Part-42

523 89 327
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:تایهیۆنگ .....تایهیۆنگ.....تایهیۆنگ..(بەدەنگی بەرز دەیگووت،لەلای سەری وەستا بوو و بەیانی بوو و بۆ نانی بەیانی بانگی ئەکرد)

تایهیۆنگ:جۆنگکووکی تەنها پێنج خوولەکی تر .

جۆنگکووک:کوڕە تۆ چ مامۆستایەکی!؟؟؟ ئەی رۆژانی پێشتر چۆن هەڵدەستای ها؟؟.

تایهیۆنگ:دە نازانم.

جۆنگکووک:هەرچیەک بێت، خێراکە هەستە خواردنیش ئامادەیە دەی دەی زووکە،هەتا خۆم دەگۆرم هەستابی ئەگەر نا خراپ دەبێت بۆت.

تایهیۆنگ:بێگوومان بێگوومان نیگەران مەبە تۆ برۆ خۆت بگۆڕە.(جۆنگکووک تازە بیری هاتەوە کە کەل و پەلەکانیان دەرنەهێنابوو،سەیری تای کرد چاوی داخستووە)

(هەناسەیەکی قووڵی دا و سوویچەکەی هەڵگرت و خۆی چوو تاکوو بیهێنێت ،دوای ماوەیەک توانی بەسەرکەوتووی هەموو بهێنێت)

(جانتاکەی لە هۆڵەکە دانابوو ،هەر لە
هۆڵەکەش ئەو جل و بەرگەی دەرهێنا کە ئەو رۆژە لەبەری دەکرد،ئەو کە لە خەو هەستابوو خۆی شۆری بوو)

(بۆیەش یەکسەر جل و بەرگەکەی پۆشی ،جانتاکەی پشتیشی دەرهێنا و کەل و پەلە پێویستەکانی ئامادە کرد،دواتر گەڕایەوە لای تایهیۆنگ،بێگوومان هێشتا خەوتبوو)

جۆنگکووک:ئەگەر تا سێ بژمێرم و هەڵنەستی تاکوو یەک حەفتە ناتوانی ماچم بکەیت.(تایههۆنگ لەگەڵ ئەوە خۆی ئۆتۆمۆتیکیەن چاوی کرایەوە و هەستا)

جۆنگکووک:ئەوەتا هاوسەرە گیانەکەی من هەستاوە.(چووە نزیکی و ڕوومەتی تایهیۆنگ گرت و ماچێکی لێوی کرد،تایهیۆنگیش زەردەخەنەی کرد)

تایهیۆنگ:بەیانی باش کەروێشکەکەم.(کەمەری گرت و وای لێکرد لەسەر قاچی دانیشێت)

جۆنگکووک:بەیانی تۆش باش ورچەکەم.(تایهیۆنگ پێکەنی)

تایهیۆنگ:بۆنی خواردنێکی زۆر بەتام دێت.

جۆنگکووک:بەڵێ دەی هەستە ئامادەم کردووە تامی بکە بزانە بەدڵت دەبێت.

تایهیۆنگ:باشە .(جۆنگکووکی زیاتر خستە باوەشی و ویستی گازێکی لێبگرێت بەڵام جۆنگکووک وەستاندی)

جۆنگکووک:یۆۆ ئەوە چی دەکەی؟

تایهیۆنگ:ئەی نەتگووت تامی بکە؟؟؟(جۆنگکووک بە بێزاری سەیری کرد)

جۆنگکووک:دەزانی ئەگەر هەر بەردەوام بی لە قسەی حەلەق و بەلەق ئەوا زۆر درەنگ ئەکەوین؟

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now