١٦. دانپیانانەکەی

4.1K 601 513
                                    

12:12:20 3:13pm Saturday

"بیرم بۆ هەر لا دەنێرم،
لەکۆتاییا هەر دێتەوە بۆ لای تۆ" ❥
...........

Lella's POV:

میجوو: چی دەربارەی ئەوەیان؟

میجوو پرسی هەر کە لەژووری جل تاقیکردنەوەکە هاتە دەرەوە لەنێو ئەو عەزییەی کەهەڵیبژاردبوو بۆ ڕۆژە گەورەکەی. عەزیە سپیەکە بەباشی باوەشی کرد بەهەموو بەشەکانی لاشەیا. عەزییەکی تەسکە تا بەشی خوارەوەی ئەژنۆکانی و پاشان فش بۆتەوە. ملێکی شێوە حەوتی درێژی پێوەیە لەگەڵ دوو قۆڵی تەسکی تولەی کەبەحاڵ بەسەر شانەکانیەوەیەتی و زۆربەی سینگی بەتەواوی پێشان دەیا. زۆربەی سەرنجەکان بەرەو ئەو بەشەی لەشی ڕادەکێشێ.

؛ ئەمە دەرکەوتنەکە تەواو دەکات.

ئەو خاتوونەی کەخاوەنی شوێنەکەیە تاراکەی لەدەوری قژی بەستا و بەنەرمیەوە هێنایە خوارەوەی بەسەر ڕووخساریا.

میجوو سوڕایەوە لەبەردەم ئاوێنەکەیا، دەستەکانی لەسەر کەمەری دانا و خەریکی دڵپیاچوونی عەزیەکە بوو کەچۆن بەناوازەیی باوەشی کردووە بەلاشەیا.

میجوو: ئەمە خۆیەتی.

بەخاتوونەکەی گوت کەبەرەو لای ئەو ڕۆیشت و پاشان بۆ ژووی جل تاقیکردنەوەکە تا بگەڕێتەوە نێوان جلە کاژوەڵەکانی. ئەگەر ئەو بەڕاستی ڕای منی نەدەویست، مادەم بۆچی نەفرەتیەک من هێناوەتە ئێرە؟

میجوو: بابڕۆین.

میجوو بەپەرۆشیەکی زۆرەوە بانگی کردم کەوایلێکردم بەنزیکەیی دڵخۆش بم بۆ ئەو. بەنزیکەیی.

- لەکۆتاییا!

بەدراماتیکیەوە گوتم و مۆڵەکەمان جێهێشت لەگەڵ چەبد جانتایەک لەنێو دەستەکانمان.

میجوو: تێهیۆنگ چاوەڕێم دەکات.

میجوو گوتی و سەری سوڕاندەوە بۆ لای ڕاستی و هاوسەرە کۆنەکەمی بینی کەخۆی لارکردبوویەوە بەئۆتۆمبێلەکەیەوە و دەستەکانی ئاڵاندبوو لەیەکتر لەبەرامبەر سینگیا و لەگەڵ چاویلکەیەکی ڕەش لەچاویا. ئەمڕۆ دوای شەش مانگ ئەوم بینیەوە و هێشتا هەمان کاریگەری یەکەم ڕۆژی هەیە لەسەرم کە لەڕاڕاوەی قوتابخانەی ئامادەییا بینیم. هەناسەیەکی لەرزیووم هەڵکێشا و بەدوای میجووا کەوتم و پەڕینەوە لەشەقامەکە. سەرقاڵی لەیەکترجیاکردنەوەی ئاڵاوی جانتاکانی دەستم بووم و میجووش خەریکی هاوارکردن بووم لەسەر کەجانتاکەنی نەکەوێنم بەهیچ مەرجێ. بەجدی کچێ، ئەگەر تۆ خوشکم نەبووبای و تۆم خۆشنەویستبا ئێستا تۆ مردبووی. خەریک بووم جوابی میجوو بدەمەوە کاتێک تێهیۆنگ هاواری ناوی کردم لەگەڵ ئاگادارکردنەوە و ترس لەدەنگیا. سەرم بەورزکردەوە و بینیم کەسەیری کەسەیری لای ڕاستم دەکات. بەخێرایی سەرم سوڕاندەوە و ڕێک خۆم و میجوو ڕاکێشا دواوە پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بکێشێ پیامانا.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now