١٠. پـــشـووەکــە

3.3K 620 362
                                    

12:11:20 5:10pm Thursday

"خــۆشەویستی زۆر بەئازارە بەڕادەیەک کەدڵم دەلەرزێنێ.." ❥
..........

Lella's pov:

عەزیە گوڵ گوڵییە هاوینەیەکەم دەرهێنا لەنێو دۆڵابەکەوە و پۆشیم. پێڵاوە فلاتیەکانم لەپێ کرد و سووراوێکی پەمەیی بریسکاوەم لەلێوەکانم دا و زەردەخەنەم کرد بۆ دەرکەوتنم. ناوازە دەردەکەوتم.

بەڕاستی بەپەرۆشبووم بۆ ئەو پشووە و خودی ناوی پشوو دڵخۆشم دەکات. کۆتا جار دوو ساڵ لەمەوبەر بوو کاتێک ڕۆیشتین بۆ پشوو بۆ کالیفۆرنیا. خۆش بوو.

ماری: لێلا.

ماری بانگی کردم هەر کەهاتە ژوورەکەمەوە.

- بەڵێ.

وەڵامم دایەوە لەنیوەی ڕێگاکەیا.

ماری: بەڕێز کیم لەنهۆمی خوارەوەیە.

گوتی و دەرچوو لەژوورەکەو منیش بەدوایا.

- جای.

گوتم بەزەردەخەنەیەکی گەشاوەوە. چاوە ڕەساسیەکانئ نیشتنەوە لەسەر من و داگیرسان لەتێبینیکردنا. قۆڵەکانی کردەوە و منیش دەستبەجێ ڕاکردم بۆ نێوانیان. جای، وەکو باوکی دووەم وایە. هەمیشە چاودێری منی دەکرد کاتێک باوکم لەدەوروبەرا نەبا. ئەگەرچی بۆ ماوەی دوو مانگ لەدەرەوەبوو بەڵام پەیوەندی پێوە دەکردم هەرجارێک کەاتی هەبا.

جای: چۆنیت لێلا؟

پرسی و سەیری نێو چاوەکانی کردم.

- من باشم. تۆ چۆنی؟

پرسم و ئەویش زەردەخەنەیەکی فراوانی کرد و ددانە مراورییەکانی پێشان دا. تێهیۆنگ ڕێک بەباوکی دەچێت بەڵام گەنجتر. جای دوو چاوی ڕەساسی هەیە ڕێک وەکو منداڵ، وە قژێکی ڕەش لەگەڵ چەند تاڵێکی قژی سپی تیایاندا و چەند لۆچێک لەسەر شێوەی ئەمەش بەهۆی تەمەنیەوە نا بەڵکو ئەزموونەکان و چەشتنی خەم لەژیانا.

جای: گەنجم وەکو هەمیشە.

چاوێکی داگرت. پێکەینم بەهۆیەوە. ئەمە جۆری جایە.

تای: دەتوانین بڕۆین؟

تێهۆنگ پرسی هەر کەهاتە خوارەوە بەپەیژەکانا و وەکو هەمئشە قۆز دەردەکەوت. قەمیسێکی ڕەنگ کاڵی پۆشیبوو کەدووان لەقۆپچەکانی سەرەوەی کرابوونەوە و دیمەنی سنگە بەهێزەکەی بەڕوونی پێشان دەدا، قۆڵەکانی قەمیسەکەی هەڵکابوون تاوەکو ئانیشکی، وە لەخوارەوە پانتۆڵێکی کابۆیی ڕەشی پۆشی بوو.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now