𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩...

By MJsavior

56.8K 14K 5.1K

ئاگاداری:- کاریگەری ئەو چیرۆکە لەسەر ژیانی کەسی خوێنەر ھیچ پەیوەندیەکی بەمن و نوسەرەوە نیە، جا ئەو کاریگەریە... More

سەرەتا...
Part:- 1
Part:- 2
Part:- 3
Part:- 4
Part:- 5
Part:- 6
Part:- 7
Part:- 8
Part:- 9
Part:- 10
Part:- 11
Part:- 12
Part:- 13
Part:- 14
Part:- 15
Part:- 16
Part:- 17
Part:- 18
Part:- 19
Part:- 20
Part:- 21
Part:- 22
Part:- 23
وەرزی دووھەم..
(2)Part:-1
(2)Part:- 2
(2)Part:- 3
(2)Part:-4
(2)Part:- 5
(2)Part:- 6
(2)Part:- 7
(2)Part:- 8
(2)Part:- 9
(2)Part:- 10
(2)Part:- 11
(2)Part:- 12
(2)Part:- 13
(2)part:- 14
(2)Part:- 15
(2)part:- 16
(2)Part:- 17
(2)Part:- 18
(2)Part:- 19
من.. ئێوە..
(2)Part:- 20
(2)Part:- 21
وەرزی سێھەم..

(2)Part:- 22

1.2K 272 190
By MJsavior








-------------




نتالا ھەستی بە شڵەژان کرد کاتێک بینی جۆنگکوک بە تەندروستیەکی باشەوە گەڕاوەتەوە ئێستا..

تایھیۆنگ ئێستا ڕاستی نێوان ئەو و ریا ئەزانێت، چۆن بەرەنگاری یەک ئەبنەوە..


ئەپاڕایەوە کە ھیچ شتێکی خراپ ڕوونەیا، وە چاوی بە تایھیۆنگ نەکەوێت، بەلایەنی کەمەوە ھەتا ئێوارە..


خێرا ھاتە خوارەوە تا پێشوازی لێبکات و سەرقاڵی کات بۆئەوەی تایھیۆنگ نەبینێت و نەڕواتە ژوورەکەی..


لەبەردەم دەرگای کۆشکەوە وەستاوە..
جۆنگکوک نزیک بۆوە و لێیانی دڵی نتالاش زیاتر ئەبوو..



نتالا:"بەخێر بێیتەوە.. "

جۆنگکوک:"سڵاو.. لەم ھەمووە کەسەیا، ھەرگیز بڕوام نەئەکرد تۆ چاوەڕێی گەڕانەوەم بکەیت.. "


نتالا پێکەنی، ھێشتا جۆنگکوکە فێڵبازەکەیە..
"تەندروستیت چۆنە؟"

جۆنگکوک:"زۆر باشم، بەڵام ھێشتا ئەبێت بەردەوام بم لە چارەسەر.. براکەم جین لەکوێیە؟"

نتالا:"لە نەخۆشخانەیە لەگەڵ سەرۆکی خزمەتکارەکان.. "


جۆنگکوک شڵەژا..
"بۆچی؟؟ چی لێ ھاتووە؟"


نتالا:"نازانم، ئەم بەیانیە لەسەر دەنگی ئەمبیوڵانس خەبەرمان بۆوە.. "


لەم قسانەیا بوون جین گەڕایەوە، ڕوخاوو دیار بوو..
جۆنگکوک باوەشی کرد..
"چیبووە کاکە.. "


جین:"دایکمان لەژێر چاودێری وردایە.. دیارە لەسەر قادرمەکان کەوتۆتە خوارەوە چونکە مێشکی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.. "



نتالا ترسا، باروودۆخەکە پەشێوەیەکی زۆر خراپ لەدەست دەرچووە..


