٢. پـاڕتی -B-

2.5K 535 242
                                    

4:3:21 3:13pm Thursday

Unknown's POV:

خاتوونەکە بەتوڕەییەوە ڕۆیشتە نێو ژوورە بەتاڵەکەوە. هەڵچوو و لەسەر کورسیەکەوە دانیشت، ملپێچەکەی بەرزکردەوە بۆ سەرەوەی لووتی لەبەرئەوەی بەهۆی توڕەیی و هەڵچوونەوە هاتە خوارەوە لەسەر لووتی.

؛ پیاوەکە دەمی کردەوە؟!

لەژێر ددانە توند بەیەکداکەوتووەکانیەوە گوتی. هاوبەشی تاوانەکەی سەری جوڵاندەوە و پارچەیەک جپسی خستە نێو دەمییەوە. ئەو دەنگە بێزارکەرەی خرمە خرمی جۆسەکە وایکرد ئافرەتەکەی تر بناڵێنێ لەژێر ددانەکانیەوە.

+ تێهیۆنگ هەوڵی ئەنجامدانی هەر شتێکی دا کەتوانی بەڵام پیاوەکەمان تەنها بەبزەیەکی بەفیزەوە سەیری دەکرد و پێی گوت هاوسەرەکەی بدۆزێتەوە پێش ئەوەی ئەو جارە بەتەواوی لەدەستی بدات. ئەوە بەتەواوی ترساندی بۆیەش ئێستا هەمیشە پیاوەکانی لەدەوری لێلا و منداڵەکان داناوە.

کچەکە چاوەکانی سوڕاند لەوە.

ئافرەتەکە مستەکۆڵەکەی بەتوڕەییەوە لەمێزەکەدا.

؛ ئەو لەو ماڵەیا دەمێنێتەوە کەتەکنیکیانە دەبوو هی من بێت و ئێستاش وەکوو دایکی دووەی ڕەفتار دەکات. ئێستا بەدڵنیاییەوە دەربارەی برینەکانیش بەتێهیۆنگی گوتووە. ئەگەر ئەو منداڵە گەمژانەش دەمی دووەی بکەنەوە ئەوا ئێمە تیادەچین.

بەتۆنێکی تەواو توڕەییەوە گوتی. کچەکە دەستی لەبەردەم ڕووخساری ئەودا جوڵاندەوە.

+ نیگەران مەبە دووەی تەواو ترساوە لەگوتنی هیچ شتێک. ئەو دەزانێ باجی گوتنی شتەکان چی دەبێت.

بزەیەکی نەگریسانەی کرد کەئەو ڕۆژەی بیرکەوتەوە کە ئەوەی پێشانی ئەو منداڵەدا چی ڕوودەدات ئەگەر دەمی بکاتەوە. زەردەخەنەیەکی فراوانی کرد کاتێک ئەو سەیرکردنە ترساوەی لەسەر ڕووخساری ئەو منداڵە بێتاوانە بینی. هەرچەندە ئەو چوار ساڵ بوو بەڵام ئەو لەڕادەبەدەر زیرەک بوو بۆ تەمەنی خۆی و تێدەگا لەوەی ئەگەر دەمی بکاتەوە ئەوا کەسی داهاتوو لەنێو ئەو خانووە سووتاوەیا ئــەو دەبێت.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now