١٤. مــــاچـەکـە

3.6K 597 504
                                    

30:11:20 4:57pm Monday

"بـەڵام لەکۆتاییا پرسیارێک هەیە دڵت ئەجوێ
بـۆچی منی نەویست؟"
...........

Lella's POV:

ئۆتۆمبێلەکە وەستا و وەکو هەموو ئاهەنگێکی تر، ڕۆژنامەنووسەکان یەکەم کەس بوون کەپێشوازیمان لێبکەن لەگەڵ تیشکی ڕووناکی کامێراکانیان کەبەبەهێزیەوە لەچاوەکانمیان دەدا. لەدوای تێهیۆنگ خۆم شاردەوە و ئەوم وەکو بەربەستێک بەکارهێنا بۆ پاراستنی چاوەکانم لەتیشکی ڕووناکی کامێراکان. لەکۆتاییا هەر کەڕاهاتم لەگەڵ تیشکی ڕووناکیەکان بەدوای تێهیۆنگ و نامجوون کەوتم بۆ دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە و بەخێرایی بەرەو پەیژەکان ڕۆیشتین. ڕقم لەڕاوەستانە لەبەردەم کامێراکان بەڵام نامجوون ڕازی نابێت لەگەڵ، وانیە؟ بەتوندییەوە قۆڵی گرتم و وایلێکردم زەردەخەنە بکەم بۆ هەنێک لەکامێراکان. تێهیۆنگ ڕووی گرژ کرد لەدەستە لەیەک ئاڵاوەکانی من و نامجوون و پاشان شتێکی پێشبینی نەکراوی ئەنجام دا. قۆڵی گرتم و منی بەرەو لای خۆی ڕاکێشا، دووریخستمەوە لەنامجوون و ڕێبەری خۆمانی کرد بەرەو دەرگا گەورەکە کەچاوەڕوانی گەیشتنمانی دەکرد.

دەمویست پرسیاری لێبکەم کەبۆچی ئاوای کرد بەڵام زانیم کەباشتر نەیکەم و ڕێگەی بدەم ڕامکێشێ.

هەرزوو کەگەیشتینە دوو دەرگا زێرێنیە گەورەکە کەدوو پیاو لەنێو قاتی ڕەشا و بلوتوز بەگوێیانەوە وەستابوون لەنزیکیان. کەئێمەیان بینی لەگەڵ نامجوون چەند هەنگاوێک لەدوامانەوەیە بەڕووخسارێکی بەفیزەوە و ئەوان دەستبەجێ دەرگاکانیان کردەوە و ڕێگایان بەچوونەژوورەوەمان دا.

لەبیرتانە کاتێک گوتم من دەترسام لەپلانەکەی نامجوون کەڕەنگە نۆرەی دڵم پێبدات؟ لەوباوڕەیام کەئەوە ڕاستە بەڵام بەجۆرێکی باش.

هۆڵەکە ڕازێندرابوویەوە لەگەڵ توولی سپی و شین کەهەڵواسرابونو بەسەقفی هۆڵەکەوە لەگەڵ چەندەها مێزی سپی و کورسی زێڕینی کەلەهەموو ضوێنێکی هۆڵەکەیا دانرابوون - جگە لەو شوێنەی کەلناوەڕاستا بەبۆشایی مابوویەوە، بێگومان بۆ سەماکردن - کەخەڵکی وەستاون لێی لەگەڵ بەداغێک شامپانیا لەدەستیان یان سەرقاڵی قسەکردنن لەگەڵ کەسێک. ستەیجێک ڕازێندرابوویەوە لەگەڵ داپۆشەری سپی و پێشاندانی وێنەی پرۆژەکانی کۆمپانیای KIM لەو چەند سالەی ڕابردووا.

کۆمەڵێک مەیگێڕیش لەدواوەی شوێنی خواردنەوەکان و خزمەتی میوانەکانیان دەکرد. نامجوون هەموو کێشەکانی چارەسەر کردووە. ڕووم سوڕاندەوە بەرەو لای ئەو و بەسوپاسگوزارییەوە زەردەخەنەیەکم بۆی کرد و ئەویش یەکێک لەزەردەخەنەکانی خۆی بۆ کردمەوە.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now