Part-53

306 61 139
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(جۆنگکووک بەیانیەکەی زوو هەستا،دەمووچاوی شۆری چووە خوارەوە بۆ ئەوەی وەک هەموو جار بەو دەستە جادوویانەی خواردنێکی جادوویانە ئامادە بکات)

(چووە ژووری دانیشتنەکە دوای تەواوبوونی کارەکانی لە چێشتخانەکە،چەند جل و بەرگێکی کاک تایهیۆنگ کەوتبوو لەملا و لەملا،وە سەر مێز و شتەکان بە تۆز ببوو)

(خێرا هەموو شوێنەکانی پاک کردەوە و جل و بەرگەکانی تایهیۆنگیشی بردە ناو جل شۆرەکە ،وە ئەو جلکە هەڵواسراوەشی کە ووشک ببۆوە)

(هێنای و هەموویانی ئووتوو کرد ،دواتر لە کۆتایدا چووە ژوورەکەیان و جلەکانی لە شوێنی خۆی دانا ،سەیری تایهیۆنگی کرد ،لەسەر زگ ڕاکشا بوو و ڕوومەتیشی بە سەنیرەکەوە نووساندبوو)

(جۆنگکووک ددانەکانی لە یەک خشاند ،ئێستا حەزدەکات ئەم هاوسەرە گیانەی لە باوەشی بکات و تووند بیگووشێت،چووە لای و لەلای ڕاکشا)

(تایهیۆنگی خستە باوەشی و قاچە ڕووتەکانی لە کەمەرە ڕووتەکەی تایهیۆنگ ئاڵاند ،پێستی تایهیۆنگ زۆر گەرم بوو و هیخۆشی زۆر ساردبوو)

(تۆزێک بەوجۆرە مایەوە ،دواتر ماچێکی لێوی تایهیۆنگی کرد ئینجا وەک ئەوەی کرد کە دەیویست تووند تایهیۆنگی لە باوەش کرد)

(تایهیۆنگ چاوی کردەوە و بە خەواڵووی سەیری جۆنگکووکی کرد ،کە چۆن لە باوەشی ئەوی گرتووە ،زەردەخەنەیەکی کرد)

تایهیۆنگ:بەم بەیانیە چیبووە؟(بە دەنگە قووڵەکەی گووتی کە هەمووجار لە بەیانیان دەیبێت و پێکەنی و باوەشی لە کەمەری جۆنگکووکدا و هێنایە سەر جەستەی خۆی و ڕایکشاند)

جۆنگکووک:نازانم زۆر جوان بوویت.(تایهیۆنگ دەستی لەسەر سمتە خڕەکەی کووک دانابوو و جارنا جار ئەیگووشی)

تایهیۆنگ:تۆ جوانتری بێگوومان.(جۆنگکووک پێکەنی)

جۆنگکووک:ئەمە قسەی تیا نییە گەمژە.(تایهیۆنگیش پێکەنی و نێوچەوانی جۆنگکووکی ماچکرد)

تایهیۆنگ:چەندی تر ئەبێت بڕۆی؟

جۆنگکووک:کاتژمێرێک و نیوی تر دەستپێ ئەکات.(تایهیۆنگ سەری لەقاند)

جۆنگکووک:هەستە دەی هاوسەرە گیانەکەم با نانی بەیانی بخۆین .

تایهیۆنگ:باشە کەروێشک.(بە ماندووی هەستایەوە)

جۆنگکووک:من ئەرۆمە چێشتخانەکە زوو بێیت و خۆت نەخافڵێنی.

تایهیۆنگ:بێگوومان زوو دێم .(چاوێکی لێ نووقاند،جۆنگکووک چاوی سووڕاند و بە زەردەخەنەوە رۆیشتە خوارەوە)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now