٢٧. ئارامکردنەوەی ئەو

2.8K 549 341
                                    

21:2:21 3: 58pm saturday

"هەندێک کات تەنها پێویستە بەردەوام بیت لەڕۆیشتن .."
.............

Lella/Areum's POV:

بەوورییایەوە سەیریم دەکرد. مانگ درەوشایەوە و ڕووناکیەکی سپی لەسەر ئەودایە و وایکرد کەڕووکەشە پڕ لەهەستەکەی ڕوون بێت لەبەردەما. سەیریم دەکرد هەر کەهەموو ئەو وشانەی لێکدەدایەوە کەمن گوتم. شەویلگەی زۆر بە توندییەوە داخست بەڕادەیەک کەگوێم لەجیڕەی ددانەکانی بوو. دەستەکانی توند داخست لەشێوەی مستکۆڵەیەک و دەستی کرد بەلەرزین بەڕووخساری سوورەوە کەدەریەخات لەڕادەبەدەر توڕەیە. تیبینیەک بۆ خۆم، هەرگیز تێهیۆنگ توڕە مەکە.

تای: چۆن دەزانیت؟

بەتۆنێکی گڕەوە پرسی و گەرووم پاککردەوە پێش ئەوەی وەڵامی بدەمەوە.

- یەکەم جار کەدووەیم بینی لەقاوەخانەکەمدا بوو. ئەو بەتەنها بوو بۆیە ڕۆیشتم بۆ لای و قسەکەم لەگەڵیدا کرد. دوای هەبوونی گفتوگۆیەکی بچووک برسی بوو بۆیە قاپێک کێکی بەشوکڵاتەم پێشکەش کرد. وە کاتێک چەتاڵەکەی بەرزکردەوە بەرەو دەمی قۆڵی بەدییەکەی هەڵبوو و تێبینی هەندێک برینم کرد لەسەر قۆڵیا. لەسەرەتادا وام بیردەکردەوە کەتۆ ئەو کەسە بیت ئازاری دەدەیت بەڵام کاتێک تۆم ناسی تێبینی ئەو خۆشەویستیە زۆرەی تۆم کرد بۆ ئەو. هەوڵمدا قسەی لەگەڵدا بکەم ئەو ڕۆژەی کە لەشوێنەکەی من بەجێتهێشت بەڵام ئەو وەڵامی دایەوە بەگوتنی "ئەگەر قسە بکات ئەوا ئەو کەسەی ئازاری دەدات ئازاری تۆ دەدات" بۆیە ئەویش لەپێناو تۆدا باسی ناکات و ئەوەش زۆر نیگەرانی کردم بۆ حاڵی. لەنەوپێش هەوڵمدا قسەت لەگەڵدا بکەم بەڵام هیچ دەرفەتێکم بۆ نەڕەخسا.

گوتم و چاوەکانم گەڕاندەوە سەر ئەو. ترسام گەر چاوەکانم  بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر ئەو بهێڵمەقە نەتوانم قسەکانم تەواو بکەم و ڕاستگۆیانە من ڕاست بووم لەبەرئەوەی سەیرکردنی ئەو ڕووکەشە بکوژانەی سەر ڕووخساری دەتوانێت وا لەهەر کەسێک بکات بچێتە ژێر بەردێکەوە و خۆی بشارێتەوە.

لەناکاو هەستایەوە و ڕووی سوڕاندەوە بەرەو تا بڕوات. بەخێرایی هەستامەوە و قۆڵیم گرت، ڕێگریم کرد لەڕۆیشتن. حەسایەوە لەژێر دەست لێدانەکەم، کەمێک.

- دەڕۆیت بۆ کوێ؟

تای: دەڕۆم بۆ ژوورەکەی. من تەواو بووم لەگەڵ 'هیچ شتێک نیە'ی ئەو و وەڵامم دەوێت و وە ئێستا دەمەوێت.

ڕۆیشتمەوە بەردەمی و واملێکرد سەیری نێو چاوەکانم بکات. بەدەنگێکی نەرمەوە گوتم

- تێهیۆنگ! ئێستا کاتە ڕاستەکە نیە بۆ ڕۆیشتنە نێو ژوورەکەی و داوای وەڵامەکان بکەیت. ئەو زۆر هەستیارە لەو تەمەنەیا، درۆزنیشە تەنانەت. ئەو برینەکانی دەشارێتەوە. ئەرکی سەرەکیمان لەئێستادا دڵنیابوونەوەیە لەوەی کەئەو سەلامەتە و وە پاشان دەتوانین ئەو کەسە بدۆزینەوە کەئازاری دەدات.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now