جین:"تەندرووستیت چۆنە؟"


جۆنگکوک:"باشترم لە پێشتر.. ئەڕۆم پشوو ئەیەم، تۆش بڕۆ پشووبە.. "


جین:"باشە.. ئێوارە ئەگەڕێمەوە
نەخۆشخانە.. "


دوو براکە ڕۆشتن و نتالا بە تەنیا مایەوە..
ڕۆشتە دەرەوە سەر کورسیەک لەژێر سێبەری درەختەکان دانیشت..


ھەستی بە ئازارێکی کەم کرد لە سکیا، بەڵام گوێی پێ نەیا..

لەدوورەوە تێبینی یونگی کرد، لەبەردەم مەلەوانگەکەیا چۆکی دایاوە، ھێمن و ڕووخساری ھیچ ھەستێکی پێوەنیە..

تەواوی باخچەکە بە چاوی گێڕا، یادگاریەکانی لەگەڵ جیمین ھاتەوە یاد..


"کۆشک بێ تۆ تاریک و دڕندەیە..
گەمژە، ئەگەر بتبینمەوە ئەتکوژم.. چۆن ئەتوانی وازم لێ بھێنیت؟"


ھەناسەی یایەوە و گەڕایەوە ژوورەکەی..
ھەستی بە دڵتەنگی کرد، کۆشک چۆڵ و ساردە ھەرچەندە تایھیۆنگیشی لایە بەڵام واھەستەکات بەتەنھایە..


















=======

مانگێک تێپەڕێ..
کەشی کۆشک ھەروەک خۆیەتی..
تایھیۆنگ ھەرگیز مامەڵەی باشی لەگەڵ نتالا نەئەکرد..

باروو دۆخی یونگی ھەتا ئەھات خراپتر ئەبوو..
ھەموو شەوێک ڕێک لە کاژێر دوو دوا نیوەشەو لەبەردەم مەلەوانگەکە چۆکی دائەیا..

نتالا ھەندێک جار ئەیبینی لە پەنجەرەکەوە..

"ھیوادارم پەشیمانی ھەتا ھەتای، سزای کوشتنی ڕۆحێکی بێتاوان بێت بۆت.. "

گەڕایەوە سەر قەنەفەکە، تایھیۆنگ دەستی کرد بەجوڵە..

نتالا کامێراکەی کردەوە و ڤیدۆی تایھیۆنگی کرد کەلە ژوورەکە ئەھات و ئەچوو، چاوی کراوەیە و جوڵەیەکی نامۆی بە دەستی ئەکرد..

دوای چەند خولەکێک گەڕایەوە سەر پێخەفەکەی و ھەردووکیان خەوتن ھەتا بەیانی..

نتالا ھەڵسایەوە لە خەو، ھەستی بە بێزاری و دڵتێکەڵ ھاتن ئەکرد..

تایھیۆنگی ئامادە کرد و ڕۆشتە خوارەوە بۆ مێزی نانخواردن..

جین، یونگی، ھۆسیوک، جۆنگکوک، تایھیۆنگ و نتالا لەسەر خوانن..

ھۆسیوک:"براکەم یونگی، وەرەوە سەر خۆت.. ھەتا کەی خەمی باروو دۆخی دایکمان ئەخۆیت؟"

جین:"ھۆسیوک ڕاست ئەکات.. ئەبێت بگەڕێیتەوە کۆمپانیا، کۆتا جار کە ھاتیت مانگێک لەمەوو بەر بوو.. "

جۆنگکوک:"بەم زوانە منیش یەم تا لە کۆمپانیا کاربکەم لەگەڵتان.. "

تایھیۆنگ:"ئەمڕۆ من و نتالا ئەڕۆینە نەخۆشخانە بۆ دیداری دایکم... "

جین:"باشە.. ئەی تۆ یونگی؟"

ناوبراو ھیچی نەووت..
وەک ڕۆبۆتێک نانی ئەخوارد و کەتەواو بوو ھەڵسا ڕۆشت..

تەواو بوون لە خواردن، ھەرکەسەو بۆ کاری خۆی دەرچوو..

