٢. وازهێنان لێی

4.5K 692 784
                                    

13:10:20 Tuesday

"چ مردنێکە من هەبم، تۆ هەبی ئێمە نەبین..!" ❥
......

Lella's pov:

تەنها ...
بەتاڵی ...
تەنهایی ...

ئەمە ئەوەیە کە هەستی پێدەکەم دوای سێ مانگ لەهاوسەرگیری. هاوسەرگیری پەیوەندیەکی پاکە کەهاوسەرەکان یەکتر تەواو دەکەن و یەکتریان خۆشەوێ تاوەکو کۆتایی، بەڵام چی ئەگەر نەتوانی روخساری هاوسەرەکەت ببینی تەنانەت کاتێک لەژێر یەک بنمیچا دەمێننەوە؟

هاوسەرگیریەکەی منیش بەمجۆرەیە.

تێهیۆنگم نەبینیوە لەمانگی رابردووەوە، تەنانەت کاتێک لەیەک خانووشا دەمێنینەوە.

ئەو خانووەی لێی دەمێنمەوە زۆر گەورەیە، شەش ژووری خەو و یەک ژووری خەوی زۆر گەورەی هەیە، لەگەڵ مەلەوانگە لەژوورەوە و دەرەوە، سینەمای تایبەت، ژووری یاری و ژووری میوزیک لەگەل ژووری جیم کەتایبەتە بەئەو.

لەنێو ئەو خانووە گەورەیەدا تەنها چوار خەڵک دەژی، من، تێهیۆنگ، ماری؛ سەرۆکی خزمەتکارەکانی ماڵەکەمان کەئافرەتێکی پیرە لەپەنجاکانی تەمەنیەتی لەگەڵ قژێکی رەساسی و دوو چاوی قاوەیی گەرم. ماری وەکو کەسە بەتەمەنەکەی خانووەکە وایە. ئەو نزیکەی سی ساڵە کار بۆ خێزانی 'کـیـم' دەکات و سەیری تێهیۆنگی کردووە کەگەشە ئەکات. پاشان کەسەکەی تر، لیلی، کەنەوەی ماریە و لێرە دەمێنێتەوە لەگەڵ ماری لەبەرئەوەی دایکو باوکی لەڕووداوێکی هاتووچۆیا مردوون.

ئەو تاکە هاوڕێمە لێرە. ئەو، ئەو کەسەیە کەدەڕۆم بۆ لای کاتێک زۆر هەست بەتەنهایی دەکەم. هەر کەسێک دەمرێ بۆ هەبوونی ژیانێکی وەکو من ئێستا، مانەوە لەنێو خانوێکی زۆر گەورەیا و بەبێ بەستنەوە و بەبێ کارکردن. تەنها کردنی شتانێک کەحەزی پێدەکەی.

باوەڕم پێبکە کاتێک دەڵێم؛ ئەو جۆرە ژیانە زۆر بێزارەکە.

لەسەرەتایا خۆشی لێدەبینی بەڵام پاشان دەورەدەرێی بەتەنهایی و بەتاڵی. ڕەنگە بڵێن ئەی چی دەربارەی هاوسەرەکەت؟

ئمم، تێهیۆنگ دەگەڕێتەوە ماڵەوە دوای ئەوەی کەمن خەوتم و دەڕواتە دەرەوە پێش ئەوەی کە بەئاگابێم. ئەوەی تریش خۆتان دەتوانن خەیاڵی بکەن.

ئێستا ڕەنگە بپرسن تۆ دڵخۆش بوویت سێ مانگ لەمەوبەر کاتێک هاوسەرگیریت لەگەڵی کرد و بەڵام پاشان چی ڕوویدا؟

کەواتە با بۆتان بگێڕمەوە چی ڕوویدا سێ مانگ لەمەوبەر کەژیانمی سەراوژێر کرد.

~ یــــادەوری~
لەپاریس نیشتینەوە کاتژمێر ٤ی بەیانی. جانتاکانمان پشکنی و پاشان گەرماوێکی پشوودەرم ئەنجام دا. دوای گەرماوەکە شۆڕتێکی پەمەیی و یەک تاڵێکی سپی کورتم پۆشی.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now