکان بەتام بن.(بە زەردەخەنەوە چاوی داخست و بیری لەو خواردنانە دەکردەوە کە حەزی دەکرد بیخوات ،لەگەڵ بیرکردنەوەی تفی زاری قووت دا)

سووهوو:خانمەکەم گەیشتین.(بەڕێزەوە بە جیای گووت،جیاش سەیری شوێنەکەی کرد دواتر زەردەخەنەیەکی بۆ شووفێرەکە کرد)

جیا:سوپاس کووڕم،دەی جۆنگکووک بابرۆین.(جۆنگکووک سەری لەقاند و لە ئۆتۆمبێلەکە هاتنە خوارەوە لەگەڵ جیا ،سووهوو کە ناوی شووفێرەکە بوو یارمەتی ئەوانی دا لە هێنانە خوارەوە جانتاکان و لە پێش دەرگای ماڵەکەیان دانا)

سووهوو:کەواتە لەسەر ئیزنتان دەگەڕێمەوە وە هەر کاتێک ویستی گەڕانەوەتان هەبوو گەورەم هیۆکووک شوفێری بۆ داناون.

جیا:بێگوومان نیگەران مەبە.

جۆنگکووک:سووپاس کاکە سووهوو.(سووهوو زەردەخەنەیەکی بۆ کردن و دواتر رۆیشتە لای ئۆتۆمبێەلەکەی و دوای پێکردنی لەوێ رۆیشت)

جۆنگکووک:دەرەوەی ماڵەکە زۆر خۆشە.(جیا لە دەرگای دا ،دوای تۆزێک وەستان ئافرەتێک کردیەوە)

I wanted to be an idol_TaekookOù les histoires vivent. Découvrez maintenant