نتالا و تایھیۆنگ بۆ نەخۆشخانە دەرچوون..
پێکەوە بۆ ژووری چاودێری ورد لای دایھوا ڕۆشتن..

دوای ئەوەی تایھیۆنگ بە چاوێکی زۆر سەیر سەیری کرد، نتالا ڕۆشتە دەرەوە و چاوەڕێی کرد، جار جارەش سەیری ژوورەوەی ئەکرد کە تایھیۆنگ دەستی دایھوای گرتوە و قسەی بۆ ئەکات..








گەڕانەوە کۆشک و تایھیۆنگ تەواو نتالای فەرامۆش ئەکرد..
چوونە ژوورەکەی خۆیان و نتالا تەقیەوە..
"بۆچی ئاوھا مامەڵەم لەگەڵ ئەکەیت!!؟"

تایھیۆنگ:"بۆ تێناگەیت؟؟ ڕقم لێتە.. "

نتالا:"کەواتە چۆن ئەوە ڕوون ئەکەیتەوە کە لە نێوانمان ڕوویا؟"

تایھیۆنگ:"ھەڵەیەک لەکاتی بێ ھێزیا.. "


نتالا زۆر توڕە بوو، بەشیوەیەکی ترسناک پێکەنی کە پێشتر تایھیۆنگ نەیدیوە..

"ئای چەندە بەوەفایەکی بێمێشکیت.. وانەزانی من باشەبم لەگەڵت و ئەو ڕاستیەت پێ ناڵێم کە لێی ڕا ئەکەیت..
ریا براکەت جۆنگکوکی خۆشەویست، ئەو تەنھا تۆی وەک بوکەڵەیەک بەکارئەھێنا تاوەک و پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئەو بشارێتەوە.. "

تایھیۆنگ:"بێدەنگبە بێڕەوشت.. ڕۆحی تۆ ئەکەمە قوربانی تا ریا بگەڕێتەوە.. "

نتالا لە تایھیۆنگ نزیک بۆوە، بە توڕەی سەیری کرد، زۆر ھێمن وتی..
"ریا.. ھەرگیز.. ناگەڕێتەوە.. ئەم.. ژیانە..
چەندە جێی بەزەیت.. تەنھا یاری دەستی ریا و دایھوا بوویت.. "

تایھیۆنگ ھەوڵی یا ھەڵبستێت، بەڵام نەیتوانی..

نتالا:"واش دەری ئەخەیت کە ناتوانیت بۆستیت؟؟ ھەر ئێستا ھەڵسە.. "
لێی نزیک بۆوە و ھەوڵی یا بەزۆر ھەڵی بسێنێت..

تایھیۆنگ پاڵێ پێوەناو خۆشی کەوت..

پشتی نتالا بەر مێزەکە کەوت، ھەستی بە ئازارێکی زۆر کرد لە سکیاو لە ھۆشخۆی چوو..















دوای کاژێر و نیوێک..
چاوی کردەوە، پەرەستارێک لە تەنیشتیەتی و لەسەر پێخەفەکەیە..

پەرستار:"گوێت لێمە؟.. تۆ دووگیان بوویت خاتوو نتالا.. "

نتالا ھێشتا بەتەواوەتی ھۆشی نیە..
"چی؟"

پەرستار:"تۆ دووگیان بوویت، بەداخەوە مناڵەکەت لەبارچوو، بەڵام باروو دۆخی تۆ ئێستا باشە.. ئەڕۆمە دەرەوە تا پشووبەیت.. "

تووڕەی ھەموو دنیا لە ناخی کۆبۆوە، ئەیویست تۆڵە لە تایھیۆنگ بکاتەوە..






======

دوای ڕۆشتنی دوو ڕۆژ، تیایا بەھیچ جۆرێک تایھیۆنگی نەبینی..
چووە دەرەوە تا جین ببینێت و بڕیاری خۆی پێ بڵێت..

