٣٧. بڕیاری کۆتایی

3.3K 523 473
                                    

28:4:21 4:43PM Wednesday

"هەرچەند گریانت پێبەخشیم بەڵام عومرم پێشکەشت بێت " ❥
............

Lella's POV:

بەردە بچووکەکان چوون بەپێستما هەر کە چنگێک خۆڵم هەڵگرت لەنێو دەستمدا.. میجوو خۆڵەکەی ڕژاند لەنێو دەستیا لەشوێنەی کەتابووتەکەی باوکمی لێدانرابوو. لەتەنیشتدا بووم. دەستێکم. خستە سەر تابووتەکە، دەترسام لەوەی دەست لەخۆڵەکەم بەربدەم. وەکو ئەوەبوو کە دەست لەباوکم بەردەدەم. لەگەڵ ئەوەشدا نەمدەویست دەستی لێبەربدەم، بەڵام هێشتا خۆڵەکەم ڕشت لەکەلێنکی پەنجەکانم و بەدەستێکی بەتاڵ جێمام. دەستێک دەستی لەسەر شانم دانا پێش ئەوەی دوورم بخاتەوە لەگۆڕەکەی باوکم.

هەمووان ڕۆیشتنەوە بەرەو ماڵەکە بەڵام من نا. هیچ کەسێک داوای لێنەکردم بڕۆم لەگەڵیان لەبەرئەوەی دەیانزانی باوکم جێناهێڵم. سەیری ئەوانم کرد کاتێک گۆڕەکەیان پڕ کرد بەخۆڵ و لەکۆتاییدا، هەموو ئەوەی جێما کۆمەڵێک خۆڵ بوو.

بەتەنها بەجێهێڵدرام لەگەڵ گۆڕەکانی ئەو دوو مرۆڤەی کەهۆکاری بوونم بوون. بەرهەمی خۆشەویستیان بووم.

لێرەیا نێژراوە،

نیک چۆی

هاوسەر - باوک - باپیرە

بۆ هەمیشە زیندوو لەنێو دڵتا - 25:8:1975

"بژی وەک ئەوەی ئەمڕۆ بمریت،
فێربە وەک ئەوەی بۆ هەمیشە ئەژیت"

ئەمە ئەوە بوو لەسەر کێڵەکەی نوسرابوو. باوکم ئەوکاتە دروستیکرد بۆ خۆی کاتێک کەهاوسەرگیریم کرد و هەمیشە دەیگوت 'ئێستا دەتوانم وەکو پیاوێکی بەختەوەر بمرم'. سەیری گۆڕەکەی دایکمم کرد و ئاهێکم هەڵکێشا. فرمێسکێکی تاک لەچاوم هەڵات، هەرچەندە خۆم سەرقاڵ نەکرد بەسڕینەوەی. شەرم ناکەم لەڕشتنی فرمێسک بۆ لەدەستدانی ئەو کەسەی کەخۆشمدەوێت.

نازانم بۆ ماوەی چەندێک لەوێ وەستابووم، تەنها لەگۆڕەکانم دەڕوانی و بیرمدەکردەوە دەربارەی ئەو ژیانەی کەتیایدا دەژیام ئەگەر ئەوان هێشتا لێرەبووبان.

میجوو: ئەو پیاوێکی باش بوو.

میجوو لەتەنیشتمەوە گوتی.

- دەزانم.

بەچرپەیەکەوە وەڵامیم دایەوە.

میجوو: زۆر تۆی خۆشدەویست.

ئەمەشی زیاد کرد بۆ قسەکەی.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now