(ئەو دوێنێ شەو پێش ئەوەی بخەوێت ،بەدوای زانکۆ و شت گەڕا هی هوونەرە جوانەکان ،دیتیەوە بەس دەبێت ناوت تۆمار بکەیت و ئەو رۆژەی کە کاتەکە دێت دەنگت تاقی دەکەنەوە و تەنها یەک کەسیش وەردەگرن چەند مانگ جارێک)

(جۆنگکووک دوای ئەوەی تەکسیەکی گرت و ناونیشانەکەی پێگووت ،گەیشتە پێش زانکۆکە ،شوێنەکە خەڵکی زۆری لێبوو کە ئەوانیش بۆ ناو تۆمار کردن هاتبوون)

(جۆنگکووک رۆیشتە ژوورەوە و چاوی گێڕا بەناوچەکەدا ،نەیدەزانی چی بکات بۆیە کە یەکێکی دیت چووە لای بۆ ئەوەی پرسیاری لێبکات)

جۆنگکووک:سڵاو ببوورە بۆ بێزار کردنت ئایا لە کوێ دەتوانم ناوم تۆمار بکەم؟(کووڕێکی گەنج بوو)

~~:ئەو ڕێگایە دەبینیت؟(کووک سەری لەقاند) بەوێدا ڕاستە و ڕاست برۆ لەسەر دەرگایەک نووسراوە ناو تۆمار کردن کە دەچیە ژوورەوە هۆڵێکی گەورەیە لەوێ دەتوانیت بیکەیت.

جۆنگکووک:زۆر سوپاس.(جۆنگکووک وەک ئەوەی کرد کە کووڕەکە پێی گووت و نزیکی دەرگاکە بۆوە ،دوای ئەوەی هەناسەیەکی قووڵی دا ،لە دەرگای دا و چووە ژوورەوە ،ئافرەتێکی دیت لەلای مێزێک کۆمەڵێک پەڕیشی لە پێش بوو پێیوابوو کە ئەوە هەوە بۆیە نزیکی ئەوێ بۆوە)

جۆنگکووک:سڵاو.(ئافرەتێکی تەمەن مام ناوەند بوو و سەری هەڵبڕی بۆ جۆنگکووک)

~~:سڵاو بۆ ناو تۆمار کردن هاتووی؟

جۆنگکووک:بەڵێ.

~~:ئەم پەڕەیە پڕ بکەوە و دواتر لێرەی دانێ.(جۆنگکووک پەڕەکەی لێ وەرگرت لەگەڵ قەڵەمێک)

جۆنگکووک:باشە.(لەلای مێزەکە شتەکانی هەمووی پڕ کردەوە لە کۆتایدا ژمارەکەی نووسی و پەڕەکەی لەو شوێنە دانا کە ئافرەتەکە گووتبووی)

~~:کاتی تاقیکردنەوەکە بە ئیمەیل دەنێرین بۆت ،وە بۆ هەر گۆرانیەک بێت ئاساییە هیخۆت بێت کە نووسیوتە یان هی هەر گۆرانی بێژێکی تر .

جۆنگکووک:باشە سووپاس.

~~:بێگوومان.(جۆنگکووک رۆیشتە دەرەوە ،کاتەکەی نیوەڕۆ بوو بۆیە بە تەکسیەک گەڕایەوە ماڵەوە ،دەبێت زوو کارتی پاس بکڕێت ،بەوجۆرە پارەی زۆر دەڕوات)

-

(جۆنگکووک کەل و پەلەکانی لەسەر شەقامەکان دانابوو و چاکی دەکرد ئەو گۆرانیەکی هەڵبژاردبوو و لە ماڵەوە پرۆڤەی لەسەر کردبوو ،دوای تۆزێک ئیتر مایکەکەی لە دەستی گرت ،سەیری چواردەوری کرد ،کەسی زۆری لێبوو بەس هیچیان سەرنجیان لەسەر ئەو نەبوو)

I wanted to be an idol_TaekookWhere stories live. Discover now