نتالا:"ڕاستەو خۆ پێتەڵێم.. ئەمەوێت کۆشک بەجێ بھێڵم.. "

جین:"داوای لێبوردن ئەکەم بۆئەوەی براکەم کردی.. بەڵێن بێت شتی وادوبارە نابێتەوە.. "

نتالا:"وادیارە تۆ تێناگەیت.. ھیچ شتێک نەماوە وام لێ بکات لەم کۆشکە بمێنمەوە، ئەبێت وێنەم لە ڕۆژنامەکان وەک بکوژێک پاکبکەنەوە و بەھێمنی لێرە بڕۆمە دەرەوە، ئەگەر نا... "

جین:"ئەگەر نا چی؟ بە ڕاپۆرتەکە ھەڕەشەم لێ ئەکەیت؟"

نتالا زەردەخەنەکی کرد..
"ئەزانم ئێستا ھیچ ناکات بەڵام من تەنیا ناڕووخێم.. ھەمووتان لەگەڵ خۆم ئەبەمە چاڵی ڕەشەوە.. "

جین:"بڕۆ پشوبە، ئەزانم بابەتی دووگیانیەکەت لەپڕ بوو بۆت.. "

نتالا:"من لێرە نامێنمەوە، باش ئەزانیت من بە فەرمی ھاوسەری براکەت نیم.. "

جین:"بێگومان.. بەڵام ھەمووان ئەزانن تۆ ھاواسەری ئەویت، ھاوسەرگیریش ئەوەنەی پێویستی بە ناوبانگ ھەیە پێویستی بە پەڕە نیە.. تێگەشتیت؟"

نتالا:"تەنیا ویستم بڵێم سبەینێ ئەڕۆم..
ئیتر خۆتان باری ئەوە ھەڵگرن کە یەت.. "

جین:"نتالا.. با زیاتر ڕاستی بڵێم، چوونە دەرەوەت له کۆشک ھەرگیز سوودی نیە، تەنانەت گەر بەڵگەی بێتاوانیشت لابێت بۆیە..
من پێشنیازێکت ئەیەمێ، سبەینێ وەڵامم بەرەوە.. "




ئێوارە داھات..
نتالا لە بەردەم نافورەی ئاوەکە دانیشتووە، بیر لە پێشنیازەکەی جین ئەکاتەوە..

جۆنگکوک ھاتە لای..
"بەم کاتە درەنگە چیەکەیت لێرە؟"

نتالا:"بیر لە شتێک ئەکەمەوە... ئەی تۆ؟"

جۆنگکوک:"بێگومان دوای ئەوەی ڕووییا ناتوانم ژنێک بھێنم بۆ کۆشک.."

نتالا:"تۆ شێتیت ئەگەر وابکەیت، جاری داھاتوو لەوانەیە بمریت.. "

جۆنگکوک:"بەڵێ وایە.. بێزاربووم لە ئافرەتەکان، ئەمەوێت ژیانم بگۆڕم.. "

نتالا:"ئەوە زۆر باشە.. "

تایھیۆنگ ھاتە لایان و سەرنجێکی زۆر سەیری ھەبوو..

جۆنگکوک:"بەتەنھا بەجێتان ئەھێڵم.. " ڕۆشت..

تایھیۆنگ:"نتالا.. من بەڕاستی داوای لێبووردن ئەکەم.. من ئەوکاتە زۆر توڕە بووم لە قسەکان، نەمتوانی کۆنتڕۆڵی خۆم بکەم.. "

نتالا:"کێشە نیە.. ھەر خۆی ئێمە ھەرگیز دوو ھاوسەر نەبووین.."

تایھیۆنگ:"چ.. چی؟ واتە چۆن؟"

نتالا:"ئەوە ڕاستیەکەیە.. ئەتوانی پرسیار لە جین بکەیت لەو بارەیەوە..
ھەروەھا ئەمەوێت شتێکت نیشان بەم.. "
مۆبایلەکەی دەر کرد و ڤیدۆکەی نیشان یا کە ئەجوڵێت..

