٢٩. کەرنەڤاڵەکە

3K 568 287
                                    

11:3:21 3:00 Thursday

"ئەڵێی چاوەکانی بۆ ئەوە دروستکراون تاوەکو ترپەی دڵی من تێکبدەن" ❥
............

Lella/Areum's POV:

قۆڵەکانم لەیەکتری ئاڵاند لەبەرامبەر سنگم و ڕووم گرژ کرد. منداڵەکان دایانە قاقای پێکەنین لەکاتێکا تێهیۆنگیش بەدزییەوە پێدەکەنی. بەتیژییەوە سەیری ماریم کرد کەئەویش دەستیکرد بەپێکەنین، چاوەکانی فراوان بوون و دەستی بەرزکردەوە بەمانای خۆبەدەستەوەدان.

تای: باشە، بابرۆین ئایس کرێمەکەت بکڕین.

تێهیۆنگ گوتی و هەستایەوە بەڵام من نەجوڵام لەشوێنی خۆم.

تای: ئێستا چی؟

گوتی بەدڵدانەوەوە کەسەمای دەکرد لەدەنگیا کاتێک ڕووی خۆمم سوڕاند لێی.

- نامەوێت بڕۆم.

بەمنگەوە گوتم و سەیری لقە جوڵاوەکانی دارەکەم دەکرد لەپەنجەرەکەوە و پاشان سەیری پۆشاکەکەی بەرم کرد. بلوسێکی فراوان و سویت پانتێکم پۆشیوو. لەپەنجەرەکەوە بینیم تێهیۆنگ چاوەکانی سوڕاند لێم.

لۆمەی من مەکەن من تەنها ئەو ڕۆژەم هەیە وەکو پشوو لەمانگێکا و وە ئێستاش تەواو عاتفیم. هاتمە نهۆمی خوارەوە تا هەندێک ئایس کرێم بخۆم کەچی منداڵەکان هەموویا خواردبوو، بۆیەش ئێستا لەسەر کورسی ژووری نان خواردنەکەیا بەتوڕەییەوە دانیشتووم.

تای: باشە، من دەڕۆم و دەیهێنم بۆت.

پێکەنی و دوورکەوتەوە بەسویت پانتە ڕەشەکەی و تیشێرتە سپیەکەی و سویچی ئۆتۆمبێلەکەی. دوونیا تاریک داهاتبوو و ئەمەش وایلێکردم هەست بەتاوان بکەم بۆ ناردنی ئەو تاوەکو ئایس کرێمم بۆ بهێنێت بەڵام حەزەکەم بۆ خواردنی دەستی بەسەراگرتم و ئەو بیرکردنەوەی هەست بەتاوان کردنەم لەمێشکما دوورخستەوە. سەیری ئۆتۆمبێلەکەی تێهیۆنگم کرد کەدوورکەوەتەوە و ئاهێکم هەڵکێشا.

دوای دەربارەی کاتژمێر، دەنگی ئۆتۆمبێلەکەی تێهیۆنگ کەوەکو میوزیکێکە بۆ گوێکانم. بەخێرایی هەستامەوە و ڕامکرد بۆ کردنەوەی دەرگاکە.

- بیرم دەکردن!!

بەهاوارەوە گوتم و ئایس کرێمەکەم لەدەستی وەرگرت. تێهیۆنگ حەپەسا کاتێک منداڵەکانم نزیک کردەوە لەسینگم بەزەردەخەنەیەکەوە.

- چییە؟

گوتم و ئەویش لەوەڵاما لێوەکانی توند بەیەکترەوە پەستێوا تا ڕێگری بکات لەپێکەنینەکەی و سەری بەنەرێنیەوە جوڵاند لێم. بەتیژییەوە سەیریم کرد پێش ئەوەی ڕووم بسوڕێنمەوە و بەرەو چێشتخانەکە برۆم کەوچکێک بهێنم. ئەو ئارامییەم نەبوو بەسەر پەیژەکانا سەربکەوم و بڕۆمە سەر سیسەمەکەم بۆ خواردنی ئایس کرێمەکە، بۆیە ڕێک چوومە سەر کەوەنتەرەکەوە دانیشتم و دەستم کرد بەخواردنی. زەردەخەنەیەکی فراوانم کرد کاتێک تامی ئایس کرێمە تواوەکەی نێو دەمم کرد و وایلێکردن ناڵەیەک بکەم.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now