١١. ڕۆژی کـەنـار دەریـاکـە

3.2K 617 266
                                    

16:11:20 4:40pm Monday

"تــۆم دەوێت، بـەڵام بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلـێنانەی دڵم نـا کە لە ڕابردووا دروست بووە. تــۆم دەوێت بۆ دروستکردنی ئەو ژیانەی من و تــۆ خەیاڵی دەکەین. ئەمەیش قورس نەبوو!" ❥
............

Lella's pov:

یۆن بۆڵەیەکی کرد لەتەنیشتما.

- دەمت داخە یـۆن.

گوتم و لەگەڵ یۆنگیا دامانە قاقای پێکەنین وەکو کچانی قوتابخانە. یۆن ڕێك سەیری کردین لەگەڵ ئەو گرژییەی خۆی و سوڕانی چاوەکانی.

یۆن: ئەوە ژوانی میجوو و تێهیۆنگە بۆچی دەبێ من لەگەڵ ئیریکا بڕۆم؟

یۆن بەبێزارییەوە پرسی.

یۆنگی: ئۆهـ دەی، خۆشت دەزانی ئەوەت دەوێ. بۆیە بڕۆ.

یۆنگی وەڵامی دایەوە لەکاتێکا یارمەتی منی دەدا لەڕێکخستنی مێزەکە. ڕۆژەکە ئاوا بوو و سەیرکردنی ئۆقیانووسەکە کەتۆپە خڕە پڕتەقاڵیەکەی قووتدەدا دیمەنێکی زۆر سەرنجڕاکێش بوو.

- بەڵی یۆن، فێربە سوود لەو ساتە وەرگرە.

ئەوەشم زیادکرد بۆ قسەکانم لەکاتێکا ئەو بەردەوام بوو لەمنگەمنگ کردن لەژێر هەناسەیەوە.

یۆن: دەزانی ئەو چۆن سەیری منی دەکرد کاتێک داوای چوونە دەرەوەم لەگەڵ خۆم لێیکرد؟!

یۆن هاواری کرد کاتێک دەستەکانی لەتوڕەییدا دەجوڵاند. من و یۆنگیش سەیرکردنێکمان ئاڵوگۆڕ کرد و پاشان چاوەکانمان سوڕاند.

یۆن: دەربارەی چی قسەی بۆ بکەم تەواوی پشەوەکە؟

یۆن پرسی بەسەیرکردنێکی ترساوەوە.

یۆنگی: هەموو ئەو نەفرەتیانەی، کەئێوە دەیکەین.

یۆنگی بەبێ بایەخیەوە شانەکانی بەرزکردەوە. پێکەنینێکی بێدەنگم کرد هەر کەیـۆن بەتیژییەوە سەیری یۆنگی کرد.

یۆن: دەمت داخـە.

یۆن ناڵەی کرد و بەخێرایی ڕۆیشتە ژوورەوە.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now