تایھیۆنگ:"ئە.. ئەمە منم؟؟!!!" زۆر شۆر بوو..

نتالا:"ئەزانی ئەمە مانای چیە؟ ئەو ڕووداوەی بەسەرت ھاتووە زیانی بە بڕبڕەی پشتت نەگەیاندوە، ئەمە مانای ئەوەیە ئەتوانی دوبارە لەسەر قاچەکانت بڕۆیتەوە..
پەڕاوە پزیشکیەکانیش لەناو دۆڵابەکەیە ئەگەر ئەتەوێت دڵنیا بیتەوە خۆت سەیری کە.. "

ھەڵساو پشتی تێ کرد..
"پەیوەندی من و تۆ لێرە کۆتای ھات، ھیوادارم ژیانێکی نوێ دەستپێ بکەیەت.. "

ڕۆشتە ژوورە کۆنەکەی و لەسەر پێخەفە کۆنەکەی پاڵکەوت..
ئەو ھەستانەی بیر ھاتەوە کە یەکەم جار ھەیبوو کاتێک بۆ یەکەم جار ھاتە کۆشک..
لەم بیرکردنەوە یانابوو خەووی لێ کەوت..







بەیانی زۆر زوو داھات..
بڕیاری لە بارەی پێشنیازەکەی جین یاوە..
دوای ئەوە ھەمووان تەواو بوون لە خواردن و ڕۆشتن، نتالا و جین بە تەنھا مانەوە..

نتالا:" من ڕازیم.. "

جین:"دڵنیایت؟"

نتالا:"بەلێ.. ڕازیم بەوەی ھاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم، بەومەرجەی بێ تاوانیم بۆ ھەمووان بسەلمێنیت.. "

جین:"بڕیارێکی زۆر باشە.. بێگومان ئەوە ڕووئەیات کە تۆ ئەتەوێت.. ھەروەھا جێگایەکەی تایبەتت ئەیەمێ تا لە بواری خشڵی ئافرەتان کاربکەیت.. "

نتالا چووە دەرەوە، بۆ ژووری گوڵەکان..
بۆنی گوڵە مێخەک لە ھەموو لایەک بوو..

دوای ئەوەی جیمین ڕۆشت..
نتالا بەدوای مانای ھەموو گوڵەکان گەڕاوە..

مێخەک واتە (تۆ ھەموو شتێکیت بۆ من) ئەدرێت بەو کەسەی ھەرگیز لەبیر ناکرێت..

ھەناسەی ھەڵمژی و گوڵەکەی لێکردەوە، لەسەر زەویەکە فڕێی یا..

"تۆ وازت لە من ھێنا.. ئەمڕۆ منیش وازت لێ ئەھێنم.. جیمین"
ڕۆشتە دەرەوە، ھەموو یادگاریە جوانەکانی لەوێ بەجێ ھێشت..























=======

دوای 3 مانگ..
لە ڕۆژی ئاھەنگ گێڕانی نتالا و جین بە بۆنەی سەرکەوتنی پڕۆژە تایبەتەکەیان بۆ خشڵی ئافرەتان..

کاتێک ھەموو سەما ئەکەن و قسە ئەکەن..
نتالا ھەستی بە ھەناسە توندی کرد..

جین:"چیتە؟"

نتالا:"کەمێک ھەناسەم توندە، ئەڕۆم ھەوایەک ھەڵەمژم.. "

زۆر دووری قەرەباڵخی و دەنگە دەنگەکە ڕۆشت..

لەسەر کورسیەک دانیشت، بیری ئەکردوە..
سەیری یونگی کرد..
ئەویش وەک ھەموو جارێک لە بەردەم مەلەوانگەکە چۆکی دایاوە..

قسەی دایھوای بیر ھاتەوە کە ئەویش ڕۆژێک لە ڕۆژان قوربانی بوو..

