٢٦. ماڵێکی نوێ

3.4K 555 400
                                    

14: 2: 21 4:46pm sunday

"هەستێکی زۆر جوانە کاتێک کەسێک لەژیانتایە زیاتر لەژیانی خۆی خەمی ژیانی تۆیەتی" ❥
............

Taehyung's POV:

؛ گەورەم!

ها تێهیۆن سەری جوڵاند بۆم وەکو سڵاوێک و منیش سەرم بۆی جوڵاندەوە لەوەڵامدا.

- لەکوێیە؟

پرسیم و قۆڵەکانی قەمیسەکەمم بەرزکردەوە. ئەمڕۆ ئەو باجی دوورخستنەوەی ماڵەکەی لێلا، لە لێلا دەدات.

؛ لێرەوە.

تێهیۆن گوتی و دەرگا ئاسنە گەورەکەی بۆ کردمەوە. بزەیەکی نەگریسانەم کرد هەر کەئەوم بینی دانیشتووە لەناوەڕاستی ژوورە گەورەکەیا بەبەستراوەیی لەسەر کورسیەک بەلێو و ڕووخساری بریندارەوە. سەیرێکی دەوروبەری کرد و ئارەق بەڕووخساریا دەهاتە خوارەوە.

بەرەو لای ڕۆیشتم و لەسەر کورسیە دارینەکەی بەردەمیا دانیشتم. چاوەکانی سەیریان کردم بەسەرلێشێوانەوە بەڵام ئەو ترسەی نێو چاوەکانی وایلێکردم زەردەخەنە بکەم. ئەمە خۆیەتی کوڕی زۆڵ، هەست بەترس بکە.

؛ بۆچی من لێرەم؟

پرسی بەدەنگێکی نوساوەوە و سەیری دەوروبەری کردەوە دووبارە. پاسەوانەکان لەنێو قاتی ڕەشدا وەستاون لەهەموو گۆشەیەکی ژوورە گەورەکەدا لەگەڵ قۆڵە ماسوولکەیە لەیەکتر ئاڵێندراوەکانیان لەبەرامبەر سنگیان.

- من نازانم، تۆ پێم بڵێ. بۆچی تۆ لێرەی؟

گاڵتەم کرد لەگەڵیدا و خۆم لارکردەوە بەکورسیەکەدا. چاوەکانم هێشتا لەسەر ئەودان. ئەو وەکو کەسێکی نەگریس دەرناکەوێت کەبتوانێت دایکێک فڕێبداتە دەرەوە بۆ سەر شەقام لەگەڵ منداڵەکانی. پاشان دووبارە، سەیرکردن دەتوانێت هەڵخەڵەتێنەربوو.

؛ من ... من نازانم.

زمانی گرت.

- چیت کردووە سۆجۆن لەو چەند هەفتەیەی ڕابردووا کەبەتەواوی هەڵە بووە؟ دەی! بیربکەوە.

خۆم بەرەو پێشەوە چەماندەوە و ئانیشکەکانم لەسەر ئەژنۆکانم دانا و سەرم بەرزکردەوە لەبەردەمی.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now