24/10/20 4:30pm Saturday
"تــۆ بڵێی کەسێک هەبێ لەشوێنێ مـــن..؟" ❥
.........Lella's Pov:
ناڵەیەکم کرد و خۆم سوڕاندەوە لەسەر پشتم. بۆچی سەرم ئەوەندە ئازاری هەیە وەک ئەوەی شتێکی بەهێزی بەرکەوتبێ؟
بەهێواشیووە چاوەکانم کرردەوە و سوپاسگوزار بووم کەپەردەکان هێشتا داخراون. بەهێواشی هەساتمەوە و دانیشتم لەسەر سیسەمەکەم و سەرم گرت بەدەستەکانم.
؛ دەتوانی ئەوە بخۆیت.
دەنگێک هات و وایکرد پڕ بەگەرووم هاوار بکەم.
من و ماری سەیری یەکترمان کرد بەچاوی فراوانەوە.
- من ترساند بەڕادەی دۆزەخ.
بەبێ هەناسەییەوە گوتم.
ماری: ببوورە؟
ماری گوت زیاتر وەکو پرسیار. چاوەکانم سوڕاند لەوەڵامدا و کەشتێکی خراپیش بوو ئەنجامم دا چونکە وایکرد سەرم دەست بکاتەوە بەئازار دووبارە.
- چۆن هاتم بۆ ئێرە؟
پرسیم لەهێشتا سەرم گرتووە بەدەستەکانم. کۆتا شت کەلەیادم بێت ڕۆیشتنم بوو بۆ یانە لەگەڵ یۆن و یۆنگیا.
ماری: تۆ بەخراپی مەست ببوویت دوێنێ.
دەنگە توڕەکەی ماری گەیشتە گوێکانم.
- چەند خراپ بوو؟
بەنزمیەوە پرسیم.
ماری: ئەگەر هەژماری بکەین، سەماکردن لەسەر مێز و پیاکردنی بۆیەی سەوز بەجەیک و بانگکردنی بە 'هــەڵک' دەڵێم کەزۆر خراپ بوو.
گوتی لەگەڵ گاڵتەکردنێ لەدەنگیدا.
- جەیک؟ پاسەوانەکەی تێهیۆنگ؟
ماری سەری بەئەرێنیووە جوڵاند. ناڵەم کرد و ڕووخسارم بەدەستەکانم داپۆشی لەشەرمەزاریا.
- سەماکردن لەسەر مێزا؟
تای: کۆمیدی بوو گەر لەمن بپرسی.
YOU ARE READING
ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚
Fanfictionخۆشەویستی قوربانیدانە .. "جیاوازی هەیە لەنێوان خۆشەویستی یەکەم و خۆشەویستی ڕاستەقینە" ▪️category: [ Romance, true love, contract, sweet, emotional ] ▫️[ A TRANSLATED STORY with a lots of changes ] ▫️ Translated by @jeonlala1 ▫️written by @asthaM ▪️s...