نتالا:"ئەم ئەڵقەیە ئەشکێنم تاوەک و چیتر قوربانی تر نەبێت لە دوامەوە.. من ئەبمە دواین قوربانی بۆ یاساکانی ئەم کۆشکە، یەک وشە و یەک بڕیار.. ئەیتوانی براکان لەم ئازارەی ئێستا ڕزگار بکات..
چەندە حەزەکەم بگەڕێمەوە بۆ ئەو ژیانەی کە پێش وەرگرتنی ئەرکە ڕۆژنامەوانیەکە ھەمبوو.. "

ھەستی بە دڵتەنگی کرد بۆ حاڵی یونگی، لە دوورەوە گوێی لە دەنگی گریانی بوو..

گەڕایەوە بۆ ئاھەنگەکە و لەپاڵ جین وەستا..

زەردەخەنەی بۆ ھەمووان ئەکرد..
جۆنگکوک چووە پێشەوە تا داوای سەمای لێ بکات..
"من داوای سەمایەک ئەکەم لە خاتوونەکەت بەڕێز جین.. "

نتالا زەردەخەنەی بۆ کرد و ھەمووان دەستیان کرد بە سەما..

نتالا:"بیستم لە کارەکەت سەرکەوتوو بویت.. "

جۆنگکوک:"بێگومان.. ئەوێ کچی زۆر
جوانی لێیە.. "

نتالا:"ئەی فێڵباز، لەمڕۆوە یاساکانی کۆشک ئەگۆڕێت.. "

جۆنگکوک:"کەواتە ئیتر ھیچ ئافرەتێک لە دەورم نامێنێت، بێجگە لە تۆ.. "

نتالا:"ئەی گەمژە.. نەکەی وا بیر لە من کەیتەوە.. من لە جێی خوشکە گەورەت ئەبم.. بۆیە وات لێ ئەکەم بە یەک کچەوە بمێنیتەوە بۆ خۆت خۆشی بوێیت و ڕێزت لێ بگرێت"

جۆنگکوک:"بێگومان.. ھەرگیز ناگەڕێمەوە بۆ باری پێشووم.. "

نتالا بە ھێمنی کێشای بە شانیا و وەستا لە سەما کردن کاتێک نامجون و ھاوسەرەکەی ئاروھا پێکەوە ھاتنە ژوورەوە بۆ پیرۆزبای سەرکەوتنی پرۆژەکەیان..

نتالا سپاسی ھاتنی کردن، ھەستی کرد دڵی ئەتەقێت، ئەترسا جیمین ببینێت..

بەڵام ڕاست و چەپ گەڕا نەبوو..
ڕۆشتە ژووری گوڵەکان، ھیوای خواست لەوێ بێت، بەڵام لەوێش نەبوو..

بەخۆی وت..
"بۆستە لە گەڕان بەدوایا، ئەی وازت لێ نەھێنا؟"



دوبارە گەڕایەوە کۆشک..
لە مێزی خواردنەوەکان شەربەتی بۆ خۆی داواکرد..
سەرنجی ھەمووان ئەیا کە چی ئەکەن و سەما ئەکەن..
چاوی سووڕاند و کەوتە سەر خاوەنی دڵی..


جیمین بە کۆتا خاڵی جوانی و سەرنج ڕاکێشی سەیری ئەکات..
وە کاتێک چاویان بەریەک کەوت، ئەو ڕووی کرد بەودیوا..

ئەوە کۆتا جار بوو نتالا جیمین ببینێت...




















{دواى تێپەڕبوونی 5ساڵ }





یونگی:- دانی بە کوشتنی مناڵەکەی جین ناو بێ ئەوەی پۆلیس تێکەڵ بێت سزای زیندانی به سەرادرا بۆ ماوەی نۆ ساڵ لە ژورێکی دەرەوەی کۆشک..






جۆنگکوک:- بەتەواوەتی لە نەخۆشیەکەی چاکبۆوە و ئێستا سردانی پزیشکی دەرونی و ڕەفتاری ئەکات بۆ ئەوەی واز لە خراپ مامەڵە کردن بھێنێت، وە لەوێ دواجار کچێکی دۆزیەوە وەک خۆی، ھەروەھا لە کۆمپانیا سەرکەوتنێکی زۆری بەدەست ھێنا..







تایھیۆنگ:- لە دڵتەنگی و ھەڵخەڵەتاندنی دەستگیرانی پێشووی ڕزگاری بوو، ھەروەھا دەستی کر بە چارەسەری سروشتی بۆ بەھێزکردنی قاچەکانی و بەردەوامی بە ژیەنی یا..










ھۆسیوک:- ھەر وەک خۆی بەردەوامی بە کاری کۆمپانیا یاو ھەروەھا ناوی سامانەکەی زیاتر کرد، کۆمپانیایەکی بە ناوی خۆی کردەوە به ڕێبەری کۆمپانیای خێزانەکە..











نامجون:- بەدڵخۆشی لەگەڵ ھاوسەرەکەی ئاروھا ژیاو ئێستا خاوەنی 4 مناڵە..









جین:- ھەروەک خۆی ڕێبەری خێزانەکەیە، ئێستا خاوەنی 3 مناڵە لە نتالا..











جیمین:- کۆریای بەجێھێشت بۆ ھۆڵەندا و لەوێ کۆمپانیایەکی جیھانی بۆ گوڵی جۆرا و جۆر کردەوە..







دایھوا:- دوای ساڵێک لە ھاوسەرگیری جین و نتالا کۆچی دوای کرد، وەسێتنامەیەکی جێھێشتبوو کە تیایا دانی بە ھەموو تاوانەکانی ناوە، لە کۆشتنی باوکەکە و ھەوڵی ژەھراوی کردنی یونگی و کوشتنی ھاوسەری یونگی، ھەروەھا کوشتنی چوار کچی گەنج و کردنی کاری جادووی و ئەودی و سروشت، ھەروەھا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو دایکی کوڕەکان نیە..





نتالا:- ژیەنێکی باشی بەسەر برد، دڵخۆش بوو بە سەرکەوتنی کارە خشڵیەکانی، بووە یەکێک له بەناوبانگترین ژنە بازرگانەکان و دایکی 3 مناڵ..



















~~~~~~~~~~~

کاتێک یەکێک لە ڕۆژنامە نووسەکان لێی پرسی:- "بۆچی شێوەی گوڵە مێخەکت وەک بنچینەی خشڵەکان داناوە؟"

لە وەڵامدا نتالا وتی..
"ئەوە یەکەم گوڵ بوو کە پیاوێک پێشکەشی کات، گوڵی مێخەک جوانیەکی تایبەتی ھەیە، ھەروەھا مانای زۆر جوان بۆ خۆشەویستەکان هەیە وەک:-
(من زۆر سەرسامتم)
ھەروەھا (تۆ ھەموو شتێکیت بۆ من).. "



















کۆتای..
________________________



Continue Reading

You'll Also Like

7.1K 1.4K 9
• دڵ 》 وەڪ ݾوێنی هـەستڪردن بە سۆزەڪان بیری لێ ڪراوەتەوە. • دڵ 》 ݾتێڪ ڪە نەدەبوایە بݾڪێنرێت. ▪️ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو...
704K 106K 186
Title : Modu/Slient Reading Author: Priest MC: Luo Wenzhou × Feidu myanmar translation Chapters 180+5 extras
764K 126K 120
Title - It is not easy being a master Author - Jin Xi Gu Nian / Eng translator - Xi Xi Burmese translation period - Jan 5,2021 ~ Oct 14,2022 ရှန်ကျစ...
4.2K 742 11
گەر بێزاریت لە جەنجاڵی دەوروبەرت وەرە ئێرە.. لێرە دەنگە دەنگ بوونی نییە. " چیرۆک نییە تەنھا گۆشەیەکە تایبەت بە من و ئەستێرەکانم و بیرکردنەوە بێ پایان...